سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەگەر ژنێک بیەوێت ببێت بە نووسەر، دەبێت پارەی ژوورێکی هەبێت بۆ خۆی.

09/02/2022

ئەمە وتەی ڤیرجینیا وۆڵف، فێمێنیست، ڕەخنەگر و نووسەری بەرهەمە بەناوبانگەکانی وەک: خاتوو دالۆڤەی، بەرەو بۆرجی ڕووناکی و ئۆرلاندۆیە، کە بەتایبەت روانگە فێمێنیستییەکەی لە کتێبی ژوورێک بۆ خۆتدا رەنگ دەداتەوە، و هەر ئەمانەش وایکرد ببێت بە یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی سەدەی بیستەم.

ڤیرجینیا وۆڵف لە نێوان بەها پیاوسالارییەکانی سەردەمی شاژنە ئێلیزابێسدا لە دایک بووە، ئەوکاتەی کە رۆیشتن بۆ مەکتەب خاڵێکی گرنگە و تایبەت بووە بە کوڕان، هەر بۆیە ڤیرجینیا و خوشکەکەی لە ماڵەوە دەیانخوێند.
کاتێک تەمەنی 13ساڵ بوو دایکی مرد، چەند ساڵ دواتریش باوکی لەدەستدا و دوو ساڵ دواتریش برا گەورەکەی گیانی لەدەستدا. هەر یەکە لەم مەرگانە ڤیرجینیای تووشی قەیرانێکی رۆحیی قووڵ کرد.

ئەوەیکە جێگای سەرنجە ئەوەیە کە بێگومان قەیرانە رۆحییەکانی کاریگەری لەسەر نووسینەکانی دروست نەکردووە. بە یەکێک لە هاوڕێکانی وتبوو کە بابەتەکانم لە ناو جەرگەی پرژەی گڕکانی شێتیدا پەیدا دەکەم. لە ناو جەرگەی شێتیدا نووسینێکی پۆخت و بێ کەموکوڕی هەڵدەقوڵا، بە پێچەوانەی پرۆسەی هێدیانەی لە کاتی سەلامەتیی عەقڵیدا.
لە تەمەنی 22 ساڵیدا یەکێک لە ئەندامانی تایبەتی گرووپێکی رۆشنبیری بلوونزبێری بوو کە پاڵپشتییان لە مافی هاوڕەگەزخوازان و پێگەی ژنان لە ناو هۆنەردا دەکرد و دژی شەڕ بوون.

لە ساڵەکانی کۆتایی سەدەی نۆزدەی زایینی گۆڕانکاریگەلێکی زۆر رووی دا؛ لە نێوان ساڵەکانی 1893 تا 1896 سینەما لەدایک بوو، تێکنۆلۆژیای نوێ وەک گڵۆپ و تەلەفوون هاتنە ناو بازاڕەوە، بە داهێنانی تەلەفوون دەکرا لە یەک کات لە دوو شوێندا هەبیت.
لەم سەردەمەدا پێناسەکان لەبارەی چەمکی کاتەوە گۆڕدرا، کاتی رێژەیی جێگای کاتی نیۆتۆنی گرتەوە، کات ئیتر پرسێکی رەها نەبوو بەڵکوو چەمکێکی بزۆز بوو، رەوتی زەینی بزۆز لە نێو بەرهەمەکانی ڤیرجینیا وۆڵف لە ئاکامی ئەم گۆڕانکاریانەدایە، کە لە ئەدەبیاتی مۆدێڕندا رۆڵێکی بەرچاوی هەیە.

وۆڵف کە هەمیشە خەمی رۆڵی ژنانی هەبووە لە ناو کۆمەڵگەدا، لە ساڵی 1910 چووە ناو بزوتنەوەی شۆڕشی ژنان، کاتێکی زۆر لەگەڵ ژنان لە چینوتوێژە جیاوازەکاندا سەبارەت بە رێگاکانی بەرەو پێشچوون قسەی دەکرد، ئەوەیکە واتای ژن بوون چییە! کێشەی وۆڵف بوو لە کتێبی ژوورێک بۆ خۆت، کە بە دوای شوێن پێی نووسەرانی ژنە لە مێژووی ئەدەبیاتدا، بەڵام دۆزینەوەی ئەمە کارێکی ئاسان نییە. راستە کە وۆڵف رێز لە نووسەرانێک وەک جێین ئاستەین "لە کاتی نووسین لە مەتبەخدا"، یان "خوشکانی برۆنتە" و یان "جۆرج ئۆلیۆت" دەگرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەیەوێت لەوان دوور کەوێتەوە. 

لە روانگەی ئەودا جیاوازیی نێوان ژنان و پیاوان لە بوارەکانی ئەدەب، هۆنەر و زانستدا رێگر بوو لە سەرکەوتنی ژنان. وۆڵف لە  کتێبی ژوورێک بۆ خۆت، کەسایەتییەکی خەیاڵی دروست دەکات بەناو جوودیت شەکسپیر کە خوشکی شەکسپیرە، خوشکێک کە وەک براکەی لێهاتووە بەڵام رۆیشتن بۆ مەکتەبی لێ قەدەغە کراوە، جوودیت لە مێرمنداڵیدا بەرانبەر بە هاوسەرگیرییەکی زۆرەملێ دەوەستێتەوە ،و بە هیوای بوون بە ئەکتەر لە ماڵ هەڵدێت و دواتریش لە هەژاری و بێکەسیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.

ڤیرجینیا خۆی کاتێک بە سەربەخۆیی ئابووری گەیشت، بەو میراتەی کە لە پووریەوە بۆی بەجێ مابوو، ساڵانە پێنسەد 500 پاونی دەست دەکەوت. لەو کاتەیدا کە شۆڕشی ژنان بۆ دەستەبەر کردنی مافی دەنگدان بە توندوتیژییەوە سەرکوت دەکرا، وۆڵف دەڵێت بەدەست هێنانی ئەم پارەیە بەلامەوە لە دەستەبەرکردنی مافی دەنگدان گرنگترە.
ژوورێک بۆ خۆت بەرهەمێکە کە ڤیرجینیا تێیدا بانگەشەی ژنانی زیرەک دەکات بۆ خەبات، و هانیان دەدات بەوەیکە پێشەنگەکانی سەدەی بیستەم بن. ئەم بانگەشەیە نەک بە رق بەڵکوو بە شێوەیەکی هێورانەیە. هەندێک لە هاوڕێکانی لە نامەیەکدا نووسیویانە کە  وتارەکەی وۆڵف وەک وادەیەکی شیرینە کە ئەیەوێت بە بەربێژە پیاوەکانی وێنەیەک لە داهاتوویان پیشان بدات بەڵام پەشێویان نەکات. 

ڤیرجینیا وۆڵف بە شێوازی ئەدەبیی تایبەت بە خۆی، زەینی بزۆز، زیاتر گێڕەرەوەی فیکر و هەستەکانی کەسایەتییەکانی ناو چیرۆکەکانیەتی و تیۆرە فێمێنیستییەکانی لە رۆحیەتی هەستیار و رەخنەگرانەیەوە سەرچاوە دەگرێت، کە لە دەیەی شەشەمی سەدەی بیستەم، وەرچەرخانی لەناو تیۆرەکانی بزوتنەوەی ژناندا دروست کرد.

ژوورێک بۆ خۆت سەرەڕای گرنگیی شێوازی نووسینی، تایبەیمەندییەکانی پەخشانی مۆدێڕنیستی هێنایە ناو وتارنووسی و بەم جۆرە ستایلێکی نوێی داهێنا. هەروەها بە دروستکەری بزووتنەوەی تیۆری فێمێنیستی و بە تایبەت رەخنەی ئەدەبی فێمێنیستی دادەنرێت.
وۆڵف ئەم کتێبەی لە ساڵی 1929دا نووسی و لە مانگێکدا تەواوی کرد ، ساڵێک دوای پێشکەش کردنی وتارێک بە ناونیشانی "ژن و چیرۆک" لە دوو زانکۆدا، و بڵاوکردنەوەی وتارێک بە هەمان ناونیشان لە گۆڤارێکدا. لە دەفتەری بیرەوەریەکانیدا دەردەکەوێت کە بەتەما بووە رۆمانی شەپۆلەکان بنووسێت بەڵام بیرۆکەی نووسینی ژوورێک بۆ خۆت وازی لێناهێنێت و هەر بۆیە دەست دەکات بە داڕشتنی بە شێوازێکی نوێ (نیوە زارەکی و نیوە ئاخافتنی دەروونی).

وتووێژەکان سەبارەت بە چەوساندنەوەی ژنان پێش ڤیرجینیایش بوونی هەبووە بەڵام وۆڵف یەکەمین کەسە کە ئەم پرسە لە بەرانبەر بە گوتاری زاڵ و پێش گریمانەکان هەڵدەسەنگێنێت، و کتێبی "رەگەزی دووەم"ی سیمۆن دۆبۆڤار بە روانگەیەکی نزیک لێی و ماوەیەک دواتر بڵاو دەبێتەوە

رۆمانی خاتوو دالۆڤەی کە لە ساڵی 1925دا بڵاو کرایەوە جێگای پەسەند بوو لەلایەن رەخنەگرانەوە، ئاماژە دەدات بە بابەتگەلێک وەک هاورەگەزخوازی، فێمێنیزم و رەگەز.

ئەم کتێبە چیرۆکی کلاریسا دالۆڤەیە کە لە ناونیشانی کتێبەکەدا تەنها وەک خاتوو دالۆڤەی ناو دەبرێت، رۆمانی خاتوو دالۆڤەی وەک ئۆلیسەی جێیمز جۆیز لە یەک رۆژدا روودەدات، ئێمە لە رۆژێکدا لە بەیانییەوە تا شەو لەگەڵ کەسایەتییەکانی ناو چیرۆکەکە داین، کە رۆژێکی تەواو ئاساییە و لە ناو رۆژەکەدا خاتوو دالۆڤەی سەرقاڵی کارە رۆژانەکەیەتی.هەرچەندە لە ناو رۆژەکەدا رووداوگەلێکی گرنگیش روودەدات، بۆ نموونە خاتوو دالۆڤەی خەریکی خۆ ئامادە کردنە بۆ خوانێک، کە وایە ئەتوانین بڵێین رۆمانەکە بەرزی و نزمی تێدایە.

بە دڵنیاییەکی تەواو، قەرەباڵغیی باوی رۆمان و ژیاننامەکان لادەبات؛ ئاماژە دان بە بابەتگەلێک کە گرنگ نییە وەک پەیوەندیی تەلەفوونی و وادەی رۆژانە وەلا دەنێت، قۆناغە ئاساییەکانی ژیان وەکوو لە دایک بوون، هاوسەرگیری کردن و مردن لەبەرچاو ناگرت، لە بەرانبەردا ساتەکانی سەرکەوتن و سەرشۆڕی زەق کردووەتەوە، ئەو ساتانەی کە بە وتەی خۆی نیشاندەری سەرەکیی ژیانی هەمووانە.

دوای تەواو بوونی رۆمانی خاتوو دالۆڤەی ڤیرجینیا ژنێکی بەناو ڤیتا... ناسی، و پەیوەندییەکی عاشقانە لەنێوانیاندا دروست بوو کە چەندەها ساڵ درێژەی کێشا، ڤیتا هاوسەری دیپلۆماتکارێک، و ئەریستۆکراتێکی شاعیر و نووسەر بوو، کە ئیلهام بەخشی کەسایەتیی تایبەتی رۆمانی ئۆرلاندۆیە. رۆمانێک کە تێیدا ڤیرجینیا تیشک دەخاتە سەر واتای چەمکی رەگەزی و جێندەری، کە کەسایەتیی سەرەکیی چیرۆکەکە لە سەرەتاوە پیاوە و لە کۆتاییدا ژنە. 
هەروەها وۆڵف لە ناو رۆمانی "بەرەو بۆرجی رووناکی"دا بە شێوەیەکی داهێنەرانە باس لە پرسی نایەکسانیی ژنان و پیاوان لە ناو پرۆسەی هاوسەرگیریدا دەکات و بە وتەی رەخنەگران، کەسایەتییەکانی ناو ئەم رۆمانە لەسەر دایبابی هۆنراوەتەوە.

نامە و دەستنووسە رۆژانەکان کە لەسەر ژیاننامەی وۆڵف لەبەردەستدایە زۆر دەوڵەمەند و روونن،و پڕن لە هەموو جۆرە ئەزموونێک کە زۆربەیان لە ناو دونیای بەرهەمەکانیدا رەنگیان داوەتەوە،  شتانێک وەک ئەوەیکە ئایا زڕبراکەی ئازاری داوە یان نە، و ئەوەیکە ئەم بابەتە چ کاریگەرییەکی لەسەر نەخۆشییە دەروونییەکەی هەبووە، ئەم زانییاریانە لە هەمان کاتدا کە بڕوا پێکراون، رێگایەکی جیاواز بۆ خوێندنەوەی بەرهەمەکانی وۆڵف دەخاتە بەردەستمان، ئەم فرەیی و لێک نزیکیەی ئەزموون کە لە رێگای رەوتی زەینی بزوز لە ناو بەرهەمەکانی وۆڵفدایە لەگەڵ کۆلتووری هاوچەرخدا یەکتر دەگرنەوە، بەربێژەکانی هاوچەرخ لەم سەردەمەی دیجیتاڵەدا ئەتوانن بە باشی لەگەڵ ئەم ئەزموونەدا کە هاوکات لە چەند جێگادا بوون پەیوەندی دروست بکەن. هەروەها ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەیکە فۆرمی ئەدەبی چ رۆڵێکی لە ئەزموون و تێڕوانینی ئێمە لە کۆمەڵگەدا هەیە بیر بکەینەوە.

ڤیرجینیا وۆڵف نووسەرێک بوو کە ترسی لە رەخنە و هەڵەتێگەیشتنەکان نەبوو، نووسەرێکی پێشڕەو کە شوێن پێی بیر و بڕواکانی لە تەواو ژیانیدا و زۆربەی ژنانی دوای خۆی دەبینرێت.

ڤیدیۆ

کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.