سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مرۆڤی سەردەم، 10000 ساڵ پێش ئەو کاتەی کە بۆی دانرابوو، گەیشتۆتە ئەوروپا

13/02/2022


 

گۆران ئیبراهیم

 

تا ئەم ماوانەش، کۆنترین ئاسەواری مرۆڤی سەردەم لە ئەوروپادا دەگارەیەوە بۆ نزیکەی 45 هەزار ساڵ لەمەوبەر. بەڵام لە دۆزینەوەیەکی نوێدا لە ناوچەی Grotte Mandrin ی خواروی فەرەنسا، ئاسەواری کەرستە و ددانی منداڵێکی چەند ساڵانەی مرۆڤی سەردەم بینرایەوە کە تەمەنەکەی دەگەرایەوە بۆ نزیکەی 54000 ساڵ لەمەوبەر.

 

بە دەیەها هەزار کەرستەی بەردینە و ئێسکی ئاژەڵەکان و نۆ ددانی مرۆڤەکان لەو شوێنەدا بینرایەوە و دەرکەوت کە نیاندەرتاڵەکانیش، بەجیا لە سەردەمانێکدا نیشتەجێی هەمان شوێن ببوون.

 

لە چینێکی خاکدا کە تەمەنەکەی دەگاریەوە بۆ قۆناغێکی 56800 بۆ 51700 ساڵ لەمەوبەر، کەرستەکانی مرۆڤی سەردەم بینرایەوە کە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی خۆیان هەیە، هەر وەک نووک تیژی و بەردی تیغەیی ... و هتد. لە هەموشی گرنگتر، ددانی منداڵێکی بچوکی مرۆڤی سەردەم بینرایەوە لە هەمان چینی خاکدا.

 

سەرنج درا مرۆڤی سەردەم، لەو شوێنەدا ماوەتەوە بۆ نزیکەی 40 ساڵێک و پاشان نیاندەرتاڵەکان نیشتەجێی ئەو شوێنە بوونەتەوە تا نزیکەی 44100 ساڵ لەمەوبەر. دوای ئەو قۆناغە، واتە لە 44100 تا 41500 ساڵ لەمەوبەر، دیسانەوە مرۆڤی سەردەم هاتونەتەوە هەمان شوێن. دوای ئەو کاتە، واتە دوای 41500 ساڵ لەمەوبەر، نیاندەرتاڵەکان نەهاتوونەتەوە ئەو شوێنە.

 

ئەمەش ئەوە دەردەخات کە مرۆڤی سەردەم و نیاندەرتاڵەکان، بۆ ماوەیەکی چەند هەزار ساڵ، شان بە شانی یەکتری، لە ئەوروپادا دەژیان.

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.