سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

پاپای ڤاتیكان سەردانی تۆمارگەیەكی میوزیك و گۆرانی دەكات

7 رۆژ پێش ئێستا


پاپای ڤاتیكان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا سەردانی دوكانێكی فرۆشتنی سیدی و كاسێتی میوزكی كرد. 
 
پاپا فرانسیس، كە بەوە دەناسرێت لە ئەوانی پێش خۆی لیبڕاڵترە، لە منداڵییەوە لە رێگەی رادیۆوە، گوێی لە ئۆپێرا گرتووە.  پاپا ئەرجەنتینییەكە حەزی لە سەمای تانگۆ و میلۆنگایە و پێیوایە ئاوازەكانی مۆزارت "بەرەو ئاسمان بەرزیدەكەنەوە."
 
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بینینی پاپا لە تۆمارگەیەكی میوزیك بۆ بەشێك لە میدیا و خەڵكی رۆما مایەی شۆك بوو. پێشتر رانەگەیەنرابوو كە پاپا سەردانی ئەو تۆمارگەیە دەكات، بەڵام كامێرای رۆژنامەنووسەكانی رۆما پێیان زانی. 
 
رۆژنامەنوسێك بە ناوی خاڤیێر مارتینێز دەڵێت لە "گەڕەكی پانسیۆنی رۆما بووم، بینیم ئۆتۆمبێلێك لە جۆری فیات 500 بە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە بەردەم دوكانێكی میوزیك وەستان."
 
بەگوێرەی رۆژنامەنوسێك، پاپا ماوەی 12 خوولەك لە نێو تۆمارگاكەدا ماوەتەوە. رۆژنامەنوسەكە پەرۆش بووە بزانێت پاپا چی كڕیوە، بۆیە چووەتە تۆمارگاكە و پرسیاری لە خاوەنەكەی كردووە. 
 
رۆژنامەنوسەكە دەڵێت خاوەن تۆمارگاكە پێیوتووە، لە كاتی سەردانیكردنی رۆما، پاپای ڤاتیكان زوو زوو سەردانی تۆمارگاكەیان دەكات و سیدییان لێ دەكڕێت. كاتێك كە فرۆشیارەكە سەردانی ڤاتیكانی كردبوو، پاپای بینیبوو، پاپا بەڵێنی پێدابوو هەر كە چوو بۆ رۆما، سەردانی تۆمارگاكەی بكات.
 
خاڤیێر مارتینێز دەڵێت، پاپا هیچ شتێكی نەكڕی، بەڵام خاوەن تۆمارگاكە سیدییەكی میوزیكی كلاسیكی بە دیاری پێدابوو.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.