سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سەندیكای هونەرمەندانی پشتیوانی ناسر رەزازی دەكات

10/02/2022


سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان رایگەیاند، داوا لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەن بەهۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە وتار و بانگەشانەدا بكەن كە هونەر و هونەرمەندان دەكەنە ئامانج، جەختیش دەكاتەوە لەوەی پشتیوانی هونەرمەند ناسر ڕەزازی دەكەن كە "پارێزەری سرودە نیشتمانییەكانە."

سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردوە، "ماوەیەكە چەند كەسێك بەشێوەیەكی ناشارستانی و پڕلەقین هێرشی ناڕەوا دەكەنەسەر هونەرمەند ناسری ڕەزازی. لەكاتێكدا ڕەزازیی هونەرمەند، پێشمەرگە و نیشتمانپەروەر لەپاڵ هەڵوێستە سیاسییە كوردستانییەكانیدا، هونەرمەندێكی بەئەزمون و پڕ بەخشش و داهێنانە".

ئەوەش خراوەتەڕو،  ناسر ڕەزازی "یەكێكە لە پارێزەران و درێژەپێدەرانی ڕەوتی گۆرانی و ئاواز و سرودە نیشتمانییە ڕەسەنەكان. بۆیە وێڕای نیشاندانی پشتیوانی بۆ ئەو هونەرمەندە، داوا لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانیش دەكەین، بەهۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە وتار و بانگەشانەدا بكەن كە هونەر و هونەرمەندان دەكەنە ئامانج".

لەچەند رۆژی رابردودا هونەرمەند ناسر ڕەزازی لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا وەڵامی مامۆستایەكی ئایینی دەداتەوە كە ڕەخنەی لێگرتوە و دەڵێت، "ئەگەر ئیسلام ئەوە بێت، ئەوە من نیم."  

ناسر ڕەزازی لە تۆمارە ڤیدیۆكەدا ڕەخنەی توند لە بەشێك لە مامۆستا ئاینییەكان دەگرێت و دەڵێت، "بۆچی ناچن دژی سو خواردن بوەستنەوە، بۆچی دژی زەواجی موتعە ناوەستنەوە، بۆچی دژی ئەردۆغان ناوەستنەوە كە دژی كوردە."   

دەشڵێت، "ئاینی ئیسلامیان وا لێكرد كوردی كرد بە كۆیلە، ئەگەر ئیسلام ئەوە بێت، ئەوە من نیم"، لەكاردانەوەی قسەكانیدا ئەو هونەرمەندە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەوتەبەر هێرش و رەخنەگرتن.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.