سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەنخیدوانا یەکەم ژنە شاعیر و نوسەر لەمێژوودا

01/03/2022


و.سۆفیا زیوس

شیعر و ئەدەب هونەرێکە لەگەڵ بوونی یەکەم دەرکەوتنی مرۆڤدا لەدایک بوون، شازادە ئەنخیدوانا یەکەم ژنە شاعیر و نوسەرە کە لە مێژودا ناسراوە، چەندین شیعری ئەدەبی بەناوبانگی هەیە کە بۆ خواوەندە ژن ئینانا و خواوەندەکانی سۆمەری نوسیویەتی، لەماوەى فەرمانڕەوایەتی باوکیدا سەرجۆنی یەکەم پاشای سۆمەری ئەنخیدوانا پێگەی گەورەی کاهینەکانی وەرگرتووە، وە ڕۆڵی سەرەکی لە سیاسیەتی ئەوکاتەدا هەبووە، ژنێکی زۆر زیرەک و ئازابووە.

شازادە ئەنخیدوانا کچی پاشا سەرجۆنی ئەکەدی دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی مەزنی ئەکەدی بووە، کاهینێکی مەزنی شوێنکەوتەی خواوەند ئینانا خواوەندی مانگ بووە، ناوی ئەنخیدوانا بەواتای (جوانی و کاهینی پایەبەرزی شوێنکەوتەی خواوەند ئینانا)، زانایان باوەڕیان وابووە کە باوکی ئەو پێگەیەی پێ بەخشیوە بۆ ئەوەی ناوچەکانی خوارووی عێراق کە جەنگی لەگەڵ ئەکردن بە زوویی دەستیان بەسەرا بگرێت وداگیریان بکات، چونکە ئەوان شوێنکەوتەی خواوەند ئینانا بوون، کچەکەی کرد بە خزمەتکاری خواوەندەکانی سۆمەر، هۆی ئەمەش زیاتر سیاسی بووە نەک ئاینی، زۆربەی قەسیدەکانی کە نوسیونی بۆ مەبەستی سیاسی بووە، زانایی ئەنخیدوانا نائاسایی بووە، نوسەرێکی سادە نەبووە تەنها کتێب بنوسێتەوە، بەڵکو نوسەرێکی مەزن و لێهاتوو بووە کارەکانی بە زمانی سۆمەری و بە نوسینی بزماری نوسیووە، باوکی زۆر پاڵپشتی بووە، چل ساڵ خزمەتی بە نوسین کردووە، نوسینەکانی زۆر کاریگەر بوون کە زیاتر لە ٤٠ ساڵی خایاندووە تا کاتی مردنی، پاش مردنیشی نوسینەکانی لەنێو جەماوەردا کاریگەریەکی زۆری هەبووە.

 

دۆزینەوەی پاشماوەی شاعیر ئەنخیدوانا:
تاوەکو ئێستا سێ قەسیدەی دۆزراوەتەوە کە بۆ خواوەند ئینانا خواوەندی مانگ نوسیونی، سێ قەسیدەی بۆ خواوەندی خۆشەویستی، نزیکی ٤٢ زیکری نوسیوە ئەم زیکرانە بە تیلاوەی پەرستگای سۆمەری ناسراوە، ئەنخیدوانا ناوبانگی بە شاعیری سێکس و خۆشەویستی دەرکردبوو، زۆربەی شیعرەکانی بە غەزەل بۆ خواوەندەکان و زیکر و تیلاوە نوسیوە.

پێشدانەوەی هۆمیرس:
ئەنخیدوانا بە یەکەم شاعیری ژن لە مێژوودا ناسراوە کە شیعری نوسیوە، پێش هۆمیرۆس ـیشی داوەتەوە بە ١١ سەدە، کارە ئەدەبیەکانی لەسەر تاتەیەکی قـیـر ـی لە پەرستگای ئینانا خواوەندی مانگ دۆزراوەتەوە، لەنێو تاتەکەدا وێنەی ژنە کاهینێک و هەندێک لە نوسینەکانی کە هێما بۆ ناوی ئەنخیدوانا و پلە و پێگەکەی کراوە.

 

ئەنخیدوانا نازناوی زۆر بەدەستهێناوە، لەوانە:
یەکەم:هەڤاڵی ئینانا چونکە کاهینێکی مەزنی ئینانا بووە.
دووەم:دروستکراوی فانی، چونکە کچی پاشا سەرجۆن بووە و پاشای هەمووان بووە.
سێیەم:خۆشەویست، دڵسۆزی ئینانا.
ئەنخیدوانا هەمیشە بەو سیفەتانە ناسرابوو، لە دۆزینەوە شوێنەوارناسی و مێژووییەکان بەو جۆرە باسکراوە.

 

سەرچاوە:مريم مرتضى//نشر sttar al-ftlawi 23.2.22.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.