سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دەرکەوت کۆنترین ئێسکی مرۆڤی سەردەم، هێشتا کۆنترە

17/01/2022


 

گۆران ئيبراهيم

 

کاتێک دێتە سەر ئەو تایبەتمەندیە بەرجەستانەی کە لە مرۆڤی سەردەمدا بەدی دەکەین بە گشتی، ئێسکە ناسراوەکانی omo fossils کۆنترین ئێسکن کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە.

 

ئەو ئێسکانە لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا دۆزرانەوە و بەو پێوەرەش، ئڤلوشنی مرۆڤی سەردەم، دەبسترایەوە بە رۆژهەڵاتی ئەفریقا.

 

بە تایبەت ئێسکی ناسراو بە omo I وەختی خۆی دۆزرایەوە و بە گوێرەی پێوەرەکانی ئەو سەردەمە، تەمەنێکی نزیکەی 195000 ساڵی بۆ دانرابوو. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش، پێوەری گشتی 200 هەزار ساڵ، بۆ هاتنە کایەوەی مرۆڤی سەردەم دادەنرا.

 

بەڵام لە پێوەرێکی نوێدا، دەرکەوت تەمەنی ئەو ئێسکە، بەلایەنی کەمەوە، دەگەرێتەوە بۆ زیاتر لە 230000 ساڵ لەمەوبەر.

 

لە رێگەی پێوەرکردنی ئەو خۆڵەمێشی گرکانەی بەسەر ئەو چینە خاکەوە بووە کە ئێسکی omo I تێدا دۆزراوەتەوە، دەرکەوت ئەو گرکانە، نزیکەی 230000 ساڵ لەمەوبەر تەقیوەتەوە.

 

گرکانەکان، پەنجەمۆری کیمیایی خۆیان هەیە کە بە هۆکاری شێواز و رێگەی هاتنە دەرەوەی خاکە تواوەکەیان magma، دەتوانرێت بناسرێنەوە. هەر لەو رێگەیەشەوە، زاناکان توانییا تەقینەوەی گرکانی ناسراو بە Shala بناسنەوە لەو ناوچەیەی کە ئێسکی omo I تێدا دۆزرابۆوە و ئەو چینە خاکەی داپۆشیبوو. پاشان رۆژژمێری ئەو خۆلەمێشە کرا و دەرکەوت ئەو تەقینەوەیە 230000 ساڵ لەمەوبەر رویداوە.

 

ئێسکی omo I لەو چینە خاکەدا دۆزرابۆوە کە لەو چینە خۆڵەمێشەی تەقینەوەی Shala قۆڵترە. بەو پێوەرەش، ئێسکی omo I دەگەرێتەوە بۆ قۆناغێکی کۆنتر لە قۆناغی 230000 ساڵ لەمەوبەر.

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.