سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سێ ژنە چالاکوانی مەدەنی سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا

12/01/2022


 

سێ ژنە چالاکوانی دیکەی مەدەنی کە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە، ئەوانیش بەهارە سولێمانی، نازەنین محمد نەژاد لە تاران، کەژاڵ ناسری، جگە لە زەهرا محمدی لە شاری سنەی پایتەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

چالاکوانی مەدەنی کورد کەژاڵ ناسری ماوەی مانگێکە بە حاڵەتێکی دیاری نەکراو دەستبەسەر کراوە لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی بەشی هەواڵگری سنە.
ماوەی مانگێکە کەژاڵ ناسری چالاکوانی ڕۆشنبیری بەردەوامە لە دەستبەسەرکردن، کەژاڵ ناسری تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی گوندی تانگیسری سەر بە سنەیە، لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ بە بێ پێشکەش کردنی هیچ فەرمانێکی یاسایی دەستگیر کراوە و بێبەشە لە داواکردن و هەبوونی پارێزەرێک.
بنەماڵەکەی ناسری چەندین جار سەردانی بەشی هەوڵگریان کردووە بەڵام نەیان توانیووە سەردانی بکەن و هیچ زانیاریەکیان دەربارەی نییە ، تا ئێستاش نازانن لەبەر چی هۆکارێک دەستبەسەر کراوە.

بەهارە سولێمانی
بەهارە سولێمانی، تەمەن ٤٤ ساڵ، پەرستارێکی نیشتەجێی تارانە لە ٢ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستبەسەر کراوە و سزای ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی " بەژداری کردن لە بەڕێوبردنی گرووپێکی نایاسایی " و " چالاکی و بڵاوکردنەوی پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت ".
بەهارە سلێمانی کە بە نەخۆشی تەنگەنەفەسیەوە دەناڵێنێت بەڵام فەرمانگەی دادوەری هێشتا ئەو فەرمانەی دەرکردووە کە جەستەی گونجاوە بۆ مانەوەی لە زینداندا.

 


نازەنین محمد نەژاد
نازەنین محمد نەژاد لە ڕۆژی یەکشەمە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستبەسەر کراوە و سزای ٣ ساڵ و ٤ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ جارێکی دیکە دەستبەسەر کراوە لە زیندانی ئێڤین.
نازەنین محمد نەژاد، خوێندکاری زمانی رووسیە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە مەهشار لەدایکبووە لە زانکۆی عەلامەی تەباتابی تاران لە پەیوەندییەکانی تاران دەرچوو، لە زانکۆ چەندین وتاری لەسەر ڕەوشی خوێندکاران و ژنان نووسیوە و هەمەجۆری جیاوازی پێکهاتەی دژی کرێکاران و ژنان و پەراوێزخراوەکانی تر.

 


زەهرا محمەدی
چالاکوانێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی زەهرا محمەدی ، لەلایەن وەزارەتی دادی سنەوە ٥ ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندراوە .
زەهرا محمەدی تەمەن ٣٠ ساڵی دانیشتووی سنە ، بڕوانامەی ماستەری هەیە لە زانستی ڕامیاری سرووشتی لە زانکۆی بیرجند.
لە ساڵی ٢٠١٩ دەستگیرکرا و دواتر بە مەرج و کاتی ئازاد کرا بە کەفالەتی ٧٠٠ ملیۆن تمەن.

لە تەممووزی ٢٠٢٠ زەهرا محمدی بە تۆمەتی ١٠ ساڵ زیندانی کرا بە تۆمەتی پێکهێنانی گروپێک دژی ئاسایشی نەتەوەیی دواتر لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: دیدەن قادر


نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.