سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەفغانستان: تاڵیبان دانیشتنی ژنان و پیاوان پێکەوە لە ڕێستۆرانتەکان قەدەغە دەکات

14/05/2022


حوکمی تاڵیبان لە شاری هەرات لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان بڕیارێكیان بۆ پیاوان و ژنانی ئەو ووڵاتە دەركردووە كە بۆ لەمەدوا، بۆیان نەبێت لە كافتریا و چیشتخانەكان پێكەوە دابنیشن تەنانەت ئەگەر هاوسەرگیریشیان كردبێت.

هەر بەپێی بڕیارەكە كە لە لایەن وەزارەتی گشتی و حاشاهەڵنەگیراوەکان لە ئایین لە  ڕۆژی پێنجشەممەدا دەرچووە ژنان و پیاوان بۆیان نیە پێكەوە بەشداری لە گفتوگۆی گشتیدا بكەن.

بەرپرسانی تاڵیبان لە شاری هەراتی ڕۆژئاوای ئەفغانستان ڕێگریان کردووە لە دانیشتنەکانی پیاوان و ژنان لە ڕێستۆرانتەکان تەنانەت ئەگەر دانیشتنەكە بۆ مەبەستی لێك تێگەیشتن و هاوسەرگیریش بێت لە نێوان كوڕان و كچاندا.

ڕیادوڵا سیرات، بەرپرسێکی وەزارەتی فەرمانكردن بە چاكە و نەهێشتنی تاوان لەهرات ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداران داوای جیابوونەوەی ژنان و پیاوانیان کردووە لە ڕێستۆرانتەکان، خاوەن ڕێستۆرانتەکانيان بە زارەکی ئاگادارکراونەتەوە لەو ڕێکارە، کە تەنانەت بۆ "ژن و مێرد"يش جێبەجێ دەکرێت. 

سەفیوڵا، كە خاوەنی ڕێستۆرانتێكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات کە فەرمانی پێ گەیشتووە بۆ جێبەجێ‌ كردنی ئەو بڕیارە ئەو دەشڵێت: "دەبێت ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەین، لە كاتێكدا جێبەجێ‌ كردنی ئەم بڕیارە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كاروباری ڕۆژانەمان و بازرگانییەکانمان " ئەو دەڵێت: ئەگەر قەدەغەکردنەکە بەردەوام بێت، ئەوا هیچ بژاردەیەکی ترمان لەبەردەمدا نیە جگە لە داخستنی چێشتخانە و ڕێستۆرانتەكانمان.

ژنێک ئاماژە بەوە دەكات ڕۆژی چوارشەممە  لەگەڵ هاوسەرەكەی چووەنەتە چێشتخانەیەك، بەڵام خاوەنی چێشتخانەكە داوای لێکردون کە "لە دووری یەكتر و هەریەكەیان لەسەر مێزێك بە جیا دابنیشن"  ئەوانیش نانيان نەخواردوەو ڕێستۆرانتەكەیان بە جێهێشتووە.

ڕیادوڵا سیرات بەرپرسی لە وەزارەتی فەرمان  كردن بە چاكە و نەهێشتنی تاوان لە شاری لەهرات ڕایگەیاند، وەزارەتەكەیان جیاکردنەوەی ژنان و پیاوان لەپارکەکانی شاردا سەپاندووە و خشتەی سەردان كردنی ڕۆژانەیان بۆ ژنان و پیاوان داناوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەرپرسانی شارەکە ڕایانگەیاند کە داوایان لە  نوسینگە و فەرمانگەی تایبەت به دەركردنی مۆڵەتی شوفێری كردووە بە ڕاگرتنی دەرکردنی مۆڵەت بۆ ژنان ئەفغانستان، هەرچەندە وڵاتێکی زۆر کۆنە پارێزە، بەڵام پێشتر ئاسایی بووکە پیاوان یان ژنان یان خێزانەکان پێکەوە لە چێشتخانەکاندا دابنیشن بەتایبەتی لە شاری هەرات بە بەراورد بە شارەكانی تری ئەفغانستان بە شارێكی پێشکەوتووتر دەژمێردرا.

بەڵام لە مانگی ئابەوە تالیبان بەپێی لێکدانەوەی توندیان لە شەریعەتدا کۆت و بەندی زۆریان بەسەر ئازادی ژنان و شێوازی جیاکاری ڕەگەزیدا سەپاندووە دوای گەڕانەوەیان بۆ سەر دەسەڵات، سەرەتا تاڵیبان بەڵێنی دا نەرمتر بێت لە ڕژێمی پێشوویان لە نێوان ساڵانی 1996 و 2001دا کە ژنان هەموو مافەکانیان ڕەتدەکردەوە.

بەڵام ئیسلامییەکان بە خێرایی چوونە دواوە، ژنانیان لە ئۆفیسی گشتی دوورخستەوە و نکۆڵییان لێکردن لە گەیشتنیان بە قوتابخانە ناوەندییەکان بۆ سنووردارکردنی جوڵەیان. هەفتەی ڕابردووش تاڵیبان فەرمانی دەرکرد کە تێیدا داوا لە ژنان کرا کە نیقابەکە لە ناو جەماوەردا لەبەر بکەن.




نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.