سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

كاریگەری كۆرۆنا لەسەر ڕێژەی هێرشە تیرۆریستییەكان بۆ ساڵی 2022 لە جیهاندا

27/01/2022


و: ئارام مەحموود ئەحمەد

توێژینەوەیەك باس لە كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر چالاكی تیرۆریستان دەكات لە جیهاندا و جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە چالاكی تیرۆریستان زیاتر بووە، ئەمەش لەگەڵ ئەوەی كە ڕێكاری ئاسایشی توند لەلایەن بەرپرسانەوە گیراوەتەبەر.

توێژینەوەكە كە ناوەندی ترێندز بە ناوی (ئاڕاستەكانی چالاكییە تیرۆریستییەكان بۆ ساڵی 2022) بڵاویكردووەتەوە، ڕوونیكردووەتەوە كە كۆمەڵێك كاریگەری ئاڵۆز بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەر چالاكییە تیرۆریستییەكان دروستبوون. لەلایەكەوە هەلی داوە بە گرووپە تیرۆریستییەكان بۆ ئەوەی سوودی لێوەرگرن، بەڵام لەلایەكی ترەوە چالاكییەكانی سنوردار كردوون.

سیاسەتی دووری كۆمەڵایەتی و هەلی بە سەرباز گرتنی ئەندامی نوێ

بەپێی وردەكارییەكانی توێژینەوەكە كە لەلایەن توێژەری تایبەت بە ئیسلامی سیاسی و تیرۆر (محەمەد قەندیل)ەوە نووسراوە، سیاسەتی مانەوە لە ماڵەوە و دووری كۆمەڵایەتی هەلی زیاتری داوە بۆ زۆربوونی توندڕەوی لە كۆمەڵگەكەندا، كە گرووپە تیرۆریستییەكان ئەو هەلەیان قۆستووەتەوە بۆ زیاد كردنی ژمارەی ئەندامەكانیان، بە تایبەتی ئەوانەی بە هۆی ئەو سیاسەتانەوە زیانیان پێگەیشتووە، بۆ نموونە بەپێی توێژینەوەیەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕاستە توندڕەوەكان لە ئەوروپا هەوڵیانداوە سوود لە نەیارانی ڤاكسین و ئەوانەی گوومانیان هەیە وەرگرتووە، ئەویش لە ڕیگەی ڕەخنەگرتن لەو كۆتوبەندانەی وڵاتانی جیهان بۆ خۆپارێزی و دووركەوتنەوەی كۆمەڵەیەتی گرتویانەتەبەر.

توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەداوە، كە نەچوونە دەرەوە لە ماڵەوە بووتە هۆی ئەوەی لە تاكەكان كاتی زیاتر لەسەر هێڵی ئینتەرنێت بمێننەوە، ئەمەش بووەتە هۆی گەیشتنیان بە ناوەرۆكە توندڕەوییەكان.  كە دەرەنجامی هەستكردن بە دابڕاوی كۆمەڵایەتی و بێزاربوونی تاكەكان لە سیاسەتەكانی خۆپارێزییە.

سەرقاڵی حكومەتەكان

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەبووە، بە هۆی ئەوەی ژمارەیەك لە وڵاتان بەشێكی زۆری هێزی خۆیان تەرخان كردووە بۆ لایەنی تەندروستی نیشتمانی.

ئەمەش ئەوەیە كە یاریدەدەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان (میشێل كونینكس) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەرەنگاربوونەوە لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی پێداوە و وتویەتی، وڵاتان بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكەیان بە كاری لەپێشینە داناوە و ئەمەش بووەتە هۆی كەمكردنەوەی هاوكاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و تەندڕەوی، هەروەها بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بووەتە هۆی كەمبوونەوەی هەماهەنگی نێوان وڵاتان لە ڕووی هاوكاری دارایی و پشتیوانی تەكنیكی، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو وڵاتانە دروستكردووە، كە توانای سنورداریان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

سەربازگە و بەندیخانەكان، بۆمبی چێنراو

لە توێژینەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، كە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كاریگەری زۆری خستووەتە سەر سەقامگیری سەربازگە و بەندیخانەكان، بە تایبەتی ئەوانەی پەویەندیان بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی وەك داعشەوە هەیە، ئەویش بە هۆی ترسی بەرپرسانی ئەو بەندیخانانە لە تووشبوون بە ڤایرسۆەكە گرفتی هەڵاتن و دروستبوونی ئاڵۆزی لە بەندیخانەكان زیاتر كردووە. بۆ نموونە گێڕانەوەی ژمارەیەك لە داعشە بەندكراوەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی خۆیان، بە وتەی ڤلادیمیر فرونكوف، پرۆسەكە بە خاوی بەڕێوەدەچێت، ئەویش بە هۆی گرفتی یاسایی و سیاسییەوە.

بە كورتی توێژینەوەكە هۆشداری داوە لە زیادبوونی چالاكییە تیرۆریستییەكانی لە جیهاندا بۆ ساڵی 2022، كە چالاكی ژمارەیەك گرووپ و ڕێكخراوی تیرۆریستی وەك داعش و قاعیدە لەگەڵ ئەوەی گورزی گەورەیان بەركەوتووە، بەڵام هێشتا بوونیان ماوە و كار دەكەن بۆ خۆڕێكخستنەوە و گەشیپێدانی كەرەستە بەردەستەكان بۆ ئەنجامدانی كردەوە تیرۆریستییەكان.
سەرچاوە/ ناوەندی كوردستان بۆ لێكۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەكان

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.