سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ژن…ژیان…ئازادی

25/12/2021


رێژوان دیاری

خودناسی ژن
ئێمە ئەتوانین سەرەتا بە چەند پرسیارێک دەست بەم بابەتە بکەین
بۆ نمونە بپرسین ژن کێ یە؟
بەو واتایەی پێویستە لە پرسی خودناسیەوە دەست پێبکەین،
ئێمەی ژن کێین؟
ئایا ئێمەی ژنان خاوەن بیرکردنەوە و بیر و ڕاو ئەندێشەی تایبەت بەخۆمانین؟
کاتێک هەر ژنێک ئەم پرسیارەی لەخۆی کرد و وەڵامەکەی بە بەڵێ لەخۆی دا درک پێکرد کەواتە ئەبێ ئەوە بزانێت کە مرۆڤێکە و پێویستە وەکو مرۆڤێک و ڕەگەزێکی ئازاد ببینرێ.
یاخود با ئێمەی ژنان ئەو پرسە لەخۆمان بکەین ئایا ئێمەی ژنان خۆمانین بەو واتایەی هیچ ڕۆڵێکمان بۆدیاری نەکراوە؟
یاخود منی ژن لەماڵەکەی خۆم لە گەڕەک و شارەکەم وێنە و چوارچێوەیەکم بۆ نەکێشراوە؟
یان ئەو سروشتەی ناوی لێنراوە سروشتی ژنان و ئەو ئازادیەی باسی لێوەدەکرێ کە گوایە بەژن دراوە لە ڕۆژی ئەمڕۆیا بە بەراورد بە ڕابردوو،ئایا ژن خۆی لە بنەڕەتی بونیەوە دەبێ خۆیان خاوەنی بن یاخود خۆیان وتەنی دەبێ چاوەڕێ بکرێ لە لایەن باوک و برا و مێرد و مام و خاڵ و بنەماڵەکەیەوە پێی بەخشراوە و  بوەتە خاوەنی؟!
کاتێک ژن هەر یەک لە وەڵامی ئەم پرسانەی لە خودی خۆی و وەڵامێکی ڕازیکەری دەستکەوت پاشان پێویستە 
هەنگاوی دواتر دەستپێبکات و دیدی ڕەگەزی بەرامبەر بزانێت و وەکو ئەوەی ئاماژەمان پێدا ئەو ئایدیا و نەریتە سەپێنراوەی لە دێرزەمانەوە هەتاکو ئێستاش ماوەتەوە و کەم تا زۆر کاریگەری لەسەر تەواوی بونی ژن بەجێ دەهێڵێ.

خۆ دەربازکرنی ژن لە هەندێ توند و تیژی لەژێرناوی دین و نەریتی باوی کۆمەڵگە چۆن دەبێ؟
منی ژن هەر بەخاتری نەریتی سەپێنراو و دین هەتا کۆتایی تەمەنم دەبێ قوربانی بم و ڕازیبم بەو گوفتار و کردانەی ڕۆژانە بەرامبەرم دەکرێ؟
بۆ نمونە هەر لەبەر ئەوەی دینی ئیسلام  ئەوەی حەڵاڵ کردوە لەسەرم فرە ژنی کارێکی ئاساییە کەواتە منیش دەبێ قبوڵی بکەم و دوبارە قوربانی بوون هەڵبژێرم
یاخود ئەوەی کە هەتا ئەمڕۆ باوە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەشە دەکات و هەتا بۆنە و فیستیڤاڵی گەورەی بۆ ڕێک دەخرێ و تێیدا ژنان خەڵات و پاداشت وەردەگرن بەرامبەری لە سنورێک و ناوچەیەکی دیاری کراو ڤیستیڤاڵی حیجاب کردن”تاجی زێڕین” 

من لێرەدا ئەوە ئەپرسم ئایا بەشێک لەو کچە تازە پێگەشتوانەی لەو بۆنانە بەشداریان پێ دەکرێ لەسەر بنەمانی ئازادی و ڕای خۆی ئەوەی هەڵبژاردووە؟
ئەمە لەکاتێکدایە لەوانەیە هەڵکەوتەی جوگرافی ئەو شوێنە یاخود وەکو ئەو نەریتەی باوەی باسی لێکرا زۆر بەڕونی دەبینرێ لەو جێگایانە و زۆر جار وا لە ژنان دەکات بکەونە ژێر کاریگەریەوە

یاخود ژن ئازادە بڕۆ بەڵام لە چوارچێوەیە دەرمەچۆ تۆ شەرەفی بنەماڵەکەتی وەک بڵێی ژن خۆی توانای ئەوەی نەبێ ڕاست و هەڵەی خۆی جیابکاتەوە…
وەک ئەبینرێ هەندێ لەژنان حەز و توانا یاخود زەمینەیەکی ڕەخساویان بۆ دەرکەوتن هەیە 
لەهەمان کاتدا ئەمانیش لە کۆتایدا دەکەونەوە ژێر کاریگەری و ڕای بەرامبەریان پشتگیری دەکرێن و دەردەکەون بەڵام بە کۆمەڵێک مەرجەوە سەرەتا جوانکاری خۆ ڕازاندنەوە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ڕادەبەدەر بۆ ئەوەی توانای ڕازیکردنی چاوەکانی چواردەوریان هەبێ بە نمونە “کچە مۆدێل و مایکەپ ئاڕتیستەکان”
ماوەتەوە بڵێین ئەوەی لەسەر خودی منی ژن پێویستە ناسین و شانازیکردنی منی ژنە بە خۆمەوە لە هەر ئاستێکی ژیاندا بووم.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.