نەوا نادر
لەو كۆمەڵگەیەدا بەهەزاران بكوژی تر هەن، بەڵام چوونكە بۆیان نەلواوە ژن بكوژن تۆ نایان ناسیت، بەڵام ئێمە دەیانناسین.
(فكر لات)
لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا (١٥) ژن كوژراون!
ئەگەر ماریا بەدەستخۆشی و هەڵپەدان بۆ ئازادی كوژرابێت، ئەگەر ماریا لایك و كۆمێنت و فۆڵۆو پاڵپشتی بووبێتە هۆكاری كوشتنی، هەی دۆڕاو بەرامبەر ئازادی و مافی ژن، پێمان بڵێ (١٤) ژنەكەی دیكە بەچی كوژران لەماوەی ئەم دوو مانگەدا؟
ئەوانی دیكە هیچیانت دیبوو لەتۆرەكۆمەڵایەتیەكان؟
یان دەتەوێ بەهەر جۆرێك خۆت گەمژە بكەیت و قەناعەت بكەیت بەوەی ئایین بكوژی ئەو كچە نیەو ئێمە بكوژی ئەو كچەین.
ماریا هەر بەمنداڵی دراوە بەشوو، هەرئەوەش ڕەگی كێشەكەیە كە بووەتە هۆی كوژرانی ئەو كچە. ئەوەش ڕوونە كچ بە پیاودان لەو تەمەنەدا هیچكات لەگەڵ بیركردنەوەی ئێمەدا ناگونجێت، بەڵام بۆ ئایینداران ڕێگەپێدراوەو بگرە شانازیشە كە هەر لە خێزانەكەی خۆتدا كارێكی پێغەمبەرەكەت دووبارە بكەیتەوە. بۆیە بكوژی ئەو كچە ئیسلامە پێش هەر بكوژێكی تر، ئینجا سایەی گەندەڵی دەسەڵاتدا منداڵێك بەئاسانی دەتوانێ دەستی بگات بەچەك.
خۆ ئەگەر هێندە دووڕو بیت نكۆڵی لەو راستیە بكەیت، ناتوانیت نكۆڵی لەم دەقە بكەیت ( من بدل دینە فاقتلوە) كە دەڵێت: مادام ماریا دینی گۆڕی، لە ئیسلامەوە بوو بە مەسیحی ئەوا براكەشی نەبێت دەبێت تۆی موسڵمان بیكوژیت، جا ئەگەر بەراستی موسڵمان بیت نەك موسڵمانی تەنها فەیسبوك.
ئەرێ كچێك لەسەر جگەرەكێشان بكوژرێت لە كۆمەڵگەیەكدا، كێشە لە كۆمەڵگەكەدایە یان لە كچەكەدا؟ گەمژە!