شاناز هیرانی
له‌م ده‌یه‌ی رابردوو له‌وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانێكی جۆری له‌سه‌ر ئاستی رێكخستنی ژنانه له‌ناو گروپه توندڕه‌وه‌كاندا هاته كایه‌وه، هه‌ر له‌به‌رهه‌ڵستی كردنی داگیركاری و پێكهاته ئایینی و چه‌كداری ژنان له‌پێناو جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت یان نا ئایینی، وه‌ك گه‌ڕانێك به‌دوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ڕووخانی سیسته‌مه سیاسیه فه‌رمانڕه‌واكان.
پێكهاته‌ی رێكخستنی ژنان سه‌ره‌تا بریتی بوو له گروپ یان شانه، له‌ڕووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی ژماره‌یان كه‌م بوو. چهكداربونێكی ساده، چالاكیه‌كی سنوردار، هه‌ر زوو توشی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه و توانه‌وه بون. چاره‌نوسی زۆربه‌شیان په‌یوه‌ست بوو به چاره‌نوسی رێكخراوه‌كه‌ی ڕوویان تێكردووه.
نادیه سه‌عده‌دینی ژنه پزیشك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌مكی جیهادی ژنان، وه‌ك تێگه‌یشتنێكی به‌ڵگه‌یی ره‌گ و ریشه‌ی ناسنامه ئایدیۆلۆژیهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌له‌فیزم و قوتبیزم. به‌و پێیه‌ی (سه‌ید قوتب) یه‌كه‌م كه‌س بوه تاك لایه‌نه له كتێبی (معالم في الطریق) باسی له ژنانی جیهادی كردوه و باسی له ڕۆڵی ئه‌و ژنانه كردووه له دوباره به موسڵمان بونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه به رێگه‌ی كاری چه‌كداری توندڕه‌وانه. به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی مه‌رجعیه‌ت له تیۆریزه‌كردن وه‌ستێنرا له‌سه‌ر پرسی به‌شداری ژنان له كاری جیهادی چه‌كدارانه.
به پێداچونه‌وه به ئه‌ده‌بیاتی مه‌رجعیه‌ت بۆ رێكخراوه رادیكاڵیهكانی وه‌ك له كتێبی (فریضه الغائبه)ی محه‌مه‌د عهبدولوسهلام فه‌رج، كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه جیهادیه‌كان له‌میسر. هه‌روه‌ها دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی دان پێدانان و خه‌لافه‌ت و به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گری ڕووبه‌رووبونه‌وه و به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه و چه‌ندی تر له ئه‌ده‌بیاتی جیاجیا له ماوه‌ی حه‌فتاكان، كه له‌ناو گروپه جیهادیه‌كان پشتیان پێ به‌ستراوه. هیچ سهدایهكمان له‌ناودا نه‌بینی بۆ هیچ جۆره سیمایه‌كی تیۆریزه‌كردن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ژنان له‌ناو رێكخراوه رادیكاله‌كان. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به‌ستبوو به سروشتی نێرینه‌یی بێ ئاوڕدانه‌وه له رۆڵی ژنان و ته‌رخانكردنی رۆڵی سه‌ربه‌خۆ بۆیان.
به‌ره‌و ڕۆڵی ته‌قلیدی
ساڵی 1979 و دوای په‌ره‌سه‌ندنی سیاسه‌ت و ئایین و به‌رپابونی شۆڕشی ئێران و واژۆكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتی له‌نێوان میسر و ئیسرائیل، گروپه سه‌له‌فیه‌كان میتۆدێكی رادیكاڵیهنهتریان گرته به‌ر به‌رامبه‌ر سیسته‌می سیاسی فه‌رمانڕه‌وا. ده‌ستكرا به دامه‌زراندن و تیۆریزه‌كردن بۆ كاری چه‌كداری به‌شێوه‌ی پراكتیكی. لێره‌دا گروپی چه‌كداری و جیهادی فراوان له‌ناوچه جیاجیاكان پێكهێنران. له‌گه‌ڵیشدا چاوخشێنرایهوه به مه‌سه‌له‌ی به‌شداری ژنان له‌ناو رێكخراوه چه‌كداریه‌كان.
كۆتایی هه‌شتاكان جیهانی ئیسلامی ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینی. كه‌وته نێو ململانێی سیاسی و ئایینی ناوخۆیی زیاتر. ئه‌مه جگه له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بیانی.
لێره‌دا رۆڵی پێكهاته‌ی چه‌كداری زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند وه‌ك جۆرێك له‌به‌رهه‌ڵستی كردن دژی ده‌ستتێوه‌ردانی بیانی و داوای جیابونه‌وه یان سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرا. فه‌توا دهردهكراو بانگه‌شه‌ی هاتنی ژنان و پشتیوانی كرنیان بۆ رێكخراوه چه‌كداره‌كان ده‌كرا. یه‌كێك له‌دیارترین فه‌تواش(فه‌تواكه‌ی عه‌بدوڵڵا عه‌زام) بوو. كه داوای هاتنی ژنان كرد بۆ جیهادكردن بێ مۆڵه‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌كه گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه و وڵاتانی ئیسلامی ڕووبه‌ڕووی داگیركاری یان ده‌ستدرێژی بونه‌وه. لێره‌وه رۆڵی ژنانی پشتیوانكهر به‌دیاركه‌وت و عه‌بدوڵڵا عه‌زام ده‌رگاری واڵا كرد بۆ ژنان تا بێن بۆ جیهاد كردن. به‌ڵام رۆڵی ژنان هه‌ر به‌سنورداری مایه‌وه و خۆی ته‌نیا له كرده‌وه‌ی لاوه‌كی نا چه‌كداری بینیه‌وه.
گۆڕانێكی جۆری
نه‌وه‌ده‌كان له‌چه‌ندین ناوچه رۆڵی ژنانی موسڵمانی به‌دیاركه‌وت له‌سه‌ر شێوه‌ی ژماره‌یه‌ك پێكهاته‌ی چه‌كداری تایبه‌ت له ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی وه‌ك فه‌له‌ستین و كشمیرو هه‌ڵكشانی رۆڵی ژنان له‌وێدا. به‌مه‌ش ژن بوه شهڕكهرو به‌ندكراو و دیل وه‌ك حاڵه‌ته‌كه‌ی ژنه جه‌زائیری عهشیریهی ره‌ش. به هاتنی هه‌زاره نوێ و هه‌ڵكشانی ڕه‌وتی (جیهادی جیهانی) و دروستبونی رێكخراوی قاعیده، رۆڵی ژنان رێچكه‌یه‌كی رادیكاڵهنهتر و زیادبونی تێكه‌ڵاوی ژنانی به‌خۆیه‌وه بینی له‌ناو كاری چه‌كداری. له‌گه‌ڵ داگیركردنی ئه‌فغانستانیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له 2001و عێراق له 2003، به‌شداری ژنان له كرده‌وه‌ی خۆكوژی زیاتر بوو، چ به تاك یان له‌شێوه‌ی رێكخراوه‌یی و سیمایه‌كی تایبه‌تی تری به‌خۆیه‌وه بینی. ئه‌مه‌ش وایكرد ببێته دیارده‌یه‌كی تیرۆریستی.
له‌میانه‌ی سی ساڵی رابردوودا، وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانێكی جۆریان به‌خۆیه‌وه بینی له‌سه‌ر ئاستی رێكخستنی چه‌كداری ژنان. چونكه گۆڕانكاریه‌ك له‌سه‌ر ئاستی پاڵنه‌ر ڕوویدا له به‌رهه‌ڵستی كردنی داگیركاری و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی بۆ پێكهاته‌ی ئایینی و چه‌كداری ژنان له‌پێناو جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت یان نا ئایینی، وه‌ك گه‌ڕانێك به‌دوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ڕووخانی سیسته‌مه سیاسیه فه‌رمانڕه‌واكان.
پێكهاته‌ی چه‌كداری ژنان بریتیه له گروپ یان شانه، له‌ڕووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی ژماره‌یان كه‌م بوو. چهكداربونێكی ساده، چالاكیه‌كی سنوردار، هه‌ر زوو توشی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه و توانه‌وه بوون. چاره‌نوسی زۆربه‌شیان په‌یوه‌ست بوو به چاره‌نوسی رێكخراوه‌كه‌ی ڕوویان تێكردووه.
پاش به‌رپابونی شه‌پۆلی یه‌كه‌می شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له (تونس، سوریا، میسر، یه‌مه‌ن) و له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبونی مه‌سه‌له‌ی سوریا و به‌رپابونی جه‌نگی ناوخۆیی له‌و وڵاته. هه‌روه‌ها هه‌ڵكشانی رێكخراوی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانی موسڵ و ره‌قه و راگه‌یاندنی (خه‌لافه‌ت)ه‌كه‌ی، ژنانی جیهادی میتۆدێكی رادیكاڵهنهتر و خێراتریان به‌خۆیانه‌وه بینی. سوشیال میدیا و راگه‌یاندنه جیاجیاكانی ئه‌و رێكخراوه به چڕی كاریان كرد له‌سه‌ر به‌سه‌ربازكردن و راكێشانی ژنان بۆ كۆچ كردن و هاتنیان بۆ ناو خاكی رێكخراوه‌كه. رێكخراوی داعش روبه‌رێكی فراوانتری به‌خشی به ژنان له‌ناو خودی رێكخراوه‌كه و چه‌ندین رۆڵی لۆجیستی و بانگخوازی و پروپاگه‌نده‌یی و به‌سه‌ربازكردن و شه‌ڕكردنی بۆ ره‌خساندن.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا سه‌رجه‌م گروپ و رێكخراوه چه‌كداریه‌كانی تر به پله‌ی جیاجیا و له‌گه‌ڵ زیادبونی گرنگی و وردبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌سه‌ربازكردنی ره‌گه‌زی ژنان و پێكهێنانی گروپ و كه‌تیبه‌ی ژنان له‌ناوخۆیاندا په‌ره‌یان پێدان. له‌هه‌مان كاتدا پێكهاته‌ی تری ژنان بۆ به‌رگری كردن له خاك و شه‌ره‌فی خۆیان له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه چه‌كداریه تایبه‌تانه له‌ناو سوریا و عێراق پێكهێنران، كه له‌سه‌ر شێوه‌ی چه‌ندین كه‌تیبه‌ی ژنان دروست بون بۆ به‌رگری كردن له ژنان و به‌رهه‌ڵستی كردنی داعش.