سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

پاڵنەرە بنچینەییەكانی كرداری توندوتیژی بەرامبەر ژنان ​

26/01/2022


پاڵنەرە بنچینەییەكانی كرداری توندوتیژی بەرامبەر ژنان

 

د. وفا‌ء سلطان 
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:  بابان حەمە


ئەو پاڵنەرانەی كە توندو تیژی بەرامبەر ژنان دروست دەكەن و بێجگە لەوەی هۆكارن و لە هەمانكاتیشدا پاڵنەرن بۆ ئەوەی پیاو سالاری لە چێوە ترادیشناڵییەكەی خۆی و چوارچێوە كولتوریی و ئاینییەكەیدا  چڕترو زەقتر بێتەوە بەرامبەر ژنان. تا ئەوەی بیگەنننە تاوانكاری.. كە هەموو ئەو هۆكار و پاڵنەرانە بە كورتی لە چەند خاڵێكدا كۆیان دەكەمەوە:
یەكەم: پاڵنەرە ئاینییەكەیە كە پێی وایە ژنان زۆر شتی كەمترە لە پیاوان، بچوككردنەوەو بەرتەسككردنەوەی ئەرك و مافەكانی ژنان و دۆزو كێشەو بابەتەكانیان لە چەند  شتێكی ئێجگار دیاركراو و بچوك و بێ واتادا..
 بۆ نمونە لە زۆربەی هەرەزۆری كەڵچەرو ترادێشناڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەندێك وڵاتانی ئەفریقی-ئیسلام-دا، ژن بۆ ئەوە خوا ئەفراندوێتی كە تەنها خزمەت بە پیاو و غەریزەكانی پیاو و منداڵ و وەچە خستنەوەو بەخێوكردن و پەروەردەكردنیان و ئامادەكردنی خواردن بۆ پیاو و رێكخستن و پاككردنەوەی ناوماڵ... و تادوایی بكات!
ئیدی لەوە بترازێت ئەرك و مافەكانی ژنان هیچ واتایەكی تری نییەو هەرچ شتێك لەدەرەوەی ئەوەوە بێت بێواتایەو بگرە لەهێڵ و سنور دەرچونیشە.. لە هەندێك باردا دەچێتە بەر فەلاقەو لێدانی توند (بۆنمونە مەسەلەی باڵاپۆشی لە وڵاتانی وەك ئێران و سعودیە) كە سزای بۆ دانراوە.. یاخود لە هەندێك باری دیكەدا پایەند نەبوون و دەرچوون لەو هێڵەی ئاماژەی پێكرا، تا بەردەباران كردن و هەندێك جار بە ئاشكراو پۆشراوە تا كوشتن دەیبەن! 
دووەم: وەك پێویست بابەن و دۆزی ژنان نەخراوەتە بارە زانستییەكەیەوە، بەڵكو توانست و ئاستی توانای ژنان تەنها لە چێوەو چوار چێوە كولتوری و نەریتە باوە زاڵە لۆكاڵییەكانیدا ماوتەوەو  قەتیسی خواردووە..  بەشێوەكی تر زۆر بەكەمی لە رووی زانستییەوە سەرنجدراوەتە بابەتە ژنانەییەكان.. بۆ نمونە، ژن لە پیاو كەم هۆشترە! (ناقص العقل)ن.. كە چی لە چەند بوارێكدا  پێچەوانەكەی سەلمێنراوە، وەك (میوزیك، جیاكردنەوەی دەنگەكان، هێمنی و لەسەرخۆییان بۆ بۆشایی ئاسمان و فڕۆكەوانی، فێركردنی خوێندنگەیی "مامۆستایی" ... )
  یاخود  ژنان لە پیاو توانای سێكسیان زیاترە! كە ئەمەش دەركەوت بەڕێژەیەكی ئێجگار زۆر پێچەوانەكەی راستەو تاكە پاڵنەرێك كە ئەو وێنایە بۆ ژن كراوە گوایا سێكسیترە بۆ ئەوەیە شەرعییەت بدرێت بەوەی كە بەڵێ ژن بۆ یەكێك لە پێویستییە غەریزەییەكانی پیاو خوڵقاوە!
سێیەم:  باڵنەری نەخۆشییە سایكۆسۆماتییەكان، یاخود گرفتی دەروونی و نەخۆشی تەنگژەو سایكۆ .. بێگومان لە هەندێك لەم حاڵەتانەدا كە تۆمار كراوە، هەندێكیان سودیان لەو پاڵپشتییە كولتوری و ترادیشناڵە لۆكاڵییە ئاینییە كردووە كە پشتیوانی پیاوسالاری دەكەن، بەوەی ماف بدەن بەخۆیان تەنگژەو ئاستەنگی دەمارگیری و توندو زەبرو زەنگ بە ژنان دەرببڕن و لەویشدا خاڵی بكەنەوە.

چوارەم: خوگیری بە مادە هۆشبەرەكان و كحولییەكان و ئەو مادانەی مرۆڤـ خوگیر دەكات. بۆیە بەشێكی ئەو تاوانكارییانەی بەرامبەر ژنان ئەنجامدراوە پاڵنەرەكەی ئەم خاڵە بووە، ئەمە نەك هەر لە جیهانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەربیدان بەڵكو لە سەرتاسەری جیهاندا ئەم خاڵە بە یەكێك لە پاڵنەرە گەورەكانی كردەی توند و تیژ و تاونكاری ئەژماردەكرێت بەرامبەر ژنان.

سەرچاوە:   سایتی (ئەلئەنوار)

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.