دکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
بەشی یەکەم
به‌رایی
حه‌زده‌که‌م، ئه‌وه‌ی خوێنده‌واره، سه‌وداسه‌ری مێژووه و به دوای ڕاستیدا وێڵه، ئه‌م گوتاره‌ی (ئه‌بوسه‌مه‌ر) بخوێنێته‌وه، تا که‌مێك شاره‌زای مێژووی ڕه‌شی قێزه‌ونی کوشتوبڕی ناوخۆی عه‌ره‌ب و توورکه موسوڵمانه‌کان بێ، چۆن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سامان، سه‌ر و ماڵ، ئابڕووی یه‌کدیان ئه‌نفالکردووه و به ڕه‌وایان زانیوه، هه‌زارانیان له یه‌کدی سه‌ربڕیوه، که‌عبه‌یان به‌ر مه‌نجه‌نیق داوه و مزگه‌وته‌که‌ی په‌یامبه‌ریشیان، کردووه به ته‌ویله‌ی وڵاخه‌کانیان. تۆ بڵێی ئه‌م کارانه‌شیان، لەبەر ڕۆشنایی ده‌قه‌کانی قورعان و فه‌رمووده‌کانی په‌یامبه‌ردا کردبێ؟!!
که‌سێ هوشیاربێ، بۆی ده‌رده‌که‌وێ، عه‌ره‌به موسوڵمانه داعشه‌کانی ئه‌مڕۆش، له کوێوه هاتوون؟! به چ یاسا‌و ڕێسایه‌ک، وڵاتان داگیرده‌که‌ن، ئاوه‌دانییه‌کان وێرانده‌که‌ن، سامانی خه‌ڵک تاڵانده‌که‌ن، مرۆڤ ده‌سووتێنن، سه‌رده‌په‌ڕێنن، ده‌ست بۆ ئابڕووی هه‌زاران ئافره‌تی دیل و بێدەسەڵات ده‌به‌ن و دواییش، له بازاڕه‌کاندا ده‌یانفرۆشن؟!
ده‌قی ئه‌م گوتاره (چه‌ن لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌ش، له مێژووی ئیسلامیمان)، چەند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، له لاپه‌ره‌کانی ئینته‌رنێتدا، به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوکرایه‌وه. منیش لێره‌دا، به کورتیی و به کوردیی، پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی هێژای کوردی ده‌که‌م.
سه‌ره‌تای ڕه‌شه‌کوژیی
نووسه‌ر له سه‌ره‌تادا نووسیوێتی: (ئایا به ڕاستیی، ئه‌وه مێژووه‌که‌مانه؟!) پاشان زنجیره‌یه ڕووداوی مێژوویی قێزه‌ونی خوێناویی، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی نێوان جێنشینه‌کانی عه‌ره‌ب و توورکە مه‌نگۆله موسوڵمانه‌کان، له سه‌رده‌مه جیاجیاکانی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئیمپراتۆری ئیسلامیی (ئه‌مه‌ویی، عه‌باسی و عوسمانی)دا تۆمارکردووه و نووسیوێتی:
• هه‌ردوو جێ‌نشین (عوسمانی کوڕی عه‌فان) و (عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب)، به ده‌ستی موسوڵمانه‌کان کوژران. دواییش موسوڵمانه‌کان (حوسێن)ی کچه‌زای په‌یامبه‌ریان سه‌ربڕی و (حه‌سه‌ن)ی براشیان، ژەهرخواردکرد و کوشتیان!
• هه‌ردوو هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ر (ته‌ڵحه) و (زوبێر)، که له ئه‌و ده که‌سه بوون، له ژیاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ درابوو، له نه‌به‌ردێکی نێوان دوولایه‌نی شه‌ڕکه‌ری موسوڵماندا: جێنشینی موسوڵمانان (عه‌لی) و دژی به‌ره‌ی دایکی موسوڵمانان (ئایشێ)، له (شه‌ڕی حوشتر)دا، به ده‌ستی موسوڵمانه‌کان کوژران!
• له شه‌ڕی (صه‌فین)ی نێوان (عه‌لی) و (معاویه)دا، چه‌ندین موسوڵمان به ده‌ستی موسوڵمانان لەناوبران!
• هه‌رایه‌ک له نێوان (عه‌لی) و یاوه‌ره‌کانیدا به‌رپابوو، به جه‌نگی (نه‌هره‌وان) ناسراوه، به سه‌دان موسوڵمان به ده‌ستی موسوڵمانان لەنێوچوون.
• له شه‌ڕێکی نێوان (حوسێن) و (یه‌زید)دا، موسوڵمانان به ده‌ستی موسوڵمانان کوژران!
• خه‌ڵکی شاری (مه‌دینه)، له تۆڵه‌ی (حوسێن)ی کچه‌زای په‌یامبه‌ردا، دژی (ئه‌مه‌ویی)ه‌کان ڕاپه‌ڕین، ئه‌وانیش (موسوڵمانه‌کان!) له نه‌به‌ردی (ئه‌لحه‌ڕه)دا، (73) پیاو و ژن و مناڵیان، له بنه‌ماڵه‌ی په‌یامبه‌ری خوا و خزمه‌کانیان سه‌ربڕی!
• (700) که‌سیان له کۆچکردوو و لایه‌نگرانی دیکه‌ی موسوڵمانان، به ده‌ستی (12) هه‌زار له هێزه‌کانی له‌شکری (ئه‌مه‌ویی) موسوڵمان، له نه‌به‌ردی (ئه‌لحه‌ڕه)دا کوژران. سه‌رکرده‌ی له‌شکری (ئه‌مه‌ویی)ه‌کان (موسلیم کوڕی عه‌قه‌به) بوو، (مه‌عقه‌لی کوڕی سه‌نانی ئه‌شجه‌عی) هاوه‌ڵی هات و قسه‌ی خراپی به (یه‌زیدی کوڕی معاویه) گوت، دوای ئه‌وه‌ی (حوسێن) کوژرابوو، ئه‌ویش لێی تووڕه‌بوو، ده‌سبه‌جێ کوشتی!
• (ئه‌بوله‌هه‌ب) و (ئه‌بوجه‌هل)ی گاور نه‌یانوێرا، (که‌عبه) به‌ر مه‌نجه‌نیق بده‌ن و هەندێك به‌شیشی بڕوخێنن. که‌چی (حوسێنی کوڕی نومه‌یر)ی موسوڵمان، سه‌رکرده‌ی له‌شکره‌که‌ی جێ‌نشین (عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی مه‌ڕوان)، چوارده‌وری شاری (مه‌کكه)ی گرت و ئه‌و کاره‌یکرد!
• جووه‌کان یا گاوره‌کان، ڕۆژێ له ڕۆژان، جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌یان نه‌کرد، سووکایه‌تی به مزگه‌وتی په‌یامبه‌ر بکه‌ن. به‌ڵام سه‌رکرده‌ی له‌شکری موسوڵمانان (یه‌زیدی کوڕی معاویه) کردی، مزگه‌وته‌که‌ی په‌یامبه‌ری خوای، بۆ ماوه‌ی (3) ڕۆژ ئابڵووقه‌دا، پاشان کردی به ته‌ویله‌ی ئه‌سپه‌کانی و پیساییان تێ ده‌کرد!
تێبینی: گاور واتە کافر، نەک مەسیحی، یا فەلە.