سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

هاتنە کایەوەی جۆرێکی مەیموون لە ئەنجامی جووتبوونی دوو جۆری زۆر جیاواز

08/05/2022


 

گۆران ئیبراهیم

 

ماوەیەک دەبێت لە ناوچەکانی مالیزیا، جۆرە مەیمونێکی جیاوازی نەناسراو بەدی دەکرێت کە کەس نەیدەزانی لە کوێوە هاتووە.... لە ساڵی 2017دا بوو کە ئەو دیاردەیە بە شێوەیەکی زانستی ریپۆرت کرا لە دارستانەکانی Borneo سەر بە ناوچەی Kinabatangan.

 

لەم ماوانەدا، ریپۆرتێکی تری زانستی بڵابۆوە لەسەر هەمان دیاردە و دەرکەوت کە ئەو مەیمونانە، نەوەی هاوبەشی دوو جۆری زۆر جیاوازی مەیموونن کە بە proboscis monkey (ناوە زانستیەکەی Trachypithecus cristatus) و مەیموونی ناسراو بە silvery langur (ناوە زانستیەکەی Nasalis larvatus) ناسراوون.

 

لەم ریپۆرتە نوێیەدا، بە تایبەت سەرنجی یەک لەو جۆرە نوێیە درا کە لە ئەنجامی جووتبوونی ئەو دوو مەیموونە هاتۆتە کایەوە، بێچووی خۆی هەیە. لە زۆربەی جارەکاندا، نەوە هاوبەشەکانی نێواند دوو جۆری جیاواز، نەزۆکن، بەڵام ئەم مەیمونە نوێیانە، بێچووی تایبەت بە خۆیان هەیە.

 

ئەوەی کە مایەی سەرنجدانی زۆرە لێرەدا، ئەوەیە کە نەک بە تەنیا ئەوو دوو مەیموونەی silvery langur و proboscis monkey دوو جۆری زۆر جیاوازن، بەڵکوو سەر بە دوو خێزانی جیاوازیشن... لەوەش زیاتر، جیاوازییەکی زۆر گەورەی فیزیکی هەیە لە نێوانیاندا، لە کاتێکدا proboscis monkey بەو لووتە زلەوەی کە هەیەتی، کێشێکی 20 بۆ 24 کیلۆی هەیە و باڵایەکی 76 سانتیمەتری هەیە، مەیموونی silvery langur بەو لووتە بچوک و تەختەیەوەی، ئەوپەری 6 کیلۆگرامێک ببێت و باڵایەکی 56 سانتیمەتری هەیە. ئەگەر بە بیریشتان بێتەوە، پێشتر باسی ئەوەمان کردووە کە هەمان شتیش لە مێژی ئڤلوشنی مرۆڤەکاندا رویداوە.

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.