سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

کەی هیلالی مانگی نوێ لە کوردستان بەچاو دەبینرێت..؟

30/04/2022


لوقمان حەوێز

بەپێی زانیاری زۆر ورد کە هەمانە لەسەر سوڕانەوە و شوێنی مانگ بە دەوری زەوی بە بەردەوامی لە ڕێگەی ڕوانگەکردنی گەردوونی دەتوانین دەستپێک یان سەرەتای هەموو مانگێک لە تەقویمی قەمەڕی تا ڕادەی خولەک و چرکە بزانین بۆ هەر بست و ڕووبەرێکی سەر هەسارەکەمان، ئەو سەرەتایە لە شوێنێکی سەر هەسارەکەمان جیاوازە بۆ شوێنێکی تر بەتایبەتی ئەگەر دوری نێوان دوو شوێنەکە لەسەر هێڵی درێژی زۆر بوو، واتە بۆ نمونە لە نێوان دوو ووڵاتی تەنیشت یەکتر...

دەستپێک یان کاتی سەرەتای مانگی نوێی تەقویمی قەمەڕی بۆ هەرێمی کوردستان و بە وردیش بۆ شاری هەولێر ئەم کاتەیە:
شەوی 30 ی مانگی نیسان، کاتژمێر 11:28 ی شەو، واتە ئەمشەو شەممە 32 خولەک پێش نیوە شەو دەستپێک یان سەرەتای مانگێکی نوێیە بە پێی تەقویمی قەمەڕی...

ئەمە مانای چیە..؟
ئەمە مانای ئەوەیە ئەمڕۆ ئێوارە شەممە 30 نیسان پێش یان پاش خۆرئاوا بوون هیلالی مانگێکی نوێ لە کوردستان بەچاو نابینرێت هەرچەندە هەوڵی ئەوەش بدرێت...
دەتوانرێت هیلالی یەک شەوەی مانگ لە ناوچەکانی کوردستان ببینرێت لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە یەکسەر دوای خۆر ئاوابوون ئەگەر ئاسۆی ئاسمان ڕوون بێت و دوکەڵ و تەپ و تۆز بەری ئاسۆی نەگرتبێت...

 

لینكی فەیسبوك

 

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.