نوێترین داهێنانی بواری ئامێرە مرۆڤ (رۆبۆت)، گەیشت بەوەی كە رۆبۆتەكە باز بدات و توانای هەڵگرتنی شتومەكی هەبێت! جیاواز لەمە لە كۆمەڵگە دواكەوتوەكاندا زاڵبونی بیری دواكەوتوویی و ئاینی و داب و نەریت هەمیشە ڕێگرن لەبەردەم داهێنان و پێشكەوتنەكاندا، لەهەندێك ئاین و مەزهەبدا، داهێنان و پێشكەوتنەكانیش وەك گوناهـ و تاوان تەماشادەكرێن!.
ئەو رۆبۆتەی لە ڤیدیۆكەدا دیاردەكەوێت، بەرزی 6.5 پێیە و بەخێرایی 9 میل لە سەعاتێكدا دەڕوات، هەروەها پاتریەكەی بۆ ماوەی 15 میل بەكاردێت بێ ئەوەی شەحن بكرێتەوە.
ئەو رۆبۆتە كە لەلایەن كۆمپانیای گوگڵەوە دروستكراوە و دەتوانێت بەبەرزی 4 پێ باز بدات، بۆ چەند مەبەستێك بەكاردێت و چەندین تایبەتمەندی هەیە، بۆیە پێشبینی دەكرێت لەداهاتوودا كارئاسانی بۆ مرۆڤ دەستەبەردەكات.