پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمینیزمی ڕۆشنگەری سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، بیست و هەشتەمین دیالۆگی سەكۆی جیاواز بەناونیشانی (عێراق: تۆتالیتاریزمی بەعس و كارلێكەكانی) بۆ نوسەر و چالاكوانی سیاسی (عەدنان كەریم) ڕێكدەخات.
كۆڕەكە رۆژی شەممە 30-4-2022 سەعات (3)ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر بەڕێوەدەچێت.
پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەری، لە وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیاندا (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان)یان ڕاگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا بانگهێشتی هەموان دەكات بۆ (سەكۆی جیاوازی)، تەنها پێوەریش دیالۆگی زانستی و ڕەخنەی ئازادە، تۆ دەتوانی جوانیی و جیاوازیەكانت لەم سەكۆیەدا بخەیتەڕوو.