سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ڕواندنی رووەک لە خاکی مانگدا

15/05/2022


 

گۆران ئیبراهیم

 

خاکی مانگ زۆر دژوارە بۆ گەشە کردنی رووەکەکان. بێجگە لەوەی کە ئەمەندە مادە خۆراکیەکانی تێدا نییە، تیشکە کوشندەکان و بوونی رێژەیەکی زۆری مۆڵیکولەی ئاسن و شوشە کە بە هۆکاری بەرکەوتنی مێتیۆرایتەکانەوە دروست بووە، خاکی مانگی زۆر بێکەڵک کردووە بۆ گەشە کردنی رووەک.

 

بەڵام سەرەڕای ئەوەش، توانرا تۆوی رووەکی Thale cress لەناو سێ سامپڵی ئەو خاکەی کە بە هۆی ئەپۆڵۆ 11 و 12 و 17 هێنرابۆوە لە مانگ، بڕوێت و گەشە بکات. 

 

تۆوی هەمان رووەک لە چەند خاکێکی گرکانیش چاندرا بۆ ئەوەی بزانرێت لە کامەیاندا باشتر دەڕوێت. سەرنج درا ئەو رووەکانەی کە لە خاکی گرکانی چاندرابوو، باشتر گەشەیان کردووە و لەناو ئەو سامپڵانەی خاکی مانگیش، ئەوەی کە ئەپۆڵۆ 11 هێنابویەوە لە هەمویان خراپتر گەشەی کرد. (وا دەردەکەوێت هۆکارەکەی ئەوە بووە سامپڵی ئەپۆڵۆ 11، کە لەسەر روکەشی خاکی مانگ کۆکرابۆوە، رێژەیەکی زۆر زیاتری تیشە کوشندەکانی بەرکەوتووە.

 

ئەمە ئەنجامێکی زۆر گرنگە بۆ ئەو گەشتە نوێیانەی کە بڕیارە بکرێت بۆ سەر مانگ و بۆ ئەو شوێنە نیشتەجێیش کە بڕیارە دروست بکرێت لەسەر مانگ.

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.