وەرگێڕانی : ساڤۆ سەردار
لەسەروبەندی سەدەی هەژدەهەمدا فەزا تەلارسازیەکان بە شێوەیەکی گشتی پێناسەدەکران یاخود پۆلێندەکرانە ناو پانتایی ئیستاتیکی (جوانناسی) یاخود چۆنایەتی وەزیفی ، لەسەر بنەمای بڵاوبونەوە لەناو پانتایی میژووی، کلتوری یاخود پێوەری تەلارسازی ، لە کاتێکدا سەر بە ڕوانگەی شوێنناسین (تۆپۆلۆجی) یاخود فۆڕماڵستیکن ( شێوەگەری) ، دیاریدەکران بە لێکدانەوەیەکی هەژموندارانە بە تەرکیزخستنە سەر لایەنی بنیاتنان ( ئینشائی) ی جۆری مۆنیومێنتەکان(تەلاری یادەوەری) بە پەراوێزخستنی گشتایەتی یاخود زۆرینەیی شوێنە تەلارسازیەکان ، بە گەڕانەوە بۆ سەدەی ١٩ کە دادەنرێت بە یەکەم شکڵگرتنی تیۆری گەشەسەندنی کلتوری ، بە پێی ئەم ڕوانگەیە تەلارسازی دادەنرا بە دیاردەیەکی گەشەسەندوو لەژێر بەردەوامێتی کات و شوێن ، بە بیرداهاتنەوە لە بونیادیە سەرەتاییەکانی کلتور وەکو بەڵگەیەک لەسەر بابەتی گەشەسەندن ، ئەم ڕوانگەیە پەیوەستە بە بیرۆکەی "گونجاندن"ەوە، پێشکەوتووخوازی و ڕێژەگەرایی دەوروبەر ، لێکدانەوەی دابەشکاری و فرەڕەنگی (جۆراوجۆر) لەسەر فۆڕمی دروستکراوەکان {کە مەبەست تیایدا فۆڕم و شکڵی بینا دروستکراوەکانە } بە سەرنجدانێکی زۆر لەسەر فاکتەرە فیزیاییە بەرچاوەکان کەوا کاریگەرن بە ڕووپۆشی دەرەکی ( واجیهەی دەرەوە) وە قەبارەی هەیکەلەکان ، بە لەبەرچاوگرتنی مەتریاڵ و ماددەی بەکارهێنراو لە ناو بیناکەدا یاخود سیاقی تۆپۆگرافی و ئاووهەوای ناوچەکە ، گەشەسەندنی تەلارسازی بۆچونێکی سەرەتایی بووە لە چەمکی گۆڕانی ژینگە یان گۆڕانی کۆمەڵایەتی و جوگرافی
سەرنجە لەیەکچوەکان دەرکرێت دەربکەون لە سادەکردنەوە لەناو سروشت و تەواونەکرانی قۆناغی شیکردنەوە ، ئەم گشتە ناڕاستیەکی کەموکورتە لە خۆگرتنێکی گشتگیر کە ئیشکردنی میعماری کیانێکی دیاریکراوە ، بە پێی کاری مرۆڤ، زۆر یاخود کەم، بە هۆی ڕێگری دەرەکی و گونجاندنی داواکان دەپێورێت ،بەهەرحاڵ
ئەم بەریەککەوتنە دەتوانێ مۆرکی خۆی دابنێت لەناو بیرکردنەوە سەردەمیانە بەتایبەت تیۆری گەشەسەندنی نوێ یاخود هەر تیۆریەکی تر دەربارەی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی .