سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

یەكێك لە ڕووداوە سامناكەكانی مێژوو

12/05/2022


سەرچاوە: The Daily Beast 
لە ئینگلیزییەوە: عەتا شەمێرانی


ئەو كچەی لە وێنەكەدا دیارە، "بی بی عائشە" یە،ناوی ڕاستەقینەی "عائشە محەمەد"ە لەیەكێك لە شارەكانی ئەفغانستان لەدایك بووە، هەر بەمنداڵی عائشە دایكی كۆچی دوایی كردووە،كەسێك لەخێزانەكەی عائشە بەكوشتنی ئەندامێكی تاڵیبان دەستگیر دەكرێت!

لای هۆزە ئەفغانییەكانیش كولتوورێك هەیە، ئەگەر كەسێك لەهۆزێكی تر بكوژی ئەوە ئەو هۆزەی كە كەسەكەیان لێ كوژراوە بەیەك مەرج لێت خۆش دەبن ئەوەش جوانترین كچی ئەو هۆزە دەبەخشرێت لەبەرامبەر خوێنی كوژراوەكە.

باوكی عائشە لەبەرامبەر ئازادكردنی كەسی دەستگیركراو لای تاڵیبان ڕەزامەندی دەردەبڕێت كە هەر كەسێكیان دەوێت لەبری خوێن ئەوا ئەمان ئامادەن، ئەوانیش داوای عائشە دەكەن بەم جۆرە باوكی عائشە، عائیشەی تەمەن 14 ساڵان ڕادەستی كەس و كاری كوژراوەكە دەكات!!

مێردەكەی و خێزانی بنەماڵەی مێردەكەی ڕەفتارێكی زۆر خراپی لەگەڵ دەكەن چونكە لەبری خوێن وەرگیراوە، عائیشەش هەر خۆڕاگر دەبێت تاوەكو تەمەنی دەگاتە 18 ساڵی هەر بەگەیشتنی بەم تەمەنە یاساییە لەماڵی هاوسەرەكەی هەڵدێت، بەڵام پۆلیسی ئەفغانستان دەستگیری دەكەن و ڕادەستی ماڵی باوكی دەكرێتەوە!

ئیدی ماڵی زاوا كەپێی دەزانن چەند ڕۆژێك پاش ڕادەست كردنەوەی دێنەوە ماڵی محەمەدی باوكی عائیشە، باوكی عائیشەش دووبارە دەیداتەوە دەستی پیاوەكەی، پیاوەكە و باوكی پیاوەكە ڕاستەوخۆ عائیشە دەبەنە چیا سەرسەختەكانی ئەفغانستان و لەوێ لووت و هەردوو گوێی دەبڕن و بەو شێوەیە بەجێی دەهێڵن بۆ ئەوەی لەخوێنی خۆیدا بتلێتەوە و بمرێت.

ئیدی دوو كاتژمێر پاش ئەو ڕووداوە سەربازانی ئەمریكا بەوێدا تێدەپەڕن و عائیشە دەبینن و سەیر دەكەن كچێكی هەردوو گوێ و لووتی بڕاوە لەگەڵ خۆیان بەپەلە دەیبەنە سەربازگە و تیماری بە پەلەی بۆ دەكەن.

دواتر سەربازانی ئەمریكا وێنە و چیرۆكی عائیشە لە ساڵی 2010 لەگۆڤاری TIMEی ئەمریكی بڵاو دەكەنەوە، بەهۆی كاریگەری چیرۆكەكەی و ستەمكردنی لە عائیشە سەدان پزیشكانی ئەمریكا ئامادەی خۆیان دەردەبڕن بۆ نەشتەرگەری كردنی عائیشە بەبێ بەرامبەر، بەم هۆیەوە ئەمریكا داوا دەكات عائیشە ڕەوانەی ئەمریكا بكرێت.

هەر بۆیە چەندین دكتۆری دێنە سەری و چاوی لێدەكەن، بەڵام ئەمریكا دەڵێ دەبێت سەرەتا پزیشكی دەروونی بیبینێت و چارەسەری بۆ بكرێت، پاشان دووساڵ لەچاودێری پزیشكی دەروونی دواتر 12 نەشتەرگەری جوانكاری بۆ دەكەن و دەیخەنە بەر خوێندن لەلایەن خێزانێكی ئەفغانیەشەوە هەڵدەگیرێتەوە. 

پاشان بڵاوبوونەوەی ئەم چیرۆكەش مێردەكەی هەڵدێت بۆ پاكستان و پۆلیس باوكی مێردەكەی كەناوی "حاجی سلێمان" دەستگیر دەكەن و ئەمیش گەواهی دەدات كە گوایە باوكی وتوویەتی بیكوژن، باوكیشی پاش ئاشكرا بوونی چیرۆكەكە داوا لە عائیشە دەكات بگەڕێتەوە ئەفغانستان چونكە خەڵكی لۆمەی دەكەن، بەڵام عائیشە ڕەتیدەكاتەوە بگەڕێتەوە ئەفغانستان، ئێستا لە ویلایەتی مێشگانی ئەمەریكا ژیان بەسەر ئەبات.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.