ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: ئانا علی
فێمێنیزم وه‌ك زانست و هۆشیاری و جوڵانه‌وه
فێمێنیزم وه‌ك زانست و هزر: بریتیه له توێژینه‌وه‌ی قوڵ ده‌رباره‌ی جیاوازی ژن و پیاو له بواره جیاجیا‌كانی ژیاندا،له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك
راستی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ بونیادناروه،هه‌وڵده‌دات له‌و جیاكارییه تێبگات و
خستنه‌ڕووی باشترین رێگه بۆ زاڵبوونی به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا بخاته روو.
فێمینزم وه‌ك هۆشیاری: بریتیه له دركپێكردنێكی هۆشیارنه له‌سه‌ر بنه‌مای راستیه پێشینه‌یه‌كان،ئه‌م
په‌یپێبردنه هۆشیارنه روونی ده‌كاته‌وه كه سته‌م و جیاكاری سه‌پێنراوی سه‌ر
ژنان به‌ته‌نها رێكه‌وتێكی مێژووی یا كێشه‌یه‌كی
كلتوری و جوگرافی نییه، بابه‌تیك نییه
به‌ته‌نها په‌یوندی به هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واریی و نه‌زانیه‌وه هه‌بێت،به‌ڵكو
سه‌ره‌ڕای گرنگی ئه‌و هۆكارانه،به‌ڵام ئه‌وه په‌یوندی به كۆمه‌ڵێك هۆكاری
ئاڵۆزی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆوه هه‌یه كه‌به‌سه‌ر ژن‌دا سه‌پێنراوه‌و وایكردووه
ژن ئازار بچێژێت.
هۆشیاری ژن بریتیه له ساتی په‌یپێبردنی ژن بۆ
ئه‌و رۆڵانه‌ی كه هۆكاره پێشینه‌یه‌كان ده‌یگێڕن له جیاكاری نێوان ژن و پیاودا، بۆ دروسستكردنی ئیدراكمان به‌رانه‌بر به
هه‌موو جیهان،ئه‌و هۆشیارییه كه‌پێمان ده‌ڵیت چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین،ساتی ئاگایمان
ئه‌و ساته‌یه كه به‌ره‌نگاریی هه‌مو ئه‌و
هۆكارنه ده‌كات كه باسمان كرد.
فێمێنزم وه‌ك به‌رخودان و به‌ره‌نگاریی:ئه‌م بزوتنه‌وه هه‌وڵده‌دا بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو جۆره‌كانی جیاكاریی دژ
به ژنان، بۆ ئه‌م كاره‌ی میتۆدی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه و له بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ژن له‌رێگه‌ی
هۆشیاركردنه‌وه‌یان به‌رامیه‌ر سه‌رجه‌م جیاكاریه‌كان ، هه‌ڵمه‌ته‌كانیان رێك ده‌خات
و هه‌مو رێگه‌یه‌ك ده‌گڕیته به‌ر بۆ نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان.چونكه
هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان گورزێكی كوشنده‌یه له‌و سیته‌مه باوكسالاریه‌ی كه ژنانی
گیرۆده كردووه.
ئامانجه‌كانی فێمێنزم:
1.سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی
بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و داڕشتنه‌وه‌وی تێڕوانینی به‌رانبه‌ر به ژن.
2.نه‌هێشتنی سه‌رجه‌م جیاكارییه‌كان
و ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی و سێكسی و ده‌روونی به‌رانبه‌ر به‌ژنان.
3.هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان و
دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو.
4.ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان له‌بواری
په‌روه‌رده و فێركدن و بیمه‌ی ته‌ندروستی.
5.پاككردنه‌وه‌ی زمان له‌هه‌موو
توندوتیژیه‌ك و ناجۆرییه‌ك كه به‌رانبه‌ر به ژنان ئه‌نجام ده‌درێت.
6.پێویسته ژن مافی ده‌نگدان و
به‌شداری سیاسی هه‌بێت.
هه‌ڵبه‌ته ئامانجه‌كانی ژنان
به‌گوێره‌ی شه‌پۆله‌كانی فێمێنزم ده‌گۆڕێت و له درێژه‌ی وتاره‌كاندا ئاماژه‌یان
پێده‌دین..