سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

حكومەتی فەڕەنسا مزگەوتێك دادەخات

7 رۆژ پێش ئێستا


لەسەر داوای وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، مزگەوتێك لە شاری كان لە باشوری ئەو وڵاتە داخرا.

جیراڵد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا وتی هۆكاری داخستنی مزگەوتەكە ئەوەیە كە بەرپرسانی مزگەوتەكە وتاری رەگەزپەرستی لە بڵندگۆكانییەوە بڵاودەكەنەوە.

وتیشی"ئیدانەی پشتیوانییە بەردەوامەكانی گۆمەڵەی ئیسلامیی (بەرەكە ستی) دەكەین كە بۆ مزگەوتەكەی دەكات، چونكە لە كۆتایی ساڵی 2020ەوە بڕیاردراوە ئەو كۆمەڵەیە هەڵبوەشێتەوە".

دامەزرێنەری كۆمەڵەی ئیسلامیی (بەرەكە ستی) پێش هەڵوەشاندنەوەی، لێدوانی لە تۆڕی تویتەرەوە دژی گۆڤارەكانی شارلی ئیبدۆ و عەلمانیەت بڵاودەكردەوە كە فەڕەنسا رێگەی پێداوە.

ئەمەش یەكەمجار نییە حكومەتی فەرەنسا مزگەوتەكان دادەخات، لە مانگی رابردووشدا دەستیكرد بە گرتنەبەری رێوشوێن بۆ داخستنی ئیدارەی مزگەوتی گەورە لە شاری بۆفیە لە باكوری ئەو وڵاتە و وتارەكانی مزگەوتەكەی بە توندڕەوی و نەگونجاو هەژمار كردبوو.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.