سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سیکۆلاریزم و چەند سەرنجێک

17/05/2022



شەماڵ بارەوانی

بەشی نۆیەم/
لەوێ هەموان لەسایەی سیستەمی سیکۆلاریزم و لەژێر سێبەری بنەماکانی سیکۆلاریزمدا.، موکەڕەم و موعەزەز، پارێزراو ڕێزلێگیراون. 

کەواتە سیکۆلاریزم ئەو  دەعباو دیکتاتۆر و مۆتەکە و دڕندە تۆقێنەرە نییە، کە ئیسلامگەراکان زۆر چەواشەکارانە، دەیانەوێ بە خەڵکی بناسێنن. نەخێر، هەرگیز، ئەو درۆ و چەواشەکارییە ڕاست نییە، کە سەلەفیزم و ئیسلامگەراکان لە دژی سیکۆلاریزم دا دەیکەن و سیکۆلاریزم بە دژایەتی کردنی ئاین یەکسان دەکەن.

لە بەشەکانی پێشوو باسمان لەوە کرد، کە سیکۆلاریزم هیچ کاتێک بە واتای دژایەتی کردنی ئایین و قەدەغەکردنی ئایین و مورادیفی بێ دینی نایەت، وەکو ئەوەی ئیسلامگەراکان وای پێناسەدەکەن و بە هەڵە و مەبەست و نەزانانە، بۆ دەروێشەکانیان و خەڵکێکی سادە لەوح، ئیعراب و شرۆڤەی دەکەن.

ئەو ئیسلامگەرایانەی بە هەڵە و چەواشەکارانە، دیسان بە مەبەست بۆ لێدان لە سیکۆلاریزم، کۆمۆنیست و ماتریالیست تێکەڵ دەکەن و عەلمانیەت هاوتای بێ دینی و یەکسان بە ئیلحاد و بێ بڕوایی دەکەن.

ئەوسەلەفیگەرایانەی بەمەبەست و زۆر چەواشەکارانە پڕۆپاگەندەی بێ بنەماو بەتاڵ دەکەن، نەخێر و هەرگیز، عەلمانیەت بە هیچ شێوەیەک دژایەتی کردنی دین نییە، بەڵکو  عەلمانیەت دەیەوێ" ئیتر دیانەت، خواپەرستی، نوێژ، زکر، تەهلیلە، مزگەوت، تەکیە، خانەقاو ئەو شتانە پتر بخرێنە قاڵبێکەوە کەڕێگە لەگەشەکردنی کۆمەڵایەتی نەگرن١٦٤.»٭

ئەو سەلەفیە توندڕەوە فێندەمێنتالیستانەی « وائەزانن لەوڵاتی ئێمە خەڵک زۆرتر خوا پەرستە، لەوڵاتە دیموکراتی و ئازادی و مەدەنیەکانا خەڵک زۆر لەخوا هەڵگەڕاوەتەوە، بەپێچەوانەوە، لەوییا مەسائیلی خواپەرستی و ئازادی عەقیده زۆرترە لەلای ئێمە، زۆر  زیاترە.٢١٢)٭، وا حاڵی بوونە «عەلمانیەت ئیلحاد ئەگەیەنێ..گوایە عەلمانیەت دژی ئایین، خواو، یەکتاپەرستی، پێغەمبەر، ئەسحابەکان، قورئان دڕاندن و سوتاندنە.١٦٢»٭،

لە کاتێکدا لەوڵاتە عەلمانیەکان، ئەو وڵاتانەی بە تەواوی و بە واتای وشەو بە کردەیی عەلمانین، نەک تەنهابە دروشم و ناو، لە نموونەی وڵاتانی ئەوروپا، کەهەموویان عەلمانین و ئازادی ئایین و مەزهەبیش لەو وڵاتانە لەوپەڕیدایە و خەڵکی ئازادە پەیڕەوی لە چ ئایینێک دەکات و لە چی ئایینێکیش ناکات و دەڕوات بۆ کام پەرستگاش، کەسیش ڕێگری لێ ناکات و هیچ دەوڵەتێک لەو دەوڵەتە عەلمانیانەش نەچوون تا مزگەوت و کلێسا و ئاتەشگا و مەعبەدەکان بڕوخێنن و ئایین قەدەغە بکەن.

کەواتە مرۆڤ هێندەی لە ناو بازنەی دەوڵەتێکی سیکۆلارو لەسایەی سیستەمێکی سکولاریزمدا ئازادی ئایینی و بیرو باوەڕ و مافەکانی پارێزراو دەبێت، سەدا یەکیش لەژێر هەیمەنەی دەوڵەتێکی سیوکراتی و حکومەتێکی ئایینی و مەزهەبی و ئیسلامیدا ئازادی و مافەکانی زامن و پارێزراو نابن. مێژوو واقیعیش ئەمەیان سەلماندووە.

.......
١-مەلابەختیار، (دیموکراسی و دوژمانی)، پ١٦٣.
٢-سەرچاوەی پێشوو، پ٢١٢.
٣-هەمان سەرچاوە، پ١

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.