عەبدوڵا كەریم مەحمود
بەشی دووەم
یەكەم كەنیسەی مەسیحییەكانی سلێمانی لە 1862 دا دروستكراوە
لەبارەی رەچەڵەكی مەسیحییەكانی كوردستانەوە ، دوو رای جیاواز و بۆچونی جیاواز هەیە .
یەكەمیان دەڵێ: [ مەسیحییەكانی كوردستان بە رەچە ڵەك دەگەرێنەوە سەر ئاشوری و ئیمپراتۆریەتی ئاشوری].
دووەمیان دەڵێت :[مەسیحەكان لە عە ینكاوە و هەرموتە وهێران و نازەنین و شەقڵاوەو دیاناو دهۆك و زاخۆ و كۆیەو سلێمانی ]دا ژیاون ،تا سنووری میزۆپۆتامیا بە پێی بەڵگەی لۆژیكی میژوویی بە پێ ی دان پێ نانی ئاشورییەكان خۆیان لە كاتی دەسەڵات و فەرمانرەوایان نەگەیشتونەتە ناوچە شاخاوییەكانی زاگرۆس ، كە بە سیگۆشەی سنوور ناسراوە ، ئەو شوێنەی هەر سێ سنووری [عێراق -ئێران -توركیا ]بەیەكەوە دەبەستێتەوە ،بەو پێییە مەسیحییەكان لە ناوچەجیایاكانی كوردستانا ژیاون . ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی كە رای دوەمیان وشیاوترو راست تر بێ .
گەربڕوانینە لاپەرەكانی مێژوو ، كلدانییەكان فەرمانرەوایی ناوچەكەیان كردوە ،دواتر ئاشورییەكان،چەند هەزارساڵێك پێش لە دایك بوونی مەسیح .میدییەكان بەهەماهەنگی فارسەكان بەسەر یاشورییەكان دا زاڵبون ،هیچ جۆرە بەستنەوەیەك لە نێوا ن ئاشورییەكانی ئەو سەردەمەو ئێستادا نەبووە ،بە هیچ جۆرێك شیاونییە ،ناسنامەی نەتەوەیی لە سەر بناغەی ئاین دیاری بكرێت ،گەلی كورد نەتەوەی زەردەشت نەبووە ،بەڵكو خاوەنی ئاینی زەردەشتی بووە .
لە بارەی مەسیحییەكانی كوردستانیشەوە كەسێتیەكی وەك [قداسە البگریاك مار رۆفائیل ] یەكەمی بیداوید سەرۆكی هەموو كلدانییەكانی جیهان لە سەردانێكیا بۆ شاری سلێمانی لە 16 / 8 / 1998 وتی :
-بە هیچ جۆرێك بەڕەوای نازانین ئێمەی مەسیحی بە میوان یا بە پەناهەندە لە سەر ئەم خاكە قبوڵ بكرێین ،بەڵكو ئێمە لە گەڵ ئەم شاخ و گردۆڵكە و نشێوانە بووین و دەبین ،دەبێت ئەمرۆ هەموو توانامان بۆ خزمەتی كوردستان بخەینە گەڕ.)
سەرچاوە :
عەبدوڵڵا كەریم مەحمود ، یەكەم كەنیسەی مەسیحییەكانی سلێمانی لە ساڵی 1862 دروست كراوە ، تایم ژمارە 9، نیسانی 1999، ل 20-ل24.
بەشی یەكەم
مەسیحییەكانی سلێمانی