فێمێنیزم ...مێژوویه‌ك له‌قوربانی و به‌رخوودان
به‌شی یه‌كه‌م
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی
ئانا علی
به گوێره‌ی وتارێكی سی ئێن ئێنی عه‌ره‌بی له‌ساڵی( 2017 )دا، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی له میریام ویبستهری دیجیتاڵی زۆر گه‌ڕانی بۆ ده‌كرێت وشه‌ی (فێمێنیزم)،له كوردستانیش بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌م بابه‌ته بۆته جێگه‌ی مشت‌ومڕ و زۆرترین قسه‌وباسی ده‌رباره كراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ باسكردنی فێمێنیزم ده‌رباره‌ی چه‌مكێكی تریش گفتوگۆ كراوه، ئه‌ویش چه‌مكی جێنده‌ره...هه‌وڵده‌ده‌ین به‌چه‌ند كورتیله وتارێك تیشك بخه‌ینه سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م دوو چه‌مكه، یه‌كه‌میان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی رێكخراو كه كارده‌كات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ژن و وه‌كو تیۆره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه داوای یه‌كسانی نێوان دوو ره‌گه‌زه‌كه ده‌كات . دووه‌میان وه‌كوو چه‌مكێك له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا هاته نێو پرس و بابه‌ته‌كانی رۆژ ، له كوردستانیش چه‌مكی جێنده‌ر لێره و له‌وێ چه‌ندین كاری له‌سه‌ر كراوه و له رێگه‌ی زانكۆكانه‌وه چه‌ندین سه‌نتری یه‌كسانی جێنده‌ری هه‌ن.
ده‌توانین بڵێن فێمێنیزم وه‌كو بزوتنوههیهكی هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی تیۆری و پراكتیكی هه‌یه، كه‌لایه‌نه پراكتیكیه‌كه‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه له‌و كاره مه‌یدانییه‌ی له دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان..... رێكخراوه ناحكومیه‌كان و بزوتنه‌وه‌كانی ژنان ئه‌نجامیانداوه له‌بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیار كۆمه‌لایه‌تی و هه‌ڵاوێركردنی جیاكاری دژی ژنان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان و شێڵته‌ره‌كان و رێكخراوه‌كان،هه‌روه‌ها لایه‌نی تیۆری بریتیه له‌و تیۆر و هزر و ئاراسته فیكریانهی له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه وه‌ستاون. له‌م زنجیره وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر لایه‌نه تیۆریه‌كه.
فێمێنیزم چییه؟
بریتیه له كۆمه‌ڵێك دنیابینی هزری و فه‌لسه‌فی كه هه‌وڵده‌دات بۆ زانین و تێگه‌یشتن له ریشه و هۆكاره‌كانی جیكاری له‌نێوان ژن و پیاودا،به ئامانجی باشكردنی ره‌وشی ژن و زیادكردنی هه‌لی خوێندن و به‌شداری سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیری و ره‌خساندن و فه‌راهه‌مكردنی به‌شداری ژن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا.
فێمێنیزم به‌ته‌نها بیرۆكه‌ی تیۆری و تێڕوانینی هزری نییه له بۆشایدا، به‌ڵكه به‌شوێن چه‌ندین فاكت و ئاماره‌وه‌یه ده‌رباره‌ی ره‌وشی ژن له جیهاندا،ئه‌و جیاكارییه‌ی سه‌پێنراوه به‌سه‌ریاندا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا قه‌ره‌وڵ ده‌كات ،له دابه‌شكردنی پله‌و پۆست و سامان و پێداویستیه‌كانی ژیان و هه‌لی یه‌كسان له‌بواری خوێندن و ته‌ندروستی و شوێنی حه‌وانه‌وه.كه‌واته ده‌توانین بڵێن فێمێنیزم هۆشیارییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای مادی بونیادنراوه و به ته‌نها شوناسێك نییه.ئه‌م چه‌مكه بۆیه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی شارل فۆریه داڕێژرا له ساڵی 1837 دا‌و بۆیه‌كه‌مینجار له زمانی ئینگلیزی‌دا له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌كارهێنرا و كه داوای یهسانی نێوان ژن و پیاوی ده‌كرد...
فێمێنیزم وه‌ك زانست و هۆشیاری و جوڵانه‌وه
فێمێنیزم وه‌ك زانست و هزر:بریتیه له توێژینه‌وه‌ی قوڵ ده‌رباره‌ی جیاوازی ژن و پیاو له بواره جیاجیاكانی ژیاندا،له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك راستی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ بونیادناروه،هه‌وڵده‌دات له‌و جیاكارییه تێبگات و خستنه‌ڕووی باشترین رێگه بۆ زاڵبوونی به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا.