سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دەوڵمەندترین مرۆڤی سەر زەوی: كێشەی چوونە ناو دۆزەخم نییە

پێش 1 هەفتە




كەسێك بەناوی (محەممەد مەسحەل)، كە بەپێی ناونیشانی ئەژماری تویتەرەكەی خەڵكی سعودیەیە، لە ئەژماری تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە خاوەندارییەكشی هەر بۆ  دەوڵەمەندترین مرۆڤی سەر زەوی (ئیلۆن مەسك) دەگەڕێتەوە،  پرسیوە، " یەك پرسیارم هەیە: وەكو كەسێكی بلیمەت، ئایا هێشتا ئەوەت بۆ ئاشكرا نەبووە كە دروستكارێكی مەزن لەم جیهانەدا هەیە؟"

ئەو بەكارهێنەرەی تویتەر بەناوی محەممەد مەسحەل داوای لە ئیلۆن مەسك كردووە كە، "ئەگەر توانیویەتی ئەوەی بۆ ئاشكرا ببێت، رایبگەیێنێت پێش ئەوەی  بمرێت"

لە وەڵامی مەسحەل-دا، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان سوپاسی كردووە و بۆی نووسیوە، " كێشەی نییە لە چوونە دۆزەخم نییە، ئەگەر ئەوە چارەنووسی من بێت، كە بەشێكی زۆری مرۆڤایەتی لە لەدایكبوونیانەوە لەوێ دەبن."
بەگوێرەی گۆڤاری فۆربس، ئیلۆن مەسك سەرمایەكەی دەگاتە 264 ملیار دۆلار.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.