شەماڵ بارەوانی
بەشی نۆیەم/
قورئانیەکان سزای ناوگۆڕ و هەفتاو دوو حۆریەکەی بەهەشتیش ڕەتدەکەنەوە..!
بێگومان،لە کوردستان قورئانیەکان زۆر چالاکن و لە سۆشیال میدیاش، ئەوەندەی من ئاگام لێیەتی، دوو گرووپیان هەیه بە ناوەکانی(پرسیارە فیکریەکان)و، (2ڕێگا).
کۆمەڵێک کەس سەرپەرشتیان دەکەن، هەندێکیان دەناسم کە پێشووتر ئیسلامی سیاسی و یەکگرتوو بوون و دانەیەکیان مەلاشە، مەلا(عەزیز غەفور). هەڵە نەبم ئەدمینە لە گرووپی(پرسیارە فیکریەکان)،بەر لە ماوەیەک، بابەتێکیم بینی لەماڵپەڕی(دابڕان)،بە ناوی:(تۆقاندنی موسوڵمانان)و لەوێ زۆرلۆژیکی باسی هۆکاری باران نەبارین و، سزای ناو گۆڕ و دۆزەخ و ترسان و تۆقاندنی مرۆڤەکان، بە ئاگری دۆزەخ لە لایەن بانگخوازەکان کردبوو و لەوتارەکە نووسیبوو(له‌م ماوه‌یه‌دا بیستم گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتوو باری ده‌رونی تێك چووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوێی له بانگخوازێك گرتووه كه باسی سزای گۆڕی كردووه، ئه‌میش له ترسان ئیسراحه‌تی لێ بڕاوه!
ئاخر سزایه‌ك كه هیچ بنه‌مایه‌كی قورئانی نیه و به یه‌ك ئایه‌ت له قورئاندا باس نه‌كراوه ئه‌م هه‌موو ترس و تۆقاندنه چیه؟ بۆچی خوداتان كردووه‌ته جه‌لاد حاشا له مه‌قامی ئه‌و كەسانەی به‌و جۆره وێنای ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕێیه تا موسوڵمانان بچنه‌وه ژێر ده‌ستی و له ناو ئه‌و قه‌بره‌دا ئه‌مر بكات داركاری بكه‌ن و بیسوتێنن و ماری بۆ بێنن؟
به چ مه‌نتیقێكی دادپه‌روه‌ری پێتان وایه ئه‌و خه‌ڵكه له‌و قه‌بره‌دا پاڵی داوه‌ته‌وه و راكشاوه و جوڵه‌ی نیه و داركاری ده‌كرێت و په‌راسوه‌كانی به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌برێن به‌بێ دادگایی؟
ئینجا مەلا عەزیرغەفور هەر لەو وتارە وەکوو هەموو قورئانیەکانی تر سزای ناوگوڕی ڕەتکردبوویەوە و نووسیبووی(ئه‌م چیرۆكی ئه‌ژدیها و ماروموره هه‌موو درۆیه و پێچه‌وانه‌ی كه‌لامی خودایه).
ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه باسی ئالی فیرعه‌ون ده‌كات ده‌فه‌رموێت ئه‌مان ده‌برێنه سه‌ر ئاگر نه‌وه‌ك ئاگر ده‌هێنرێت بۆ ئه‌مان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ست نیه به گۆڕه‌وه.
سەبارەت بە دۆزەخیش نووسیبووی(ئه‌زیزان تكایه ئه‌مه‌م لێ وه‌رگرن: دۆزه‌خ ته‌نها جێگای دوو كه‌سه: بێ باوه‌ڕێك كه حه‌قیقه‌تی بۆ رون بووبێته‌وه به‌ڵام ئینكاری بكات.
سته‌مكارێك كه سته‌می گه‌وره‌ی له مرۆڤه‌كان كردووه، چ باوه‌ڕدار بێت چ بێ باوه‌ڕ.
وتارێکیتری مەلاعەزیزم خوێندەوە، کە لە ماڵپەڕی (ڕوانگە و ڕەحنە)بە ناونانیشانی(دابەشكردنی باخاتی بەهەشت) دابەزی بوو،ڕەخنەی ئەوەی لە واعیزەکان و پیاوانی ئاینی گرتبوو بـەوەی بەپێی ڕیوایەت و ئەنجامدانی هەندێک زیکر و نزا‌و خوێندنی چەند ئایەتێکی قورئان و جێبەجێکردنی چەند ڕیوایەتێك و سروتێکی تری ئایینی بە دڵی خۆیان دێن و بە ناوی خوداوەند و بە کەفالەتی پەیامبەرەوە.
کۆمەڵێك بەڵێنی زل و ساختە بە خەڵکی دەدەن و پێیان دەڵێن بە خوێندنی فڵان سورەت، یان فیسار زیکر و فلان مەئسورات و نزا، رزق و رۆزیتان زیاد دەبێت و خوداوەند و پەیامبەر لەبەهەشت واو واتان بۆدەکەن و بەو چەشنە بە دڵی خۆیان و زەوی و کۆشک و حۆری و باخاتی بەهەشت بەسەر خەڵکیدا بەشدەکەن (هەندێ لە واعیزەكان وادەزانن خەڵك كرێكاری بۆ خودا دەكات، ئیتر تا خودا زیاتربدات باشترە، بۆیە بەناوی خوداوە بەردەوام خەریكن عەمەلی ساڵحی وردیلەی وەك زیكر و دوعا مەئسورەكان و خوێندنی هەندێ سورەتی قورئان دەخەنە موزایەدەوە و هەر ڕۆژە و ئەجرێكیان لەسەر دادەنێن..
ڕۆژێك لە بەرامبەر یەكێك لەوانەوە كۆشك دابەش دەكەن و ڕۆژێك دار و درەخت و باخاتی بەهەشت و ڕۆژێك تر حۆری .. یەكێكیان دەڵێت ئەگەر ئەو دوعایە بخوێنیت ئەوە شەیتان ئەو رۆژە نایەت بە دەورتدا و ئەویتر ئەڵێت ئەگەر خوێندت رزق و رۆزیت زیاد دەكات و یەكێكی تر دەڵێت ئەگەر هەموو رۆژێك یان دوای هەموو نوێژێك بیخوێنیت ئەوە دەچیتە بەهەشتەوە ....هتد.
ئایا پێت وایە خودا باخ و كانیاو و درەخت و حۆریەكانی داوەتە پێغەمبەری خودا تاوەكو ئەویش بەپێی فڵان زیكر و خوێندن فڵان سورەت دابەشیان بكات؟ ئەزیزم... بەهەشت ڕەحمەتی خودایە و خودا خۆی دابەشی دەكات).
باسم لەوەکرد کە قورئانیەکان گرووپێکیان بەناوی (پرسیارە فیکریەکان)گرووپێکیتریشیان هەیە بە ناوی (2ڕێگا)و زۆر چالاکن.
ئینجا هەزاران کەس لەو دوو گرووپە ئەندامن و ڕۆژانە گفتوگۆ و پۆستی ئەقڵانی و قورئانی دەکەن و بانگەشە بۆ قورئانی بوون دەکەن و کەناڵێکی لۆکاڵیش هەیه، پێیان گووتم کەناڵەکە ئاڕاستە قورئانییە، کەناڵی(چ)،بەڕێوەبەرەکەی کەسێکی قورئانییە، هەرچەندە کاتێک لە فەقێیاتیو کۆلێژی شەریعە و حوجرەبووم، ماوەیەکی باش موتابەعەی کەناڵەکەم کرد، تا بزانم چی دەڵێت و چی پەخشدەکات، ئەوەی من تێبینیم کرد، کەناڵەکە زۆر بە حەزەر و هێمنیەوە پەخشی ڕۆژانەی خۆی دەکات و خۆی لەو جەدەلەی قورئانی بوون و ڕەتکردنەوەی ڕیوایەت و ڕەخنەگرتن لە کەلەپووری دینی و فیقهی ئیسلامی و ئەوشتانە بە دوور دەگرێت و، زیاتر لە ڕێگای بەرنامەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و لەو جۆر و تەرزە بابەتانە هەوڵی ڕۆشنبیرکردنی کۆمەڵ دەدات.
ئەوەش بڵێم:قورئانیەکان ئەوەیان لا خۆش نیە پێیان بگووترێت قورئانی و ئەوان دەڵێن خوداوەند لە قورئان ناوی ناوین موسوڵمان و بەس❪هُۆ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِینَ ❫.