سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

كوڕان و كچانی ئێمە جگە لە ئایین چی تریان دەوێت؟

26/01/2022


كوڕان و كچانی ئێمە جگە لە ئایین چی تریان دەوێت؟

 


د. وفاء سلطان 
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:   بابان حەمە

هەموو كەسێك سەربەستە كە هەڵبژاردەی چ ئاین و بیروباوەڕێكە، وەك چۆن سەربەستیشە لەوەی كە باوەڕدارە یان بێ باوەڕ.. باسەكەی من ئەمە نییە كە كێ بە باوەڕەو كێ بێ باوەڕ؟!  باسەكەی ئێمە لەسەر ئەوەیە كە كوڕان و كچانی ئێمە جگە لە ئاین چی تریان دەوێت؟! 



وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا پێویستییە ڕۆحییەكان جگە لە ئاین پڕ دەكرێتەوە، ئێ بەڵێ پڕدەكرێتەوە، یۆگا و وەرزش و تێڕامان لە سروشت و دووركەوتنەو لە جەنجاڵی و خوێندنەوەی شیعر و ڕۆمان و دەیان دەروازەی ترهەن پێویستی رۆحی پڕ بكەنەوە، بەشێك لە عاریفە هەرە گەورەكانی مێژووی ئیسلام بە بێدین و بێ باوەڕ ئەژماركراون! لەوانە سەهروەردی و حەلاج و زۆری تریش..


پرسیاری ئێمە ئەوەیە لە ئێستای سەرەتای چارەكی یەكەمی سەدەی بیست و یەكەمداین، ئایا كوڕان و كچانی گەنجی ئێمە جگە لەئاین چی تریان ئەوێت..
دیقەت بدەن! لە زۆربەی وڵاتە دواكەوتە لە فراوانی بیركردنەوە لە مافی مرۆڤ و كراونەوە بە روی شارستانیدا، بۆ نمونە وەك ئەفغانستان، بەشێكی زۆری پاكستان،  یەمەن و هەندێك وڵاتانی دیكەی عەرەبی-ئیسلامی.. هەر لەسەر ئەو سكەیەن كە كوڕان هەر زوو بەزوو بنێرنە حوجرە بۆ فێركاریی و پەروەردەكردنیان بە ئایین و كچانیش بەهەمان شێوە تا تەمەنیان دەگاتە باڵغبوون و پێگەیشتن دەبێت لە فێرگە ئاینییەكان بخوێن .. دواتر سەپاندنی ئەو قسە باوە بەسەریان كە دووجار دەرەوە ببینن، یەكێكیان لە ماڵی باوكییەوە بۆ ماڵی مێردەكەی ئەوەی دیكە لەماڵی مێردەكەیەوە بۆ سەر گۆڕستان!


ئێ باشە وا وردە وردە چارەكە سەدەیەك لە سەدەی بیست و دەڕوات! ئەم شێوازە لە بیركردنەوە بۆ تەمەنی گەنجانی ئێمە هەر ئاین و ئاین و ئاین بێت؟!
ئەوەی لە دونیادا باوەو كاری لەسەر دەكرێت، پۆلینی پێویستییەكانی گەنجە كە لەژێر 6 خاڵدا جەوهەرییەكانی باس كراوە:


1/ گەنج (كوڕان و كچان) پێویستیان بە تەندروستییەكی باش و بیمەی تەندروستی هەیەو پێویستە تا گەورەدەبن و دەبنە خاوەن بژێوی و داهات و سامانی خۆیان، میری ئەو ئەركە لە ئەستۆ بگرێت، نەك ئەم جێگرەوەیە دوعاو نوشتەو ڕوقییەی شەرعی خەتەنەكردنی بێڕەحمانەی (بەتایبەت كچان) بێت .. كە ئێستاش لە روی دەرونییە دوچاری ئاستەنگی دەبێت دەیبەنەلای شێخ جنۆكەی گیانی دەربكات و بەدار لێی دەدات!


2/ گەنجان مافی شوێنی نیشتەجێبوونی ماقوڵ و پاك و خاوێنی هەیە..



3/ گەنجان مافی گەڕان و گەشتكردن و دونیابینیان هەیە.. نەك بەند و كۆت بكرێن (بەتایبەت كچان)..


4/ گەنجان مافیان هەیە خێزانداریی و هاوسەرگیری پێكبهێنن و بە دڵ و ئازادی خۆیان بچنە ئەو پرۆسەیەوەو لەتەمەنی سەرو 18 ساڵی ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدرێت و زۆرلێكردن نەبێت بۆ هاوسەرگیری یاخود پێچەوانەكەی (جیابوونەوە).. نەك ئەوەی بەو كولتورە ناشرینە، دوازدەو سێزدەساڵ بدرێ بە شوو، یاخود گەورە بە بچوك و ژن بەژنی پێبكرێت، یان بدرێتە گەورە ساڵێك كە بیست ساڵێك و بگرە زیاتریش تەمەنی لەو گەورەتر بێت، یان شەرعەنەی دوو ژنەو سێژنەو چوارژنەشی بەسەرا داببڕن!
5/ گەنجان مافی ئازادی بیروڕادەربڕین و یەكسانییان هەیەو بێ جیاوازی جێندەری لەبەر دەم دادگادا یەكسانن..


6/ گەنجان مافی بەشداری سیاسی و مافە گشتی و تایبەتییەكانیان هەیەو لەچوار چێوەی مافەكانی مرۆڤدا، كە لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ-دا ئاماژەی پێدراوە، ئەرك و مافەكانی خۆیان بزانن و مافەكانیشیان پارێزراوبێت و بە هەرچ بیانویەكی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و ئاینی پێشێل نەكرێت ..

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.