سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

٨ى مارس بیركەوتنەوەی ژنانە

07/03/2022


 

نوسینی: تریفە

 

لەسەرەتای سەدەی بیست  بەهۆی كاری زۆرو سەخت لەگەڵ كرێی كەم ژنان ناڕەزاییان دەستیپێكرد بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان ،ئەم جۆرە ناڕەزایی وفشارە رۆژ بەرۆژو ساڵ بەساڵ زیاتر بوو.

 

ژنانی  كرێكاروناڕازی داوای كۆمەڵێك مافی وەكو ٨كاتژمێر كاركردن و مافی پشوو و مۆڵەتی دایكایەتی و یەكسانی  مافی ژن وپیاو ئەم جۆرە ناڕەزایی وفشارە  قۆناغ بە قۆناغ گەشەی كرد ، خواستە سەرەكیەكانی ژنان بەیاسا رێكخرا، 

 

دوای جەنگی جیهانی دووەم ٨مارس  لەزۆربەی وڵاتان  رۆژی ناڕەزایی گشتی و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و رێزگرتنی لەو ژنانەی خەباتدا تێكۆشاون.

 

لەسەرەتاوە باسكراوە بەشێوەی كورت وپوخت و وەكو بیرهێنانەوەیەك بۆ٨مارسە

 

 لێرەدا پێویستە  بوترێت ئایا كورد وژنانی كورد لە ٨مارس  چیان كردوە و بەرنامە وپلان  بۆ داهاتوو چیە،

 

خەباتی پێشووی ژنانی كورد  هەتاڕادەیەك هەوڵدراوە توانراوە مافی ژن بەیاسا رێكخراوە بەڵام جێبەجێكردنی یاسا زەحمەتە و زۆر تاوانبار قوتاربوون  سزا نەدران، ئەوەی جێگەی باسە ژنان  لەماوەی ساڵانی پێشتردا ژنانی كورد بوون بەقوربانی ئاشتی كۆمەڵاتی واتە ژنان كە توشی كێشەی كۆمەڵایەتی دەبوونەوە ڕوویان لە رێكخراوەكان و شەڵتەرەكان دەكرد، دوای ماوەیەك بەپێی بەڵێنامەی یاسای و دەدرانەوە بە خێزانەكەی دواتر لەماوەی كەمدا ئەو ژنە روبەڕووی مەرگ دەبۆیەوە بە فیشەك یان هەر ڕێگەیەكی كوشتن وفشار بۆهێنانی خۆی  كوشتوە،  ئەوەی لە بیروهزرما ماوەتەوە رۆمانی ڕێحانەی خوێناوی  نوسەرێكی ژنی كوردەو ئەو بەسەرهاتێكی ڕاستەقینەی  ژیانی ژنێكی كردوە بەڕۆمان لە یەكێك لە شەڵتەرەكانەوە بۆ ناو باوەشی مەرگ و خوێناویبوونی جەستەی گەش وگەنجێتی دەبێتە قوربانی نادادپەروەری ئەم ژیانە.

 

هێشتا زۆربەی وڵاتانی  جیهان ژنان رووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە جۆرەكانی توندوتیژی لە شوێنێكەوە بۆ شوێنكی تر دەگۆڕێت ، ئەوەی لە كوردستان رویداوە  كوشتنی ژنان بەچەك زۆرەو كەواتە   زۆربەی زۆری خێزانەكان چەكی بێ مۆڵەتیان هەیە ، وەكو خوویەكی خراپ، وەكو ئەو بەدواداچوونەی بۆم كردوە، زۆربەی زۆری چین وتوێژە جیاوازەكان چەكیان هەیە ، پێویستە  یاسای قەدەغەكردنی چەك هەمواربكرێتەوە و هەوڵ بدرێت چەك لە دەست هاوڵاتی وەربگرنەوە و تەنانەت  كارمەندنی هێزەئەمنیەكان دوای كاتی دەوام چەكیان لێوەربگرێتەوە ئەو چەكە نەبرێتەوە بۆ ناو خێزانەكان .

 

هۆكارەكانی ژن كوشتن نائارامی  خێزانەكان  وململانێ سیاسیەوە، قەیرانەكانی  ئابوری ونەبوونی موچەو  كێشەناوخۆییەكان وكەمتەرخەمی دەسەڵات و نەبوونی مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ وادەكات كە كێشەوگرفتەكان روبەڕووی تاكەكان دەبێتەوە  دەبێتەهۆی فشاری دەروونی و تێكچوونی شیرازەی خێزان وكەمبونەوەی خۆشەویستی ورێزو جیاكاری ونەمانی متمانە لەناو تاكەكان ناوكۆمەڵگا ، هەموو  ئەم كەڵەكەبوونە دەبێتەهۆی كێشەوناكۆكی دروست بوونی توندوتیژی دژی  ژنان و كوشتن وخۆكوژی لێدەكەوێتەوە.

 

هەروەكو ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان توندوتیژی دژی ژنان لە كوردستان ساڵ بەساڵ زیاتر دەبێت لەماوەی  دوومانگەدا ١٠ژن كوژراون یان خۆیان كوشتوە،  لەساڵی رابردوودا  ٢٤ژن كوژراون و ٦٢ ژن خۆیان  كوشتوە.

 

كەواتە ئەركی هەر هەرتاكێكی كۆمەڵگا پێویستە بەزیاتر هەست بەبەرپرسیارێتی بكات و بەرامبەر  بەم توندوتیژیانە بوەستێ، چونكە ئەوەی روودەدات دەبێتە هۆی مەترسی بۆهەریەكێك لەسەر ژیانمان ونەمانی وخۆكوژی و كوشتن نائارامی خێزانەكان پێویستە زیاتر خزمەتی هاونیشتیمانان بكرێت وئارامی وئاسایش بۆ كۆمەڵگا بگەڕێتەوە.

 

خاڵێكی ترئەركی رێكخراوەكان بەتایبەتی ڕێكخراوەكانی ژنان  نزیكەی ٣٠ساڵ زیاترە خەبات دەكەن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی ژنان ، ماوەی چەندساڵەی رابردوە لەهەرێمی كوردستان هەزار رێكخراوی مەدەنی مۆڵەتیان وەرگرتوە، بەپێی ئەو ئامارە گریمان دانیشتوانی باشوری كوردستان پێنج ملیۆن  كەس بێت ئەوا بۆ هەر پێنج هەزار كەس رێكخراوی مەدەنی بەردەكەوێت ، ئایا ڕێكخراوەكان لەهەندێك سمیناری ناوهۆڵە داخراوەكان و گرتبونەوەو بەیاننامەو ئیدانەكردنی سەركاغەزو كاری جدیان نەكردوە، نەیانتوانیوە گۆڕانكاری ئازادیخوازو رزگاركردنی ژنان  لەنەهامەتی و كێشەوگرفتەكان بەدەستهێنانی مافەكانی ژنان ، پرۆژەو پلانی رێكخراوەكان  چیە بۆ نەمانی توندوتیژی  وبەتایبەتی هۆشیاری كۆمەڵاتی وتوندوتیژانەی بەهۆی نەبوونی هەلی كارەوە رووبەڕووی دەبێتەوە، .

 

هێشتا لەكوردستان ژنان قوربانی دەستی نادادپەروەرییە، رووبەڕووی توندوتیژی دەبێتە فشاری دەروونی بەرامبەری دەكرێت، ڕێگری لە گەشەكردن وپێشكەوتنی هێزوتوانای ژنانە، كەواتە  ژنان قوربانی  پیاوسالاری ودواكەوتووی كۆمەڵگایە.

 

كەواتە پێویستە زیاتر خەباتی مەدەنی وچەسپاندنی یەكسانی مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ  بەتایبەتی ژنان بەشداری كردنی ژنان لە بەرێوبردن و چوونە پێشەوەی ژنان لە بڕیاردان و دابینكردنی مافە ڕەواكانی چارەسەركردنی كێشەوگرفتی كۆمەڵاتی وئابوری و گەڕاندنەوەی ژیانێكی شایستە بۆ ژنان .

 

بۆیە تەنیا بە بەیاننامەو ئیدانەكردنی سەركاغەزو یادی ٨مارس نەكرێتەوە، تەنیا بەپیرۆزبایی زارەكی ڕۆژەكە بەڕێمەكەن، بەڵكو بە كاری جدی وبەدیهێنانی خواستە سەرەكیەكانی ژنان وجێبەجێكردنی یاساو ڕێزگرتن لەو ژنانەی خەباتی  ژناندا تێكۆشاون خەباتیان كردوە ، كاربكرێت بۆ باشتركردنی دۆخی ژنان  وچەسپاندنی یەكسانی مافە سەرەتاییەكانی ژنان و دانانی پلانی درێژخایەن وبەدیهێنانی مافە ڕەواكانی ژنان.

 

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.