سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

هەسارەیەک لە ئاو

03/04/2022


 

نوسینی: لوقمان حەوێز

 

وردە وردە بۆمان دەردەکەوێت کە ئاو ئاوێتەیەکی ئەوەندە دەگمەن نیە لەنێو گەردوون.

 

هەسارەی Gliese1214b لەساڵی 2009 دۆزرایەوە، لەساڵی 2013 لە چاودێریە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە هەور هەموو سەر ڕووەکەی داپۆشیوە، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەلایەن بەشی هەسارەکان لە ئاژانسی ناسا لە ساڵی 2017 بوو بە یەکەم هەسارە کە بڕوا وابێت ئاو هەموو ڕووەکەی دادەپۆشێت، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانە هەسارەی Gliese1214b یەک پارچە زەریا هەموو ڕووەکەی داپۆشیوە، لە نێو گەردوونناسانیش بە هەسارەی ئاوی یان جیهانە ئاویەکە ناسراوە.

 

ئەم هەسارەیە دەرەکیە، واتە لە نێو کۆمەڵەی خۆری ئێمە نیە و لەجیاتی خۆر بە دەوری ئەستێرەیەکی تردا دەسوڕێتەوە، ئەستێرەکە ناوی Gliese1214 یە و نزیکەی 48 ساڵی تیشکی لە ئێمە دورە، هەسارەکەش لە زەوی گەورەترە و کڕۆکەکەی بەردینیە.

 

چەند ساڵێکە وردە وردە بۆمان دەردەکەوێت کە ئاو ئاوێتەیەکی ئەوەندە دەگمەن نیە لە گەردوون، لایەنی کەم لەنێو گەلەئەستێرەکەمان، هەروەها ئێستا دڵنیاین کە ئاو بەڕێژەیەکی زۆرباش هەیە لەنێو کۆمەڵەی خۆرەکەمان، تەنیا بۆ نمونە زەریایەک لە ئاوی شل هەیە لەژێر چینە بەستووەکەی مانگی یوڕۆپا کە مانگێکی هەسارەی جوپیتەرە، بە پێی لێکۆڵینەوەکان قوڵی زەریاکە پترە لە 100 کیلۆمەتر و هەموو ڕووی مانگی یوڕوپای داپۆشیوە، کەواتە تەنیا لەسەر مانگی یوڕۆپا کە چوار جار لە هەسارەی زەوی بچوکترە بڕی ئەو ئاوەی هەیە گەلێک لە هەموو ئاوی زەریاکانی سەر هەسارەکەمان زیاترە.

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.