سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەزموونی ژنێکی ڕەشپێست لە مێژوودا

04/01/2022


سوجورنەر تروث یەکێکە لە ئیلهام بەخشترین ئافرەتە ڕەشپێستەکانی مێژووی ئەمریکا و قسەکانی دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە بەناوبانگترین وتارەکانی.
  هەڵوەشێنەرەوەی جیاوازییەکانی نێوان‌ ئەمریکیی-ئەفریقیەكان و چالاکوانی مافەکانی ژنان بوو ، تروث لە کۆنگرەی مافی ژنانی ئۆهایۆ, 1851 لە ئاکرۆن وتەیەکی بەناوبانگی پێشکەش کرد کە بە "ئایا من ژن نیم؟"

لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لە خێزانەکەی جیاکرایەوە و دواتر وەک کۆیلەیەک لەگەڵ مێگەلێک مەڕ بە 100 دۆلار لە مەزادێك فرۆشرا. لە ساڵی 1829، تروث لەگەڵ سۆفیای کچی ساوایدا هەڵات تاکو ئازادبێت ، بەڵام دوو منداڵەکەی دیکەی دەبوو لە دوای خۆی بەجێ بهێڵێت.

تروث لە کۆتاییەکانی ساڵی 1840 دەستی کرد بە داکۆکی کردن لە مافەکانی ژنانی ئەفریقی-ئەمریکیەکان, ناسراو بوو بە پێشکەشکردنی وتاری پاڵنەر سەبارەت بە مافەکانی ژنان و چاکسازی زیندانەکان و مافی دەنگدانی جیهانی.
  تروث لە ساڵی 1883 لە میشیگان کۆچی دوایی کرد، بە یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی هەڵوەشاندنەوە دادەنرێت و یەکێک لە پێشینەکانی داکۆکیکار بۆ مافەکانی ژنان.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.