چالاکوانانی ئەفغانی ڤیدیۆی پیاوێکی تاڵیبانیان بڵاو کردەوە کە لەگەڵ شۆفێرێک لە کابولی پایتەخت قسەیدەکرد و داوایان لێکرد گوێ لە مۆسیقا نەگرێت
لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە تاڵیبان خۆیان بۆ ڕێزگرتن لەمافەکانی مرۆڤ و ئازادییە شەخسییەکان نەسەپاندووە و بزوتنەوەکەش بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی ڕێنماییەکانی بەسەر ئەفغانیيەكان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات چ بە بەڵێن و چ بە تۆقاندن.
ڤیدیۆکە وا پیشان دەدات کە تاڵیبان بە هاووڵاتی ئەفغانی دەڵێت: گوێ لە مۆسیقا مەگرە چونکە قەدەغەیە و ڕێگە بە ژنان نادەن تەکسی بەکاربێنن ئەگەر نێرێک لە خێزانەکەیان یاوەری نەكات.