عوسمان عەبدوڵا
مامۆستایەكی ئاینی لە بابەتێكدا باس لەوە دەكات كە لە سەرەتای دەستبەكاربونی وەكو مەلای مزگەوت لە وتارەكانیدا زۆر بە خراپی قسەی بە نوسەر و شاعیر و ڕۆشنبیری ناودار (جوبران خەلیل جوبران) كە لە نێوان ساڵانی 1883 تا 1931 ژیاوە.
دەشڵێت لە وتارەكانیدا وتویەتی ئەو بێ دین و بێ ئەخلاق و مولحیدە گەنجەكانی لوبنان بە لاڕێدا دەبات و بێ ڕەوشتی و بێ دینی و ئیلحاد بڵاودەكاتەوە، بەڵام دوای چەند ساڵێك هەندێ زانیاری لەسەر خوێندوەتەوە و بۆچونی لە سەری گۆڕاوە، دەشڵێت" بە هەموو هەستوو ویژدانم زۆر داوای لێ بوردن لەو بیرمەندە مەزن و مرۆڤ دۆستە دەكەم"
دەقی نوسینەكەی عوسمان عەبدوڵا مامۆستای ئایینیی
لە سەرەتای دەست بە كاربونم وەكو مەلای مزگەوت لە وتارەكانمدا زۆر بە خراپی دادەبەزیمە سەر نوسەر و شاعیر و ڕۆشنبیری ناودار (جوبران خەلیل جوبران ۱۸۸۳_۱۹۳۱ز) دەمگوت ئەو بێ دین و بێ ئەخلاق و مولحیدە گەنجەكانی لوبنان بە لاڕێدا دەبات و بێ ڕەوشتی و بێ دینی و ئیلحاد بڵاو دەكاتەوە لەو وڵاتەدا دوای چەند ساڵێك هەندێ شتم لە سەر خوێندەوە ڕاو بۆچونم لە سەری گۆڕا دوای چەندین ساڵیتر و لەم ماوەیەدا شاكارەكەیم خوێندەوە كە بریتیە لە شەش كتێب و بەڕێز مامۆستا ئازاد بەرزنجی زۆر جوان وەریگێڕاون بۆ كوردی ئەوەش وای لێكردم كە بە هەمو هەست و ویژدانم زۆر داوای لێ بوردن لەو بیرمەندە مەزن و مرۆڤ دۆستە بكەم كە هەمو ژیان و بیر كردنەوەو نوسینەكانی تەرخان كردوە بۆ خزمەت بە مرۆڤایەتی و تێگەیاندن و وشیار كردنەوەی چینی چەوساوە
گیانی ئاسودە بێت