سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

کورتیلە مێژووی تەلارسازی چاخی بەردینی نوێ

30/04/2022


 

ئامادەکردنى: ساڤۆ سەردار

 

 مێژووی تەلارسازی لەم قۆناغەدا کە بە قۆناغی چاخی بەردینی نوێ ناسراوە ( نیوڵیتیک)  ڕەنگدانەوەی کۆمەڵی ویست و  پێداویستی مرۆیی بووە  (human need )،  هەرچەندە بۆ دیاریکردنی زەمەنێکی  دەقیق بۆ قۆناغی چاخی بەردینی نوێ هەندێک ناکۆکی لە ساڵەکاندا هەن بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ١٠،٠٠٠ هەزار ساڵ بۆ ٢٠٠٠ هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت بە پێی جوگرافیا جیاوازەکانیش کاتی سەرهەڵدانی ئەم قۆناغە دەگۆڕێت بۆ  نمونە سەرەتا لە باشور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا دەرکەوتووە پاشان لە ناوچەکانی ئەوروپا ، مێژووی ئەم قۆناغە بە گۆرانکاری لە سیستمی ژیان و شێوە ژیانی مرۆییدا هەڵدەسەنگێندرێت ، بە هۆی ئەوەی پەڕینەوەیە بەرەو قۆناغی کشتوکاڵ ، هاتنە دەرەوە لە ئەشکەوتەکان، هەوڵدان بۆ نیشتەجێبوون لە ناوچە تەختاییەکان ، وە لە یەکێک لە خاسیەتەکانی تری ئەم قۆناغە بەکارهێنانی مەتریاڵی سروشتی و لۆکاڵی هەرناوچەیەک بووە، کەوا زیاتر بە حوکمی ئەوەی کە لە ناوچە سروشتیەکاندا بوون مەتریاڵی بەکارهێنراویش هەر هەمان مەتریاڵ بووە کە لەو ناوچانەدا بەردەست بوون ، کە بریتی بوون لە : بەرد، قوڕ ، قامیشی ڕووەکی .....هتد.

 
لە هەندێک ئاستی دیکەشدا  بەکارهێنانی پارچە داری سروشتی بۆ قایمکردن و ڕاگرتن ( structure ) ی تەواوی بیناکە بەکارهاتووە ، لە هەندێک حاڵەتدا سود لە تۆپۆگرافی و ڕێکەوتنی سروشتی ئەو ناوچەیە بینراوە کە هەڵکەوتەی بەردەکان لەسەری بونیاد نراون ، قۆستنەوەی بۆ شوێنی نیشتەجێبوون 


کە ئەمەش زیاتر لە فۆڕمی ئەشکەوتەکانی نیشتەجێبوونەوە نزیکتر بووە ، کە پێشتر لە قۆناغی چیانشینی و ژیانی ناو ئەشکەوتەکان بەکارهاتوون .



فۆڕمی نەخشە و فۆڕمی ڕووکاری بیناکان

شێوەی نەخشەکان ( خریگ) زیاتر لە شێوەیەکی لاکێشەیی سادەیی بە خۆیەوە گرتووە کە مەبەستەکە زیاتر وەزیفی بووە نەوەک ئاستێکی جەمالی یاخود ئیستاتیکی ، لە هەندێک شێوە فۆرمی دیکەشدا بوون وەک چوارگۆشە یاخود فۆرمی ناڕێک بیرکردنەوە لە فۆڕم ، بیرکردنەوەیەکی سەرەتایی بووە دەربارەیی بیناسازی کە ئەمەش لە چەند ئاستێکی دیکەدا ڕەنگدانەوەی هەبووە ، ڕووکاری دەرەوەی بیناکانیش یاخود شوێنی نیشتەجێبوونەکان ( external building ) هەمان مەتریاڵی بەکار‌‌هێنراو بوون بەو تێگەیشتنەی کەوا یەکەم هەنگاوی بەرەو قۆناغی کشتوکاڵیدا بووە ، هەوڵی جۆرێک لە کۆمەڵگایی سەرەتایی و پێکەوە ژیان لە ئاستی کۆلێکتیڤی بچوک بچوک ، لە بەکارهێنانی شێوە ئەندازەییەکان ڕێکەکان ،سەربارەیی فۆرمێک لە ئاژەڵداری و شوانکارەیی کە لە ماڵەکاندا ڕەنگدانەوەی هەبووە ، بەمەش لە ئاستی جیاکردنەوەی فەزای ژوورەکاندا مامەڵەی لەگەڵدا کراوە 

ڕێکخستن و arrangement  ی مەتریاڵە سروشتیەکان ، بەردە قەبارە گەورەکان  بە پێی شێوازی تەرتیب کردن و ئیتیجاه و ئاراستەکەی پۆلێن دەکرێن بە چەند شێوازێک لە ئاراستەی درێژی و پانی ، بۆ نمونە هەندێک لە بەردە قەبارە گەورەکان لە ئاستی دانانی باری ستوونی هەندێک ئاماژەی (ڕێتواڵ )  سروتی نەریتێکی دیاریکراوی هەڵگرتووە ، یاخود دانانی بەردەکان  لە باری ئاسۆیی زیاتر لە هێما و ڕەمزی گۆڕستانەوە نزیک بووە   

 

بەشێکی تر لە جۆرەکانی تەلارسازی نیولتیک (چاخی بەردینی نوێ) ، تەلاری مۆنۆمێنت ( تەلاری یادەوەری) ین ، کە دەلالەت بوون لە پێکەوە بەستنی بەردەکان جۆرێک لە بەهێزی و پێکەوە بەند ، هەندێک لە شوێنی نیشتەجێبوونەکان بە شێوەی کۆمەڵی بچووک پێکەوە بوون و ماونەتەوە کە بە شێوەی ( شلتەر) ی لە خۆگرتووە ، لە هەندێک دۆخدا شلتەرەکان تەنها لەسەر زەویە تەختەکان دروست نەکراون بگرە لە هەندێک کاتتدا سودیان لە هەڵکەوتەی ناوچەکە وەرگرتووە ( تۆپۆگرافی) یاخود هەڵکۆڵینیان بۆ کردووە لە پێناو خۆپاراستن و جۆرێک لە پارێزبەندی لەبەردەم کەشە سروشتیەکاندا بە تایبەت بای بە‌هێز وگێژەڵوەکە 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.