ئاکۆ سەمەد
مرۆڤ چەندە باشیش بێ، کە چووە ناو قاڵبی ئایدیۆلۆجیاکی خراپەوە لە خشتە ئەبرێ.
مامۆستا شەماڵ پیاوێکی هێمنی لەسەر خۆ بوو و حەزی بەوانە نەبوو دین شەڕانگێزانە بەکار دێنن، هەروەها ژینگەدۆست بوو و بە کردار لە نەوەدەکانەوە جێ دەستی دیار بوو. بەڵام بزانە ئاینی ئیخوانیزم (کە هاوبەشیی لەگەڵ ئیسلام زۆر کەمە و داتاشراوی سەدەی بیستە) ئەم پیاوە چۆن بە هەڵەدا ئەبات لە ڕێی ئەو وەهمەوە کە ناویان ناوە ئیعجازی ژمارەیی لە قورئاندا. قورئان خۆی بانگەشەی وا بۆ خۆی ناکا، ئێوە بە چ مافێ ئەوە دادەتاشن؟
لە ڤیدیۆکە ورد ببەوە ژمارەی وا ئەهێنێ لە خۆوە زەرب و تەقسیمی ئەکا، کەس نازانێ ئەمە لە کوێوە هات و بۆوا ئەکات! ئەرێ قورئان رەبتی چییە بە دەوڵەتی ئیسرائیلەوە؟ چۆن ئیخوان لەدایکبووی سەدەی بیستە، ئیسرائیلیش هەمان شت نوێیە و زۆر دوورە لەو ئایەتانەی لەسەر جوو وەک کۆمەڵەیەکی ئەوکاتی نیمچە دورگە وتراون.
مرۆڤ کە شوێن وەهمێ کەوت و بە تاقیکردنەوە بەرەنجامەکەی بینی، دەبێ وانەی لێ وەرگرێ و دووبارەی نەکاتەوە. ئەوانەی خەریکی ئەم بەزمی ئیعجازەن چۆن ئەمە پینە ئەکەن؟ با پێتان بڵێم چۆن: سەرۆکی ئۆکرانیا جولەکەیە، گەر ڕووسیا ئۆکرانیای گرت وای دابنێن دەوڵەتێکی جولەکە ڕوخاوە. هەرچەند ٥ ی ۳ تێپەر ئەبێ و جارێ نەڕوخاوە، بەس ئەویش ئاسانە؛ مادام ڕووخان لە ڕۆژێکدا ڕوو نادات و ٥ ی ۳ دەکەوێتە پرۆسەکەوە، بە ئیعجازێکی تری رەقەمی ئەویش سابت بکەن. با قەولی سێ گەورە زاناشی لەسەر بێ