نوسینی: كوێستان مەحەمەد
بۆچی لەم كۆمەڵگەیە بەردەوام هەواڵی كوشتن دەبیستین ؟
جۆرەكانی كوشتن و خۆكوشتن زۆرن
ئەوەی زەق و دیارە كوشتن و خۆكوشتنی تۆێژێكە زیاتر لەوانی كە كە ئەویش توێژی ژنانە، ئەم بابەتی كوشتنە ڕۆژ نیە ژنان ڕانەچەڵكێنی سات نیە ئەم كردە قێزونە ژن نەخاتە بەر ئەوەی تۆ گەر بتەوێت داوای مافەكانت بكەیت دەكوژڕێیت لەلایەن خیزانتەوە جا ئیتر تاكی ئەم خێزانە هاوسەرتە كوڕتە باوكتە براتە هیتد...
واتا لێرەوە باسەكەمان دەچێتەوە سەر ئەوەی ئایا ئێمەی ژنان بەتاپۆی مۆركراوی ئەم توێژە لە پیاوان لە دایكبووین، یان گرێ بەستیان لەسەر ژیانی ئێمە كردووە، یان گەر پابەندی ئەم تاپۆیە نەبین دەكوژرێین، پرسیارەكە لێرەوەیە گەر تێڕوانینمان بخەینە سەر دام و دەزگای فەرمییەكان كە داكۆكیكارن لە مافی ژنان و ڕێكخراوە لۆكەڵییەكان دیسانەوە سەرنج و فۆكسمان دەچێتە سەر ئەوەی هەنگاوی كاروو هاتوو هاواری داكوكیكاریمان بۆچی ناگاتە جێی خۆی بۆچی كوشتن و بڕین و تووندووتیژی هەر بەردەوامە ؟
بێ گومان لەوڵامدا هۆكارەكان زۆرن لە هەرە هۆكارە سەرەكییەكان
1- نەبوونی دارایی سەربەخۆ و ملكەچبوون بۆ نێریە
2- نەبوونی زەمینەیەكی واقعی لە دابینكردنی جێگەیەكی ئارام كە تیایدا مێینە پارێزراوبێت لەهەموودەستدرێژییەك
3- نەبوونی هۆشیاری یاسایی
4- زاڵبوونی هەژموونی خێڵەكی بەسەر یاسادا
5- كەمی هۆشیاری خانمان خۆیان لە جیاكردنەوە و شیكردنەوەی سەرجەم پەیوەندییەكانی بەرامبەر بەنێرینە و زۆرتریش ....
ئایا هۆكار عەقڵیەتی كۆمەڵگەیە نەگۆڕە ؟
بەڵی بنەماكەی عەقڵیتی نەگۆڕی خێڵەكی تا ئێستاش زاڵە بەسەر هەموو مێینەكاندا و یەكەم شتیش كە دەكرێتە پاساو چی بڵێین بە كۆمەڵگە ئەو خاڵەشیان بیرچووە كە كۆمەڵگە وەك دستەواژە تەنها وتی وتییە تاكی خێزان دەتوانێت خۆی ببێتە تاكێی هۆشیار و چیدی لەپێناو نامەیەكدا مێینەك نەكاتە قوربانی كۆمەڵگەیەكی دواكەوتوو و پڕ لە ئیرەیی و ڕق كە لێردا مێینەش تومەتبار دەكەمەوە كەدەستی هەیە لە زۆربەی نەهامەتییەكانی مێینەكانی كەدا.
بەڵام ئەوەی گرنگە چی بكرێت تا ژنان لە دەست ئەم عەقڵە ڕزگار بكرێت؟
باسەكەمان دێتەوە سەر ئەوەی ئایا وڵاتەكەمان سیستماتیكە بە یاسا مەدەنییەكان ؟
ئایا یاسا سەروەرە لە سەرووی خێڵ و خێزان و تاك ؟
ئایا هۆكار عەقڵیەتی كۆمەڵگەیە نەگۆڕە
بەڵی بنەماكەی عەقەڵیتی نەگۆڕی خێڵەكیە بەڵام ئەوەی گرنگە چی بكرێت تا ژنان لە دەست ئەم عەقڵە ڕزگاربكرێت ؟
باسەكەمان دێتەوە سەر ئەوەی ئایا وڵاتەكەمان سیستماتیكە
ئایا بێ سیستەمی هۆكار نیە مافی ژن تەنها لەسەر زاربێت بێ بوونی زەمینە و سستەمێك بۆ ئەوەی ئەم مافانەی تێدا پارێزراوبێت.
دوواجار گەر عەقڵیەتیش نەگۆڕ بێت ناچاری یاساو سیستەمی وڵاتەكە دەكرێت گەر دامەزراوەی سیستەمی بێت و یاسای كۆنكریتی بۆدانرێت بێ گومان هیچ گورگێك ناتوانێت پەلاماری مێگەل بدات هیچ نێرینەیەكیش ناتوانێت خاوەنداری مێینە بكات.
لە كۆتا دێڕەكانمدا هەر ئەوە دەنوسمەوە گەر هەرێمی كوردستان نەبێتە هەرێمێكی خاوەن سیستەم بەدابین كردنی بیمە و جێگەی نیشتەجێبوون و ئابووری سەربەخۆ بۆ مێینە و یاسای گەڕاوە بەدەستورێك لەسەر بنەمای مرۆڤبوون بۆ ژنان و مافی مرۆڤ دەستەبەر نەكات كاروانی ژن كوشتن و خۆكوشتن و توندووتیژی ساڵ بەساڵ زیاتر و لە هەڵكشاندا دەبێت، تەنانەت ئێمەی داكۆكیكاریش لە مافی ژنان دەكەوینەوە بەر ئەو هەڕەشەیە و یەخەمان پێدەگیرێت جا یا دەبێت ڕووبەڕووی كۆمەڵگەیەكی بیرچەقبەستوو ببینەوە یاخود ملكەچی قەدەری لە ناوبردن ببینەوە بە ناڕەوایی نوقتە سەری دێڕ ...