دابڕان
گەشتی بوخاری بۆ كۆكردنەوەی حەدیسەكانی پێغەمبەری ئیسلام
ماوەی گەشت: 16 ساڵ
حەدیسی كۆكراوە: زیاتر لە 600 هەزار حەدیس!
لێكدانەوە بەتێکڕا بۆ (600) هەزار حەدیس:
- 37500 حەدیس لە ساڵێكدا
- 3125 حەدیس لە مانگێكدا
- 781.25 حەدیس لە هەفتەیەكدا
- 104.1 حەدیس لە رۆژێكدا
- 4.3 حەدیس لە سەعاتێکدا
بەڕای تۆ! كۆكردنەوەی هەر حەدیسێك لەڕێگەی دەماودەم و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی باوەڕپێكراو و دروست، چەند كاتی دەوێت؟!
ئەگەر بوخاری بەبێ پشوو، خەو، خواردن، خۆشتن، نوێژ، ڕۆژوو، حەج، ئەرک و ژیانی رۆژانە، ڕێکردن و گەڕان، پێداچوونەوەی حەدیس و زۆر شتی تر، تەنها خەریکی کۆکردنەوەی حەدیس بێت لەماوەی شانزە ساڵدا، دەتوانێت نیوەی ئەو ژمارە حەدیسە کۆبکاتەوە؟!.
ئەمانە سەرباری ئەوەی هیچ دەستنوسێكی خۆی نیە تائێستا مابێتەوە! سەرباری ئەوەش کە بوخاری (لەناوچەی بوخارا ، ئۆزبەکستانی ئێستاوە) گەیشتۆتە ناوچە عەرەبییەکانی ئێستا و کەسێکی غەیرە عەرەب بووە! لەهەمووی جێی پرسیارتر، ئەم کەسە عەجەمیە (لە دوای زیاتر لە 200 ساڵ لەکۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام لەدایکبووە)، واتە لە چەند نەوە دوای پێغەمبەر قسەی وەرگرتووە و کۆی کردۆتەوە و بەناوی پێغەمبەرەوە بڵاوی کردۆتەوە!