سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دەربارەی ئەنجومەنی هەڵگرتنی جیاکاریی لەدژی ژنان

05/02/2022


 

 

 و. پیشڕەو حسێن

 

بەمەبەستی جێبەجێکردنی وردی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافەکانی ژنان و بەپێی مادەی ١٧ی ئەو پەیماننامەیە،

 

کۆمیتەی هەڵگرتنی جیاکاریی لەساڵی ١٩٨٢ دامەزرا کە لە ٢٣ شارەزای وڵاتە جیاوازەکان پێکهاتووەو مەرجی ئەندامیەتی ئەم شارەزایانەی بواری ژنان ئەوەیە کە خاوەن پێگەیەکی مۆڕاڵی گونجاو بن.

 

وڵاتانی ئەندامی پەیماننامەکە بەدەنگدانی نهێنی لەسەر لیستی ئەو ناوانەی دەوڵەتەکان دەستنیشانیان کردووە،

بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەوانە لەسەر بنەمای دابەشکاریی جوگرافی یەکسان و نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی شارستانیەتەکان و سیستمە یاساییە جیاوازەکان هەڵدەبژێرن. جێگەی سەرنجە کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا هەنوکە جگەلە یەک جار، ژنان سەرجەم ئەندامانی ئەم کۆمیتەیان پێکهێناوە.

 

لە ساتی دامەزراندنیەوە تا هەنوکە ٦٩ پسپۆڕ لەم کۆمیتەیە کاریان کردوە. بەرپرسیاریەتی سەرەکی ئەم کۆمیتەیە کە ئەندامەکانی سەربەخۆ و دابڕاو لە وڵاتەکانی خۆیان چالاکی دەکەن، چاودێریی کردنی کنوانسیۆنی ١٩٧٩ لە وڵاتانی ئەندامە کە بەڵێنی بەرهەڵستی جیاکاریی دژی کنانیان واژۆ کردووە. ئەم کۆمیتەیە ساڵانە دوو دانیشتن، هەریەکەیان بۆماوەی دوو هەفتە لە ڤیەنا یان نیۆیۆرک ساز دەدەن کە راپۆرتی نەتەوەیی ئەندامەکان لەمەڕ چالاکی تایبەت بە یاسادانان و کێشەکانی ناو دادگاکانی زەمینەی پەیماننامەکە پێشکەش دەکەن.

هەموو چوار ساڵ جارێک پیشکەوتنەکانی نەهێشتنی جیاکاریی لەسەر ئاستی جیهان بە راپۆرت دەخەنە روو. هەروەها ئەم کۆمیتەیە دەتوانێت دەربارەی پرسی تایبەت بە ژنان پێشنیار و راسپاردە پێشکەش بکات. ئەم کۆمیتەیە بەرپرسە لە لێکدانەوە و شیکردنەوەی راپۆرتی تایبەتی وڵاتان تایبەت بە پرسی ژنان؛ لەم بارەیەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکەوێتە گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە.

 

هەموو ساڵێکیش ئەم کۆمیتەیە راپۆرتی چالاکییکانی لە رێگەی ئەنجومەنە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانەوە پێشکەش بە کۆمەڵەی گشتی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات. لە روانگەی ئەم کۆمیتەیەوە مەوادی ٢ و ١٦ی کۆنواسیۆن بنەڕەتیترین بەشی کنواسیۆنەکە پێکدەهێنن، لەبەر ئەمەش کۆمیتەکە نیگەرانی خۆی بە تایبەت سەبارەت بە ژمارەی زۆری مەرجەکانی وڵاتان بەرامبەر بەو دوو بڕگەیە خستۆتە روو؛ هەر لەبەر ئەوەش ئەو مادانەی بە بنەما سەرەکیەکان ئەژمار کردووە تا لەم رێگەیەوە ئاستی زۆری گازندەو سکاڵاکان کەم بکاتەوە.

 

هەروەها ئەم کۆمیتەیە لەوباوەڕەدایە کە ئەو مەرجانەی بۆ مادەی ١٦ پێشنیار دەکرێن زۆرجار لەژێر کاریگەرییە سونەتی و مەزهەبی و کلتورییەکانی گەلاندا بەیان دەکرێن. ئەو وڵاتانەی لەژێر ئەم کاریگەریانەدا دەژین دژایەتی کۆنوانسیۆنەکە دەکەن و لەبەر ئەمەش مەرجەکانیان بە هەند وەرناگیرێن.

بەم پێیەش هەوڵەکانی ئەم کۆمیتەیە بۆ ئەوەیە ئەو دەوڵەتانە هان بدات مەرجەکانیان رەتبکەنەوە و خۆیان لەگەڵ ئەو مادەیە بگونجێنن. بە سەرنجدان لەو دەرفەتە کەمەی کۆمیتەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە راپۆرتەکانی وڵاتان لەبەردەستیەتی، هێشتا نەیتوانیوە لەناوەدە نێودەوڵەتیەکاندا کاریگەریەکی ئەوتۆی هەبێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.