سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

زیاتر لە 300 ملیۆن ساڵ ئڤلوشنی پێچووە تا ئاستێکی بەرزتری ژیری هاتۆتە کایەوە

13/03/2022


 

گۆران ئیبراهیم

 

 

وەک پێشتر باسمان کردووە، چالاکیە مێشکیەکان، شتی ئەوەندە تایبەت نییە بە مرۆڤەکان. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئاستێکی جیاوازی توانای مێشکی دەدۆزینەوە لەناو ئاژەڵەکاندا.

 

پێشتر، توانای مێشکی، دەبەسترایەوە بە ئەندازەی مێشکەوە. مێشکی گەورەتر، گوایە ئاماژەیە بۆ ژیری زیاتر. بەڵام هەر لە کۆنەوە سەرنجی ئەوە دراوە کە جۆری جیاواز، بە هەمان ئەندازە و بگرە هەندێکی بە ئەندازەی مێشکی گەورەترەوە، ئاستی ژیری جیاوازیان بۆ جۆرە جیاوازەکان هێناوەتە کایەوە و مێشکی گەورەتر، مەرج نییە ئاماژە بێت بۆ ژیری زیاتر.

 

دەرکەوتووە کە ژمارە و پەیوەندیەکان و دابەشبوونی دەمارەخانەکان لە شوێنە جیاوازەکانی مێشکدا لەگەڵ رێژەی پرۆسە کردنی یەکەی تەوژمەکان، زۆر گرنگترن لە هێنانە کایەوەی ئاستێکی ژیری بەرزتر، وەک لە ئەندازەی گشتی مێشک.

 

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا لەسەر شێوازی مێشکی خشۆک، باڵندە و شیردەرەکان، دەرکەوت رێژەی دەمارەخانەکانی مێشکی باڵندە و شیردەرەکان، زۆر زیادی کردووە لە دوو شوێنی مێشکدا کە ناسراوە بە telencephalon و cerebellum کە بەربرسیارن لە هێنانە کایەوەی ئاستێکی بەرزتری ژیری.

 

دەرکەوت ئەو زیادبوونەش لەناو ئاژەڵە (خوێن گەرمەکانی سەر زەوی)، بە چوار قۆناغی ئڤلوشنی دوور و درێژدا رویداوە کە زیاتر لە 300 ملیۆن ساڵی پێچووە. بەو هۆکارەش، شتێکی ئەوەندە سەرسوڕهێنەر نییە کە دەبینیین ئاستی ژیری زۆر بەرز، دیاردەیەکی زۆر دەگمەنە لەناو ئاژەڵەکاندا.

 

سەرنج درا خشۆکەکان، نەک بە تەنیا مێشکێکی بچوکتریان هەیە بە پەیوەست بە ئەندازەی لەشیانەوە، بەڵکوو چری دەمارەخانەکانیشیان زۆر کەمترە. بە چاو باڵندە و شیردەرەکانەوە، رێژەی چری دەمارەخانەکانی مێشکی خشۆکەکان، 20 کەرەت کەمترە.

 

دوو لەو قۆناغانەی کە باسمانکرد، وابەستەن بە هاتنە کایەوەی تایبەتمەندی (خوێنگەرمی) (تایبەتمەندی خوێنگەرمی endothermy رێژەیەکی وزەی زیاتری ژیانە کە بەهای میتابۆلیزمی دەمارەخانەکانیش دابین دەکات). دوو قۆناغەکەی تری زیادبوونی ژمارەی دەمارەخانەکان تایبەتە بە باڵندە و پرایمەتەکان (واتە ئەژدادەکانمان).

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.