دكتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
بەشی سێیەم
هێندێ زانیاریی
ئیمپراتۆریای عوسمانی، ساڵی (1229) دامەزراوە و ساڵی (1922) كۆتاییهاتووە. واتە (693) ساڵ بەردەوامبووە. لە ڕاستیدا، سەرەتا كۆمەڵێ تیرە و هۆزی وەك (مەگۆل، تاتار، توورك، غوز) و دەیان هۆزی دیكە بوون، پاشان لەژێر ناوی تووركدا، یەكیانگرتووە و بە ئەو ناوەوە ناسران.
سەبارەت بە ژمارەی سوڵتان و جێنشینەكانی ئیمپراتۆریای عوسمانی، لە ئەو ڕۆژەوە ئیمپراتۆریاكە دامەزراوە، تا ڕوخاوە، بەگوێرەی سەرچاوەكان دەگۆڕێ. بەڵام بە شێوەیەكی گشتیی، لە نێوان (37-40) سوڵتاندا بوون. سەرەتا ناوی سوڵتان و پاشان، ناوی جێنشینیان بەكارهێناوە.
دامەزرێنەر و یەكەمین سوڵتان (عوسمان غازی ئۆرتغۆل) بوو، لە نێوان ساڵانی (1191-1281) و دوایەمین سوڵتانیش (موحەممەدی شەشەمی عوسمانی)، لە نێوان ساڵانی (1918-1922)دا فەرمانڕەواییانكردووە.} *
ئیمپراتۆریای عوسمانی
• دوای ئەوەی (ئەرتوگرول) مرد، ناكۆكی لە نێوان براكەی (دوندار) و كوڕەكەی (عوسمان)دا درووستبوو. (عوسمان) مامەكەی خۆی كوشت و ناكۆكییەكە كۆتایهات، دەسی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، بە ئەو شێوەیەش، ئیمپراتۆریای (عوسمانی) دامەزراند!
• كاتێ كوڕەزاكەی (موورادی یەكەم) بوو بە سوڵتان، لە ترسی ئەوەی براكانی، چاو لە دەسەڵاتەكەی نەبڕن، هەردوو براكەی خۆی (ئیبرایم) و (خەلیل)ی كوشت!
• لەگەڵ ئەوەشدا (موورادی یەكەم)، ساڵی (1389ز.)، لە جەنگی (كۆسۆڤۆ) بوو، لەسەر جێی مردن ڕاكشابوو، كەچی فرمانیدەركرد، (یەعقووب)ی كوڕی بخنكێنن، تا لەسەر دەسەڵات و كورسی فەرمانڕەوایی، بەربەرەكانی براكەی نەكا!
• سوڵتان (موحەممەدی دووەم)، كە شاری (ئەستەنبوڵ)ی داگیركرد، فەتوایەكی شەرعی دەركرد، ڕەوایی بە سوڵتان دا، كە براكەی خۆی كوشتووە و گوتی: لە پێناوی بەرژەوەندیی باڵای یەكێتیی ئیمپراتۆریاكەدا، ئەو كارەیكردووە!
• كاتێ سوڵتان (مورادی سێیەم)، لە شوینی باوكی دانرا، یەكسەر هەر (5) براكەی خۆی لەنیوبرد!
• كوڕەكەی سوڵتان (موحەممەدی سێیەم)، له باوكی تاوانبارتربوو، چونكە كاتێ دەسەڵاتی وەرگرت، هەر (19) براكەی خۆی كوشت، بۆئەوەی لە خوێنڕیژیی و كوشتنوبڕیندا، بۆڕی هەمووان بدا!
• كادێری ڕاگەیاندنی توورك (ڕەحمی تروان)، لە گوتارێكدا (بیرەوەریی شاكان) نووسیوێتی: (موحەممەدی سێیەم)، دڵی بە ئەوەش ئاوی نەخواردەوە، (مەحموود)ی كوڕە چكۆلەكەی خۆشی كوشت، كە تەمەنی (16) ساڵان بوو، تا دەسەڵات بۆ كوڕە (14) ساڵانەكەی بمێنێتەوە، ئەویش سوڵتان (ئەحمەد) بوو، دواتر بە ئەوە ناوبانگیدەركرد، مزگەوتی سوڵتان (ئەحمەد)ی، لە (ئەستەنبوڵ) درووستكرد!
• سوڵتان (سەلیم)، نامەیەكی بۆ (تۆمای بای)، فەرمانڕەوای (مەمالیك)ەكانی (میسر) نارد، تا دان بە دەسەڵاتەكەیدا بنێ و سەری بۆ شۆڕكا. بەرانبەر بە ئەوەش، وازی لێ دێنێ، فەرمانڕەوایی دەوڵەتەكەی بكا و توخنی ناكەوێ. كەچی ئەو گوێی لێ نەگرت و خۆی بەدەسەوەنەدا، بەڵكوو ڕیزەكانی خۆی ڕێكخست، هێزەكانی كۆكردەوە، خەندەقێكی گەورەی هەڵكەن، دانیشتووانی شارەكەش، بەشداریی ئەو جەنگەیان كرد. بەڵام لەشكری (عوسمانیی) توانیان، هێڵەكانی بەرگریی بشكنێن، فەرمانڕەوا ناچاربوو، هەڵبێ و پەنا بۆ زانای ئایینیی هاوڕێی (شیخ حەسەنی كوڕی مورعی) بەرێ. هاوڕێكەشی ناپاكی لێ كرد و كوژرا. ئیدی بە ئەو شێوەیە، (میسر) بوو بە یەكێ لە وڵاتەكانی ئیمپراتۆریای (عوسمانیی). لە ئەو شەڕەی شاری (قاهیرە)دا، (50) هەزار موسوڵمانی (میسریی) كوژران!
• پاشان دوای ئەوە، سوڵتان (سەلیم)، هەردوو براكەی خۆی كوشت، چونكە دژی شێوازی بەكارهێنانی توندوتیژیی بوون، كە لە فەرمانڕەواییدا پێڕەویدەكرد!
• ئەم ڕەشەكوژیی و كوشتوبڕینەی، سوڵتانە مەگۆله موسوڵمانەكان، هەر بەردەوامبوو، تا یەكەمین جەنگی جیهان (1914-1918) بەرپابوو. ئیمپراتۆریای (عوسمانی) لەگەڵ (ئەڵمانیا)ی نازییدا، جەنگەكەكەیان دۆڕاند، ئیدی ئیمپراتۆریاكەش هەڵوەشایەوە، موسوڵمانه مەگۆلەكان دەسەڵاتیان نەما، خەڵكیش لە دەست تیرۆركردن و ڕەشەكوژێی ڕزگاریانبوو!
ئەم بەشە، لە وتاری (ڕەچەڵەك و ڕەوشتی توورك بناسە)ی نووسەر خۆیەوە وەرگیراوە. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە ئیمپراتۆریای عوسمانیی، لەگەڵ ئەم بەشەی وەرگێڕانەكەدا تێكەڵاوكراوە.
بەشی یەكەم
جهنگی ڕهشهکوژیی دهسهڵات، لهنێوان برا موسوڵمانهکاندا
بەشی دووەم
جەنگی ڕەشەكوژیی دەسەڵات، لەنێوان برا موسوڵمانەكاندا