سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سعودیەوە لە وڵاتێكی ئیسلامییەوە بەرەو عەلمانیەت

25/04/2022


ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی وردەكاریی هەوڵی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، لەبارەی كردنی وڵاتەكەی بە دەوڵەتێكی عەلمانی ئاشكرا دەكات.

ڕۆژنامەی "میدڵ ئێست مۆنیتۆر"ی ئەمریكی لەڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە كار لەسەر نەهێشتنی ڕۆڵی ئیسلام لە وڵاتەكەی‌ و كردنی سعودیە بەدەوڵەتێكی عەلمانیی دەكات، بۆ ئەوەش لە چەندین بواردا كاری كردوە.

ڕۆژنامەكە لەڕاپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، محەمەد بن سەلمان لە وڵاتەكەیدا بەشێوەیەكی سەرەكی كاری لەسەر بواری سەرگەرمی ‌و كاتبەسەربردن كردوە ‌و هەوڵیداوە لەو ڕێگەیەوە بڕوا بەجیهانی ڕۆژئاوا بهێنێت كە ئەو كەسێكی شارستانییە، بۆ ئەوەش دەستەیەكی بەناوی "دەستەی گشتیی سەرگەرمیی" دروستكردوە.

ئەوەش هاتوە، "شازادەی جێنشینی سعودیە بەئومێدی شوێنگرتنەوەی پێگەكەی باوكی دەیەوێت كلتوری وڵاتەكەی بەرەو كلتوری ڕۆژئاوا بگۆڕێت".

باسی لەوەشكردوە، هەڵبژاردنی توركی ئال شێخ بەسەرۆكی دەستەی گشتیی سەرگەرمیی لەخۆوە نەبوە، بەڵكو بەوردی ‌و لێزانییەوە بڕیارەكەیداوە لەبەرئەوەی ناوبراو لەنەوەی محەمەد بن عەبدولوەهابی دامەزرێنەری وەهابییەتە لە سعودیە.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەشكردوە، محەمەد بن سەلمان بانگەشەی ئەوە دەكات كە دەیەوێت چوارەم بنەماڵەی سعودیە دابمەزرێنێت‌ و ئاڵای وڵاتەكەش بگۆڕێت، وەك چۆن كار لەسەر گۆڕینی خەسڵەتەكانی دەوڵەت‌ و گۆڕینی سیستەمی وڵاتەكەی بەرەو سیستەمێكی سیكۆلار دەكات‌ و دەیەوێت ڕۆڵی ئیسلام لەناو دەوڵەتەكەدا كاڵبكاتەوە.

لەماوەی ڕابردوشدا محەمەد بن سەلمان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری ئەتڵانتیكی ئەمریكی وتبوی، "سعودیە بەراورد بەحەوت ساڵ لەمەوبەر زۆر گۆڕاوە".

جەختیشیكردەوە"ئەو چاكسازیانەی لەبواری كۆمەڵایەتیی ‌و مافەكانی ژناندا دەیكەن لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتەكەیاندایە، نەك بۆ ڕازییكردنی هیچ لایەنێك".

باسی لەوەشكردبو، ئایینی ئیسلام هانی خەڵك دەدات بێ جیاوازیی ڕێز لە ئایین‌ و بیروباوەڕ و كولتوری خەڵكانی تر بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كاریان لەسەر پڕۆژەی بەدیكۆمێنتكردنی فەرمودە دروستەكانی پێغەمبەر كردوە و ئەو كارەش لەماوەی دوو ساڵی داهاتودا تەواو دەبێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.