سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مەسیحیەكانی سلێمانی

14/02/2022



عەبدوڵا كەریم مەحمود

بەشی سێیەم

لە 16 / 8 / 1998 (قداسة البطرياك مار رؤفائيل ، يةكةمي بيداويد) سەرۆكی هەموو كلدانییەكانی جیهان لە سەردانێكی دا لە شاری سلێمانی  ، لە  كۆنگرەیەكی رۆژنامە وانی دا  لە ئوتێل ئاشتی لە بارەی مەسیحییەكانی كوردستانەوە وتی:

-بە هیچ جۆرێك بەڕەوای نازانین ئێمەی مەسیحی بە پەناهەندە و میوان لە سەر ئەم خاكە قبوڵ بكرێین ، ئێمە لە گەڵ ئەم شاخ و گردۆڵكە و نشێوانە بووین و دەبین ،دەبێت ئەمڕۆ بە هەموو توانامان  خزمەتی كوردستان بكەین .

لە ساڵی 1820 مەسیحییەكان كەنیسەیەكی بچوكیان  لە سلێمانی دروست كرد.

سەرەتای سەرهەڵدانی مەسیحی یەكانی سلێمانی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1855بەدواوە، مەسیحییەكان لە [سنە، ئەرمنستان ، كەركوك ، موسڵ، دیانا، شەقڵاوە، عینكاوە ، هێران ، نازەنین. هەرموتە،كۆیە ] ەوە روویان كردوەتە سلێمانی لە گەڕەكی مەسیحییەكانی نزیك قەزازەكان جێگیر بوون.

میستەر هات وتویەتی:[لە ساڵی 1820دا كەنیسەیەكی بچوك ، 5 كاروان سەرا ، 5 مزگەوت ،5 حەمام لە سلێمانی هەبووە ، ئیبراهیم پاشای بابان لە ساڵی1784شاری سلێمانی تەواو كرد ، ئەو كاتانە سلێمانی 200ماڵ بوو ،30ماڵی جولەكەو 8ماڵی مەسیحی بوو. 

ئەمەش ئەوەدەخاتە روو كە مەسیحییەكان دوای دروست كردنی شاری سلێمانی بە ماوەیەكی كەم روویان كردوەتەسلێمانی و لەوێ ژیاون ،دواتر پەرەیان سەندوەوبوون بە 125 ماڵ زیاتر ،ژمارەیان لە[1050- 1100]كەس بووە ،بەڵام بە هۆی هەلومەرجی نائاسایی یەوە بەسێ قۆناغی جیاواز روویان كردوەتە هەندەران ، 

لە سەرەتایی شەستەكانەوە بە هۆی هەل و مەرچی نائارامی كوردستان ،لە هەشتاكانیش بە هۆی جەنگی عێراق - ئێران ەوە ، لە سەرەتای نەوەدەكانیشەوە بەهۆی جەنگی كەنداو وئابڵۆقەی ئابورییەوە ،زۆر لە مەسیحییەكانی سلێمانی و كوردستان بەرەو هەندەران سەریان هەڵگرتووە .

ئێستا نزیكەی 70 خانەوادەی مەسیحی لە سلێمانی ماوە . ژمارەیان لە [450-470] كەس دەبێ، باری یژێوی ژیانیان زۆر باشە ،سەرقاڵی بازرگانی و مەی فرۆشتنن ،هەندێكیشیان فەرمانبەرن، خەڵكی سلێمانی رێزێكی تایبەتی لە مەسیحییەكان دەگرن ،هاتوو چۆی یەكتری دەكەن ، لەنێوان هەندێكیشیان دا پەیوەندی هاورێیەتی بەهێزو پتەو هەیە،لە جەژن و بۆنە ئاینییەكانا یەكتری بەسەردەكەنەوە ،هەڵسوكەوتی كۆمەڵایەتی مەسیحییەكان و كەسایەتیان تایبەتمەندی خۆی هەیە. لە كاتی كێشەدا هەموویان یەكدەگرن و پشتگیری و هاوكاری یەكتری دەكەن.

قەشە پەری ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بوو

لە سەرەتادا مەسیحییەكانی سلێمانی كەنیسەیان نەبوو ،رۆژانی یەك شەممە ، مەسیحییەكان كۆدەبونەوەو نوێژو خواپەرستیان دەكرد ، لەساڵی 1862 بۆ یەكەم جار دوو ژووری گڵیان لەخشتی قوڕ دروست كردو سەرەكەیان بە داری دارەڕا گرتوە و كردویانە بە [كەنیسە ی كلدان]،ئیلیای بازرگان بە برێك پارە هاوكاری دروست كردونی ئەم كەنیسەیەی كردوە .

كەنیسەی كلدانی سلێمانی لە سەردەمی فەرمانرەوایی [پاپا پێوسی دووەم] بە فەرمانی [مەتران مار شەمعون ]ی سنە دروست كراوە  و هاوكات بووە لە گەڵ نوسینەكەی [مەولەوی] .[الطريقة المرضية] كە بەتەریقەتی نەقشبەندی نوسراوە

+قەشه پەتروس پاپیری كەریمی عەلەكە بوو ،بەرەچەڵەك خەڵكی هەرموتەیە ، ماوەیەكی زۆر خزمەتی كەنیسەی سلێمانی كردووەو لە 1898 تا 8 / 5 / 1902 ناوی لە تۆماری عەمادا هەیە .

+قەشە پەترۆس سبلی لە [1951-1954]سەقفی كەنیسەی دروست كردوە بە جەمالۆن و بەدنگە قایمی كردووە. 

+قەشە جبرائیل ماری ژووری[زنگ لێدان] ی بۆ بانگهێشت كردنی مەسیحی یەكان بۆنوێژ كردن دروست كردووە.

+قەشە یوسف پەری خەڵكی كۆیە بوو لە [1962-1973]خزمەتی كەنیسەی سلێمانی كردوە ،سێ خانوی بۆ مەسیحی یەكان بەرامبەر كەنیسەو دیوەخان وباخچەی بۆ كەنیسە دروست كردووە.جگە لە دروست كردنی گۆرستانێك لە سەر شێوەی ئەوروپا لە ناو كەنیسەدا ، ماوەیەك ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بووە ،ئەندامی لقی 4ی پارتی بووە لە شۆڕشی ئەیلول ، بروانامەی دكتۆرای هەیە لە بەشی نەخشەكێشانی شارەكان ، مامۆستا بوو لە زانكۆی پاریس ،لە1995ەوە كراوە بە نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ڤاتیكان لە ئیتالیا. لە سلێمانی بە [ئەبونا] ناسرابوو. كەسایەتییەكی لێهاتوو بوو ، رۆڵی دیاری هەبووە لە پەرەپێدانی پەیوەندی توندو تۆڵی نێوان مەسیحییەكان وموسڵمانەكان دا لە خۆشی و ناخۆشی دا .بواری نەداوە ناخۆشی بكەوێتە نێوانیانەوە، گەر هەركێشەیەك رووی دابێت خێرا چارەسەری كردووە،رۆڵی دیاری هەبووە لەدروست كردنی كورسی كەنیسە ، توانیویەتی گەنجە مەسیحی یەكان لە دەوری كەنیسەدا كۆبكاتەوە، لە بۆنە ئاینیەكان دا ئاهەنگی تایبەتی دەگێرا ، بەتایبەتی لە یادی جەژنی لە دایك بوونی مەسیح و سەری ساڵی نوێ دا ،ماوەیەك رژێم ئەو ئازادییەی پێشێل كرد . جەژنەكان بەبێ ئاهەنگ دەمانەوە ،لە دوای راپەرین ەوە مەسیحی یەكانی سلێمانی ئاهەنگی جەژنەكانیان دەگێڕن.

+قەشە عەما نۆئێل17 ساڵ زیاتر خزمەتی كەنیسەی كردوەو خانویەكی بۆ كەنیسە دروست كردوە .

+لەساڵی1974 كچەكانی خانەوادەی [فتوحی عەبدول ئەحمەد ]نخی پارەی ئەو زەنگەیان دا بە قەشە عەما نۆئێل كە لەرۆما كڕیبوی ، زەنگەكە لە مس دروست كراوە ، تا ئێستاش هەر ماوە لەكەنیسەی كلدانی سلێمانی دایە .

+مەتران عەبدول ئەحمەد رەبان خەڵكی شەقڵاوە بوو ،18 سال خزمەتی كەنیسەی كردوە ،3 جار كەنیسەی چاك كردوەتەوە، هۆڵی ئاهەنگ گێران و هۆڵی پرسەی دروست كردوە .

لە1992 دا چەند ئاسورییەك كاریان كردەسەر مەتران ناوی [كەنیسەی كلدانی مەسیحی سلێمانی گۆڕی بە كەنیسەی حەزرەتی مەریەمی پاكیزە .زۆربەی مەسیحییەكانی سلێمانی ناوی [كەنیسەی كلدان]یان پێ شیاوتر بوو،چونكە مێژووی تۆماركردنی هەر بە ناوی كلدانەوەیە.

+ مەسیحی یەكان لە هەر كوێ بژین .لێپرسراوێكی ئاینیان هەیە .پێی دەڵێن قەشە.
 
ئەم ناوانە چەند ساڵێك خزمەتی كەنیسەیان كردوە :

[راهیب قریاتۆس]، [شەماس سەركیس رەزوقی]، [شەماس مەچید قدوری]، [شەماس نوری ]، [شەماس جبرائیل] . [مام سلێمان]، [شەهید شەوكەت عەزیز]، [قەشە قریاتۆس]، [میخائیل]. [قەشە یوسف پەری]، [مەتران عەبدول ئەحەد رەبان]، [قەشە صلێوە هما].

سەرچاوه : عەبدوڵڵا كەریم مەحمود ، یەكەم كەنیسەی مەسیحییەكانی سلێمانی لە ساڵی 1862 دروست كراوە ، تایم ژمارە 9، نیسانی 1999، ل 20-ل 24.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.