سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دیاله‌کتیکی هونه‌ر و ئاین

11/04/2022


بەشی توێژینەوەى سایتى دابڕان

 

خەسرەو مەحمود میراودەلی

٢٠٢٢

 

 

پوختـەی توێژینـەوەكـە

 

بەدرێژایی مێژوو ئـاین و هونـەر لە پەیوەندییـەكی پتـەودا بوون , ئـەم  پـەیوەندیـەش بۆ ئـەو ئـامڕاز و هۆكـارانـە دەگـەڕێتـەوە كە هەردووكیـان لە گەیشتن بە ئامانجەكانیـاندا پشتی پێ‌ دەبـەستن , كە بریتین لە سۆز و هەژان و خەیـاڵ و وێنـەی هونـەری , لە پێنـاو گـەیشتن بە ئـامـانجـەكـانیـان كە بریتین لە دەرچوون لە واقیعی بـاو و , فراوانكردنی توانـای درككردن و قووڵبوونـەوە لە نهێنیـەكـانی بوون , گـەشتن بە پێداویستیـە ڕۆحی و ئـەنتۆلۆژیەكـان.

 

واتـە پـەیوەندی نێوان ئـەم دوو كـایـە مەعریفیـە , ئـاین و هونـەر , دەگـەڕێتـەوە بۆ ئـەو ستراكتورانەی كە ڕیشـە و بونیـادی پێكهێنـەری هەردوكیـانن , واتـە نەمانی ستراكتوری هونەریی لە ئایندا بە لەناوچوونی ستراكتورە بنـەڕەتیـەكـانی ئـایین خۆی كۆتـایی دێت.

 

مـەبـەست لـەم توێژینـەوەیـە گەیشتنـە بەو دەرەنجـامـە چـارەنوسسـازەی كە تـەنیـا ئـەو كـاتە دەتوانین لە ئـاین وەك خۆی تێبگـەین و , ڕۆحـانیـانـە و بەشێوەیـەكی ڕاستـەقینـە مومـارەسـەی بكـەین , كە بایەخ بە ستراكتورە ڕاستەقینەكانی بدەین كە ستراكتۆری هونەرین , وەك ئـامـاژەمـان پێدا , ئـەم ڕاستیـەش وادەكـات لە لاوەكیبوونی ئەو بابەتە تێبگـەین كە ئـاین و هونەریشیـان بەلاڕێدا بردووە , لێرەشـەوە بەشێك لە ڕیفۆرمی ئـاینی دەبێت لە نـاسـاندنی ئـەم ڕیشـە هونەرییـانەوە دەست پێ‌ بكـات , لەپێنـاو دووركـەوتنـەوە لە ئـایدیۆلۆژیبوونی ئـایین و دیـاردەی تیرۆر و توندڕەویی كە ئـایین لە مرۆڤـایـەتیبوون و ڕۆحـانیبوون دادەبڕن.

 

 

بۆ خوێندنەوەى توێژینەوەکە بە پی دى ئێف کلیک لێرە بکە

 

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.