سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

شەڕ بەفەلسەفە لەمێژوی ئیسلامدا

12/02/2022


ڕاڤیار نەوزاد 

سەرچاوە عەرەبیەکان باس لەوەدەکەن کە خەلیفە مەئمون خەوێکی دیوە، لە خەونەکەیدا ئەرستۆی دیوە کەوتار دەدات: ئەویش سەبارەت بە جوانی پرسیاری لێکردووە، ئەرستۆش پێی وتوە: جوانی ئەوەیە ئەقڵ پەسەندی بکات و بەجوانی بزانێ، مەئمون دەڵێ دوای پێمگووت: ئەی پاشان چی دیکە؟ ئەرستۆش گوتویەتی: ئەوەی کەیاسا و شەریعەت پەسەندی بکەن. ئینجا پێمگوت : ئەی پاشان؟ ئەویش گوتی : ئەوەی کەخەڵک و جەماوەر پەسەندی دەکات، دیسانەوە پێمگوتەوە چی دیکەش؟ ئەرستۆش گوتویەتی : هیچ. پاشان و ئینجایەکی دیکەش نا.

 

مەئمون لەبەر ڕۆشنایی خەونەکەی بانگی زانایانی (خانەی حیکمەت) دەکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە، بڕیار دەدات شاندێکی زانستی بۆلای پادشای ڕۆم بنێرێت، بۆئەوەی لەوێ ئەو زانستەکۆنانەی بۆ وەربگێڕن کەخۆی هەڵی بژاردبوون، دوای ڕێگریکردنی پاشای ڕۆم لەم کارە، بەڵام پاشتر وەڵام دەداتەوە کە ڕازی بووە. مەئمونیش شاندێک بۆ ڕاپەڕاندنی ئەم کارە دەنێرێت کە بریتیبوون لە: حەجانی کوڕی مەتەڕ و ئیبن بەتریق و سالم (یان سوللەم)ی بەڕێوبەری خانەی حیکمەت. دەڵێن کە یوحەننای کوڕی ماسویە و چەند کەسێکی دیکەشیان لەگەڵ بووە، شاندەکەش چەندی پێکرابێت بواری بابەتەکانی هەڵبژاردووە، مەئمونیش فەرمانی بەوەرگێڕەکان کردووە لە سەرو هەمووشیانەوە حونەین بن ئیسحاق، کە تەمەنی گەنج و بەتوانابووە، مەئمون فەرمانی پێیان کردووە کەچەندی دەتوانن کتێبی فەیلەسوفەکانی یۆنان وەرگێڕن بۆسەرزمانی عەرەبی وبەکتێبانەشدابچنەوە کە وەرگێڕەکانی دیکە وەرگێڕانیان بۆ کردووە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مەئمون خۆی خانەی حیکمەتی لەبەغداد دامەزراند، بەقەد کێشی ئەو کتێبانەی وەریگێڕاوە زێڕی داوە بە حونەینی کوڕی ئیسحاق، سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە ئیسحاق بیست و حەوت کتێبی لەبواری فەلسەفە وەرگێڕاوە.
کتێبی بەدبەختی فەلسەفە.
شەڕ بەفەلسەفە لەمێژوی ئیسلامدا.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.