راسموس پالودان سەرۆكی پارتی راستڕەوی "سترام كورس"ی دانیماركی كە بەوە ناسراوە كەسێكی دژە موسڵمان و دژە پەنابەرانە، چووە ناوچەیەكی شاری لینكۆپینگی سوید و قورئانەكەی لەسەر زەوی دانا و سوتاندی.
نزیكەی 200 كەس لەو شوێنە ئامادەبون و داوایان لە پۆلیس كرد رێگە بەو كەسە نەدات ئەو كارە بكات، بەڵام پالودان سوور بوو لەسەر كارەكەی، نەبوونی كاردانەوەش لە لایەن پۆلیسەوە بە جۆرێك رێگری بكات لە سوتاندنی قورئانەكە بووە هۆی تووڕەبوونی خەڵك، بۆیە خۆپێشاندان لە شاری ئۆریبرۆی نێوەڕاستی سوید و چەند شارێكی تری ئەو وڵاتە بەڕێوەچون، گرژی لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزەكانی پۆلیس دروستبوو و حەوت پۆلیس برینداربوون، خۆپیشاندەران چەند رێگەیەكیان داخست و هێزەكانی پۆلیسیان بەردباران كرد.
ئەندرێ تۆرنبێرگ بەڕێوەبەری پۆلیسیی نیشتمانیی سوید رایگەیاند"ئێمە لە كۆمەڵگەیەكی دیموكراسی دەژین و یەكێك لە گرنگترین ئەركەكانی پۆلیسیش بریتییە لە دڵنیابونەوە لەوەی كە خەڵكی بتوانن یاسا پارێزراوەكانیان بەكاربهێنن و بۆچونی خۆیان دەربڕن".
ویشتی"پۆلیس بەرپرسیارێتی ئەوەی لە ئەستۆدایە هەموكات لە حاڵەتی پێشێلكارییدا دەستوەردان بكات".
راسموس پالودان سەرۆكی پارتی راستڕەوی "سترام كورس"ی دانیماركی لە ساڵی 2019شدا كۆپییەكی دیكە لە قورئان سوتاند و هەنگاوەكانیشی بونە هۆی ئەوەی ژمارەیەك حكومەتی ئەوروپی رێگە نەدەن بچێتە ناو وڵاتەكانیانەوە.