فه‌تحی مسكینی
وەرگێڕان: شاڵاو خالد
سەرچاوە: وێبسایتی گروپی نێگەتیڤ
ئیبن ڕوشد ساڵی 1195 ز بۆ لوسێنا(Lucena) شاربه‌ده‌ركرا، كه به گوزارشتی ئیدریسی "شاری جوو"ـه، ئه‌وه‌ی نامۆیه ئه‌وه‌یه وهسفكردنهكهی ئیدریسی بۆ شاره‌كه له وه‌سفێكی سیمبوڵی ده‌چێت بۆ ته‌رزی بوونی فه‌یله‌سووفێك له شارێكی ئایینداران(مدینه مله)دا له كۆتا سه‌رده‌مه‌كانی دا. ده‌ڵێت: « لوسێنا (Lucena) شاری جووه‌كانه، پشتێنه‌یه‌كی هه‌یه موسوڵمانان و هه‌ندێك له جووه‌كان تیایدا نیشته‌جێن، مزگه‌وتیشی تیادایه، ئه‌و پشتێنه‌یه شورای نیه، شاره‌كه شارێكه به شورایه‌كی پته‌و ده‌وردراوه، به چوارده‌وری دا چاڵاو و ڕێڕه‌وی ئاو هه‌یه، ئاوه زیاده‌كه‌ی شاره‌كه ئه‌م چاڵاوانه‌ی پڕكردووه، جووه‌كان له ناوه‌وه‌ی شاره‌كه نیشته‌جێن و هه‌رگیز موسوڵمانان ناچنه ناویانه‌وه، خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆشگوزه‌رانن، ده‌وڵه‌مه‌ندتر له جووه‌كانی وڵاتی موسوڵمانان، جووه‌كانی ناویشی ترسیان هه‌بوو و خۆیان جیاده‌كرده‌وه له هه‌ركه‌سێك به‌ره‌و لای ئه‌وان بهاتایه». (نزهه مشتاق فی اختراق الافاق).
ئیبن ڕوشد بۆ شارێكی "ئه‌وی تر"ـی تیۆلۆژیی ئایینداران شاربه‌ده‌ركرا، شوێنێك كه تیایدا سنورێكی دڵڕه‌قانه له‌نێوان ئه‌وه‌ی "له ئێمه" یه و ئه‌وه‌ی " له ئێمه نیه" هه‌یه، شورایه‌ك ناوه‌وه ده‌پارێزێت و چاڵاوێكیش له ده‌ره‌وه ده‌یپارێزێت، له‌وێدا خه‌ڵكانێك نیشته‌جێن ناتوانرێت "تێكه‌ڵیان بیت"، ئه‌وان "بێ پێویستن" له جگه له خۆیان، "ترسیان" هه‌یه له هه‌ركه‌سێك به‌ره‌و لایان دێت.
پێویسته له‌سه‌رمان بپرسین ئایا "لوسێنا"، ئه‌م شێوازه‌ی شوێن به تایبه‌ت هه‌ڵبژێردرا له‌پێناو به‌خشینی ئه‌دگارێكی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی "شاربه‌ده‌ركردنی فهیلهسووفهكه"؟ بۆچی "ئه‌وی تر"ـی ئایینی به‌كارهات وه‌ك شوێنێك بۆ شاربه‌ده‌ركردنی ئبین ڕوشد؟ ئایا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه فه‌یله‌سووف "ئه‌وی تر" ێكی نمونه‌ییه كه ته‌نها ئه‌وی تره ئایینیه‌كه له‌و ده‌چێت؟ شاربهدهركردنیشی ته‌نها له ڕێگای ده‌ستگای ئهویترێتییهوه ده‌بێت كه كو‌لتورێك هه‌یه‌تی؟
تاراوگه.. چاره‌نووسی فه‌یله‌سووفان
بێگومان له نێوان فه‌لسه‌فه و تاراوگەدا خزمایه‌تیی پێشوو هه‌یه. ئه‌رستۆ به‌خۆشی خۆی خۆی شاربهدهركرد بۆ ئه‌سینا پاش ئه‌وه‌ی به كوفركردن تۆمه‌تباركرا. پێشینانیش كهلهپوورێَكی ئه‌خلاقییان له‌باره‌ی پێگه‌ی تاراوگه‌وه هه‌یه. سیناك ده‌ڵێت:« هیچ شتێك نیه مرۆڤ له تاراوگه‌دا له‌ده‌ستیبدات، له هه‌ر لایه‌كه‌وه له ئاسمان بڕوانیت مه‌ودای نێوان ئه‌وه‌ی خوداییه و ئه‌وه‌ی مرۆییه هه‌ر وه‌ك یه‌كه». چه‌ندین فه‌یله‌سووفی وه‌ك هۆبز و ڕۆسۆ و ماركس و ئه‌دۆرنۆ و نیگری له تاراوگه ناڵاندوویانه... به‌ڵام ڕۆڵی ناوی مه‌زن ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر سنووری ئه‌خلاقی له ناو عه‌قڵه‌كانی مرۆڤایه‌تی دا بوه‌ستێت، بانگی مرۆڤایه‌تی بكات بۆ یه‌ك یانه له‌پێناو هاوڕێیهتییەکی گه‌ردوونیدا، له ده‌وری خوانی عه‌قڵیش كۆیانبكاته‌وه. تاراوگه به‌شێكه له ئینتیمابوون بۆ مرۆڤایه‌تی. به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی بیرمه‌ندێك ده‌بێته خاوه‌نی به‌خته گه‌ردوونییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بێته خاوه‌نی شیمانه‌كانی تاراوگه.
به‌ڵام چی له فه‌یله‌سووف ده‌مێنێته‌وه كاتێك لای نه‌وه‌كانی دواتر بۆ ئایكۆنێكی تاراوگه ده‌گۆڕێت؟- تاراوگه‌یه‌ك یان خه‌رمانه‌یه‌كی غه‌ریبی هه‌یه ده‌وری ناوه گه‌وره‌كانی عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی ده‌دات له هه‌ر كو‌لتورێك دابێت. "ئهڤیرۆیس" (Averoés) لاتینیه مه‌سیحییه‌كان وایان پێده‌وت. جیاوازیی زاراوه‌كانی مرۆڤ له ده‌ربڕینی هه‌مان ناودا ڕێكه‌وت نیه، ئه‌وه ته‌نها ڕێگایه‌كی سه‌یره بۆ كێشانی مه‌ودای جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان زمانه‌كان و سه‌رده‌مه‌كان و گه‌لان. گۆڕانی ناوه‌كه‌ی له "ئیبن ڕوشد" ه‌وه بۆ "ئهڤیرۆیس" شتێكی ترسناكتره له‌وه‌ی ته‌نها گۆكردنێكی لاتینی واژه عه‌ره‌بییه‌كه بێت: نیشانه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر داڕنینی ئیبن ڕوشد له كه‌سایه‌تییه (عه‌ره‌بی- ئیسلامی)ـه‌كه‌ی و گۆڕینی بوو بۆ ئایكۆنێكی فه‌لسه‌فی به‌بێ ئه‌دگاری كولتوری(كاتێك ناونرا "ڕاڤه‌كاری گه‌وره") ئه‌مه پیاهه‌ڵدانێكی ژه‌هراوی یاخود "كۆڵۆنیاڵیانه" بوو. جۆرێك له ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ڕه‌مزی بوو به‌سه‌ر مهترسدی "كهسایهتیدهكه"دا له‌ڕێگه‌ی لۆژیكی "فه‌لسه‌فه"ـه‌وه: "راڤه‌كراو" بێت به‌شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو. به‌ڵام "ڕاسپارده - ئه‌مانه‌ت" له لاوازترین كاریگه‌رییه‌كانی فه‌یله‌سووفه‌كانه. چاره‌نووسیان له ده‌قه‌كانیان دا گهمارۆنادرێت.
نهێنییه‌كه‌ی له كهسایهتییهكهیدایه
له هه‌ندێك كاتدا كه‌سایه‌تیی فه‌یله‌سووف له فه‌لسه‌فه‌كه‌ی گرنگتر و گه‌وره‌تره. كاریگه‌رییه‌كه‌شی له ویژدانی مرۆڤایه‌تییدا له فیركارییهكانی و له قوتابیه‌كانی مه‌زنتره. ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك كه خه‌ریكه ده‌بێته ئازاربه‌خش به‌سه‌ر ئیبن ڕوشددا جێبه‌جێده‌بێت. ئه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بوو كه ئه‌ورووپا هه‌ڵیگرته‌وه كاتێك له ماڵی خۆیدا ئاسۆی به‌ره‌و نه‌مان چوو. جیهانێكی بۆ فه‌لسه‌فه پێ دامه‌زراند كه له شوێنێكی تر پێویستی بوو. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی نیه به‌ڵكو ئه‌مه به‌شێكه له چاره‌نووسی فه‌یله‌سووفان: ئه‌وانه شوێنگه‌لێكی باشن بۆ تاراوگه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی زمانی دایك و كولتوری دایك. ئه‌وه تاراوگه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و هه‌ڵاوێرده بێ داواكردنێكی پێشوه‌خت: ئه‌وه‌ی كه فه‌یله‌سووفێك ده‌گۆڕێت بۆ ناوێكی مرۆیی یان گه‌ردوونی.
ئیبن ڕوشد كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی له فه‌لسه‌فه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بوو. له فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا ڕاڤه‌كارێكی گه‌وره بوو، ئه‌و بوو ڕاڤه‌كردنی ئه‌رستۆی گۆڕی بۆ ئه‌ركێكی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌و بوو (سه‌ره‌تا له 1255 ه‌وه) ئه‌ورووپای فێركرد چۆن ئه‌رستۆ بخوێنێته‌وه، واته چۆن كۆدی عه‌قڵی مرۆیی له سه‌رده‌مه كۆنه‌كاندا بكاته‌وه. ئالان دی لیبرا، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پسپۆره‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له ده‌قێكدا كه ناونیشانێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه "كێكی شایی- معكر الاعراس" ده‌ڵێت: «له 1230 ه‌وه بۆ 1600 و به‌درێژایی چوار سه‌ده، ئیبن ڕوشد له‌پاڵا ئه‌رستۆ دا له رۆژئاوای مه‌سیحی دا عه‌قڵانیه‌تی فه‌لسه‌فی به‌رجه‌سته‌ده‌كرد». ئه‌وه‌ی كه له منداڵدانی مشتومڕێكی توند له‌گه‌ڵیدا و له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای شایی مه‌سیحیدا له سه‌رده‌مه ئۆگۆستینیهكان دا، به گرفته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی به "مۆدێرن" ناونراوه ژانیگرت.
به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی مه‌ترسیدارتر بوو له‌وه‌ی ته‌نها ڕاڤه‌كارێكی گه‌ره‌بێت بۆ ئه‌ورووپای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستیه‌وه به‌ره‌و سه‌رده‌مه نوێیه‌كان: به‌دیاریكراوی بوێری بوو له بیركردنه‌وه له ئاسۆی ده‌وڵه‌تی ئایینداران دا به عه‌قڵێكی مرۆیی كه له ده‌قه‌كانی ئه‌رستۆوه وه‌ریگرتبوو. ئه‌ورووپا گرنگی به‌و ئیبن ڕوشده نه‌دا كه به‌لای ئێمه‌وه گرنگه، تاراوگه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی گۆڕی بۆ نیشتیمانێكی مێژوویی نوێ، بۆ ئه‌ركی راڤه‌كردنێكی گه‌وره بۆ عه‌قڵێكی مرۆیی وه‌ك ئه‌وه‌ی یۆنان دهستیپێوهگرتبوو. به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌موو جارێك كه ماسكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌مووچاوه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی ده‌كه‌وت و مه‌به‌سته نهێنییه‌كه‌ی ئاشكرادهبوو ئه‌ورووپا تارماییه‌كه‌ی ڕاوده‌نا، مه‌به‌ستمان ئازادكردنی عه‌قڵه له ئاسۆی ئاییندارانێكی یهكخواپهرستدا، ئه‌وه‌ش هه‌ر له وتاری "دژی ئیبن ڕوشد" ی تۆما ئه‌كوینی له سه‌ده‌ی سیانزه‌دا (1270) تا كتێبی "ئیبن ڕوشد و ڕوشدیزم" ی ئێرنست ڕێنان (1852)، به ڕۆیشتن به چه‌ندین جۆر ئاماژه‌كردنی دوژمنكارانه‌دا بۆ ناوی ئیبن ڕوشد له‌لایه‌ن فه‌یله‌سووفه ئهورووپییهكانهوه (به تایبه‌ت لاینتز له "هه‌وڵه‌كان له‌باره‌ی دادپه‌روه‌ری خوداییه‌وه" ، 1710).
شاربهدهركردن له جۆرێكی دی
له‌ڕاستییدا ئیبن ڕوشد دووجار شاربه‌ده‌ر كراوه: له ژیانیدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئایینداران كه گوێی له فه‌قیهه‌كان گرت له بڕیاردان له‌باره‌ی حهقیقهتهكهیهوه، پاشان پاش مه‌رگی له لایه‌ن ئه‌وی تری تیۆلۆژی ئه‌و ئایینه‌وه كاتێك ته‌نها له پیشه‌ی "ڕاڤه‌كاری گه‌وره" دا گه‌مارۆی دا، دژی هه‌ر به‌كارهێنانێكی فه‌لسه‌فی له تێگه‌یشتن له ماهیه‌تی ئایینی مه‌سیحی دا وه‌ستایه‌وه. چاره‌نووسێكی جیاواز نه‌بوو وه‌ك گومان ده‌كه‌ین به‌ڵكو ئه‌وه لۆژیكی هه‌موو ئایینێكه(مله) له هه‌موو شوێنێك: پێویسته له‌سه‌ر فه‌یله‌سووف هه‌ر به "ڕاڤه‌كاری گه‌وره" بمێنێته‌وه و هه‌رگیز نه‌گۆڕێت بۆ كه‌سایه‌تییه‌ك له ئێمه یان له ناوه‌وه بدرێته‌پاڵ ئێمه یان بماندوێنێت. له‌به‌رئه‌وه ناكرێت به‌رگه‌ی فه‌یله‌سووف بگیرێت ته‌نها وه‌ك "ئه‌وی ترێك" یان "غه‌ریبه‌یه‌ك" یان "بێگانه‌یه‌ك" نه‌بێت، ئه‌وه‌ش واتا: ناشێت به‌رگه‌ی بگیرێت ته‌نها كه عه‌بای مامۆستایه‌كی "گه‌ردوونی" له‌به‌رده‌كات و حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی ئاراسته‌ی كه‌س ناكات. هیچ "ئێمه" یه‌كی کۆگەل بوونی نیه كه فه‌یله‌سووف به‌بێ هیچ شه‌رمه‌زارییه‌ك خۆی بداتهپاڵی. ئیبن ڕوشدیش گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاری ئه‌خلاقی بوو كه كولتوری ئایین ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه: ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی جارسكه‌ر سه‌ر به‌و كولتوره‌یه، ئه‌و فه‌قیهه یان دادوه‌ره له سیسته‌می گوتاری ئه‌و كولتوره دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ته‌نها و ته‌نها له پیشه‌ی "ڕاڤه‌كاری گه‌وره"دا به‌رگه‌ی ده‌گرێت، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی شتێكی به ده‌مه‌وه بگوترێت له هه‌ر پرسێكدا كه په‌یوه‌ندیی به حه‌قیقه‌تی ئایینه یهكخواپهرستیهكهوه هه‌یه ئه‌وا ده‌گۆڕێت بۆ دوژمنێكی ڕیشه‌یی. واته بۆ ده‌ستگای "تاراوگه"، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئایین (سلگه المله) كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی پاڵی پێوه‌بنێت: بۆ ئه‌وپه‌ڕ پانتایی "ئه‌وی تر".
كه‌واته تاراوگه به‌شێوه‌یه‌كی نایاب شوێنی فه‌لسه‌فاندنه. تۆ نافهلسهفێنیت به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه نه‌بێت كه عه‌قڵت له شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی تاراوگه‌دا به‌كارده‌هێنیت، به شێوه‌یه‌كی سنووری، له "ده‌ره‌وه" یه‌كی ئه‌خلاقی دا به‌بێ ڕوخسارێكی جێگیر. هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر به بوونی فه‌یله‌سووفێك له چوارچێوه‌ی دا جارس ده‌بێت. ئیبن ڕوشدیش ڕه‌مزێكی نموونه‌یی بوو ئه‌م جۆره له تاراوگه: ده‌وڵه‌تی ئایین (دوله المله) پێویستیه‌تی تاوه‌كو ئه‌و قسانه‌ی پێشینانی بۆ "ڕاڤه‌بكات" كه لێیداخراوه، به‌ڵام به‌بێ گره‌نتی پێشوه‌خته ناتوانێت به‌رگه‌ی "بۆچوون"ـی بگرێت كاتێك له به ته‌نگه‌وه‌هاتنی حه‌قیقه‌تدا بهشداریدهكات.
له‌ڕاستییدا ئیبن ڕوشد فه‌یله‌سووف نه‌بوو به مانا مۆدێرنه‌كه‌ی: ئه‌و گیروگرفتێكی داهێنراوی نه‌بوو یان سوسهیهكی (حدس) بنه‌ڕه‌تی نه‌بوو كه هیچ فه‌یله‌سووفێكی تر بهشدارینهكات له‌گه‌ڵیدا یان لێكدانهوەیەك بۆ مانای بوون له جیهاندا بكات كه پێش ئه‌م نه‌كرابێت. ئه‌ورووپا هه‌ڵه‌ی نه‌كرد له ناونانی دا به "ڕاڤه‌كاری گه‌وره" ، پێویستیشه ئه‌و پێی خۆش بێت و هیچ به كه‌م گرتنێكی پێگه‌كه‌ی تیا نه‌بینێت. به‌ڵام ئیبن ڕوشد كاریگه‌رییه‌كی ڕه‌مزی تری هه‌یه بۆ ئێمه، ئێمه ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی یه‌كخواپه‌رستی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌وه دێین، ئێمه یۆنانی یان ڕۆژئاوایی نین ته‌نها به ڕواڵه‌تی گه‌ردوونییانه نه‌بێت. ئه‌و ئیبن ڕوشدهی كه بۆ ئێمه گرنگه كه‌سایه‌تییه نه‌وه‌ك ڕاڤه‌كار. ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی نمونه‌ییه له جۆری ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی كه خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئایین دا بینیوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك نه یۆنان و نه خودی ئه‌رستۆش نه‌یانزانیوه. له‌به‌رئه‌وه نمونه‌ییبوونی ئیبن ڕوشد مه‌ترسیدارتره له هه‌موو ڕاڤه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌رستۆ. ئه‌و پاڵه‌وانێكی ئه‌خلاقییه نه‌وه‌ك تیۆریستێك. به‌م مانایه‌ش پێگه زۆر ناوازه‌كه‌ی بریتی نیه له كۆتاییهێنان به چینی ڕاڤه‌كاران له سه‌رده‌می كۆن دا، به‌ڵكو چونكه خۆی له ناوه‌ندی زنجیره‌یه‌كی فه‌لسه‌فی زۆر مه‌ترسیدار دا ده‌بینێته‌وه كه له قه‌دیس ئۆگۆستینهوه بۆ غه‌زالی و له فارابیه‌وه بۆ سپینۆزا و كانت، له مهعهریشهوه بۆ كیرگه‌گارد و نیچه درێژده‌بێته‌وه: زنجیره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گوتاری ئایین و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی بونیادی دژی حه‌قیقه‌تی ده‌سه‌ڵات له ئاسۆی خۆی دا. له‌وانه‌یه ئه‌م نه‌ریته درێژه به ناوی "ڕۆشنگه‌ری" ناونرابێت، به‌ڵام ڕۆشنگه‌ری به كورتكردنه‌وه‌ی ماناكه‌ی نه‌ریتێكی "مۆدێرن"ـه‌و له‌سه‌ر "سیكۆلاریزهكردن"ـی به‌هاكانی مه‌سیحییه‌ت به‌بێ ئه‌وانی تر وه‌ستاوه. به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گوتاری ئایین ئه‌ركێكه ڕۆشنگه‌ری نزیكی ناكه‌وێته‌وه ئه‌گه‌رچی به به‌هێزیش بانگه‌شه‌ی بكات.
له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌یه‌وه
كه‌واته ناوترێت كه ئیبن ڕوشد له تاراوگه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌رمان بڵێین ئه‌وه‌ی سه‌ر به ئێمه نه‌بێت ناتوانرێت شاربه‌ده‌ری بكه‌ین. كاتێكیش ئیبن ڕوشد بۆ لۆسێنا یان بۆ ئه‌ورووپا شاربه‌ده‌ركرا شوێنیشی له‌گه‌ڵ خۆی دا برد. چونكه ناشێت هیچ كه‌سێك له شوێنه‌كه‌ی دابماڵرێت. فه‌لسه‌فه‌ش سیاسه‌تێكی شوێنه كه هیچ ده‌وڵه‌تێك ناتوانێت لۆكاڵیزهی بكات (به‌و ماناییه‌ی كه دۆڵۆز جیایكرده‌وه). فه‌یله‌سووف هه‌میشه له شوێنی خۆیه‌تی. ده‌وڵه‌ت پێویستی پێیه‌تی تاوه‌كو بۆ یه‌كه‌جار بیربكاته‌وه، به‌ڵام به‌خێرایی جاڕسدهبێت له كاریگه‌ریی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی لێیه‌وه فیچقهدهكات. فه‌یله‌سووف مه‌به‌ستی كه‌متر یان زیاتر نیه له‌و حه‌قیقه‌ته‌ی له بوونیه‌وه له ئاسۆی كو‌لتورێكدا په‌یداده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م ته‌نها به ڕواڵه‌ت به‌رپرسه لێی. كاتێك فه‌یله‌سووفێك ده‌ستده‌كات به بیركردنه‌وه له ئاسۆی گه‌لێك دا كه پێشتر به‌م شێوه‌یه بیرینهكردوهتهوه شێوازێك له ژیان ده‌یه‌وێت ده‌ربكه‌وێت. ده‌وڵه‌تی ئایینداران پێویستی به ئیبن ڕوشد بوو تاوه‌كو له ئه‌رستۆ تێبگات، تاوه‌ك له‌وه تێبگات كه ئه‌و عه‌قڵه تێده‌په‌رێنێت كه ئه‌می له‌سه‌ر وه‌ستاوه. به‌ڵام ڕاڤه‌كردنی ئه‌رستۆ زیاتر بوو له ئاواته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئایینه‌كه و ترسناكتر بوو لەو ڕوونییه‌ی كه پێویستی پێی بوو. له‌به‌ر ئه‌وه ئیبن ڕوشد سزادرا چوونكه پهرژێنرا كه هاوكاریی ده‌وڵه‌تی ئایینه‌كه بكات له بیركردنه‌وه‌دا به‌ڵام شكستیهێنا له به‌رگه‌گرتنی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌دا، چونكه هیچ شتێكی كه‌سی نیه له‌وه‌دا كه فه‌یله‌سووف له‌باره‌ی خودا یان جیهان یان ده‌روونه‌وه ده‌یڵێت. بۆیه لێپێچینه‌وه له فه‌یله‌سووفان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌ك بن گاڵتهپێكردنیكی ڕه‌شه به جۆری مرۆڤ. زۆرجار فه‌یله‌سووف سه‌رزه‌نشت ده‌كرێت له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتنی. به‌ڵام چیمان بۆ ئاماده‌كردووه تا ده‌ربكه‌وێت له نێومان دا؟ ئیبن ڕوشد پله‌یه‌ك یان شه‌پۆڵێكی باڵایه له خۆمانی كۆن، هیچ شتێكیش نیه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ پارێزگاریمان لێكردووه. پێویسته له‌سه‌رمان جارێكی تر بپرسینه‌وه: چ میوانداریهكی بكه‌ین تا بیگه‌رێنینه‌وه؟
_________________________
سه‌رچاوه:
هل عاد ابن رشد من المنفی؟ فتحی مسکینی، موقع الاتحاد.