سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دەربارەی ئەنجومەنی هەڵگرتنی جیاكاریی لەدژی ژنان

03/02/2022


و. پیشڕەو حسێن

بەمەبەستی جێبەجێكردنی وردی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافەكانی ژنان و بەپێی مادەی ١٧ی ئەو پەیماننامەیە، كۆمیتەی هەڵگرتنی جیاكاریی لەساڵی ١٩٨٢ دامەزرا كە لە ٢٣ شارەزای وڵاتە جیاوازەكان پێكهاتووەو مەرجی ئەندامیەتی ئەم شارەزایانەی بواری ژنان ئەوەیە كە خاوەن پێگەیەكی مۆڕاڵی گونجاو بن.

وڵاتانی ئەندامی پەیماننامەكە بەدەنگدانی نهێنی لەسەر لیستی ئەو ناوانەی دەوڵەتەكان دەستنیشانیان كردووە، بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەوانە لەسەر بنەمای دابەشكاریی جوگرافی یەكسان و نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی شارستانیەتەكان و سیستمە یاساییە جیاوازەكان هەڵدەبژێرن.

جێگەی سەرنجە كە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا هەنوكە جگەلە یەك جار، ژنان سەرجەم ئەندامانی ئەم كۆمیتەیان پێكهێناوە. لە ساتی دامەزراندنیەوە تا هەنوكە ٦٩ پسپۆڕ لەم كۆمیتەیە كاریان كردوە.

بەرپرسیاریەتی سەرەكی ئەم كۆمیتەیە كە ئەندامەكانی سەربەخۆ و دابڕاو لە وڵاتەكانی خۆیان چالاكی دەكەن، چاودێریی كردنی كنوانسیۆنی ١٩٧٩ لە وڵاتانی ئەندامە كە بەڵێنی بەرهەڵستی جیاكاریی دژی كنانیان واژۆ كردووە. ئەم كۆمیتەیە ساڵانە دوو دانیشتن، هەریەكەیان بۆماوەی دوو هەفتە لە ڤیەنا یان نیۆیۆرك ساز دەدەن كە راپۆرتی نەتەوەیی ئەندامەكان لەمەڕ چالاكی تایبەت بە یاسادانان و كێشەكانی ناو دادگاكانی زەمینەی پەیماننامەكە پێشكەش دەكەن.

هەموو چوار ساڵ جارێك پیشكەوتنەكانی نەهێشتنی جیاكاریی لەسەر ئاستی جیهان بە راپۆرت دەخەنە روو. هەروەها ئەم كۆمیتەیە دەتوانێت دەربارەی پرسی تایبەت بە ژنان پێشنیار و راسپاردە پێشكەش بكات. ئەم كۆمیتەیە بەرپرسە لە لێكدانەوە و شیكردنەوەی راپۆرتی تایبەتی وڵاتان تایبەت بە پرسی ژنان؛ لەم بارەیەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەكەوێتە گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە. هەموو ساڵێكیش ئەم كۆمیتەیە راپۆرتی چالاكییكانی لە رێگەی ئەنجومەنە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكانەوە پێشكەش بە كۆمەڵەی گشتی ئەنجومەنی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.

لە روانگەی ئەم كۆمیتەیەوە مەوادی ٢ و ١٦ی كۆنواسیۆن بنەڕەتیترین بەشی كنواسیۆنەكە پێكدەهێنن، لەبەر ئەمەش كۆمیتەكە نیگەرانی خۆی بە تایبەت سەبارەت بە ژمارەی زۆری مەرجەكانی وڵاتان بەرامبەر بەو دوو بڕگەیە خستۆتە روو؛ هەر لەبەر ئەوەش ئەو مادانەی بە بنەما سەرەكیەكان ئەژمار كردووە تا لەم رێگەیەوە ئاستی زۆری گازندەو سكاڵاكان كەم بكاتەوە. هەروەها ئەم كۆمیتەیە لەوباوەڕەدایە كە ئەو مەرجانەی بۆ مادەی ١٦ پێشنیار دەكرێن زۆرجار لەژێر كاریگەرییە سونەتی و مەزهەبی و كلتورییەكانی گەلاندا بەیان دەكرێن. ئەو وڵاتانەی لەژێر ئەم كاریگەریانەدا دەژین دژایەتی كۆنوانسیۆنەكە دەكەن و لەبەر ئەمەش مەرجەكانیان بە هەند وەرناگیرێن. بەم پێیەش هەوڵەكانی ئەم كۆمیتەیە بۆ ئەوەیە ئەو دەوڵەتانە هان بدات مەرجەكانیان رەتبكەنەوە و خۆیان لەگەڵ ئەو مادەیە بگونجێنن. بە سەرنجدان لەو دەرفەتە كەمەی كۆمیتەكە بۆ لێكۆڵینەوە لە راپۆرتەكانی وڵاتان لەبەردەستیەتی، هێشتا نەیتوانیوە لەناوەدە نێودەوڵەتیەكاندا كاریگەریەكی ئەوتۆی هەبێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.