عەتا شەمێرانی
جوو دیواری هەورە برووسکە ماچ ئەکات،پێی وایە دیوارێکی پیرۆزە،لەو باوەڕەدایە ئەگەر ڕۆژانی شەممە ئەو دیوارە ماچ بکا خودا گوناهەکانی ئەسڕێتەوە!!
مسوڵمان دیواری کەعبە ماچ ئەکات،پێی وایە دیوارێکی پیرۆزە،لەو باوەڕەدایە ئەو دیوارە تایبەتە،لەپەنایەوە هەست بە ئارامی ڕۆح ئەکات!
مەسیحی ڕۆژانە خاچەکەی مەسیح ماچ ئەکات،پێی وایە ئەو خاچە خاچێکی پیرۆزە،ئەگەر ماچیبکات خودا ئاسوودەیی هەمیشەیی بۆ ئەهێنێت!!
هیندۆسی بە بینینی مانگایەك ئەکەوێتە سەرچۆك،لەبەردەمیا ئەچەمێتەوە،ڕیخ و میزەکەی بە پیرۆز ئەزانێت،لە بەردەمیدا بەکوڵ ئەگری!!
هەیە هیچیان ماچ ناکات و باوەڕی بەهیچیان نیە!!
تۆ باوەڕت بەوە هەیە کە تەنها دینەکەی خۆت ڕاستە و دینی ئەوانیتر خورافەو هەڵوەشاوەیە،،ئەویش شوێن دینێك کەوتووە کە ملیارێك شوێنکەوتەی هەیە و پێی وایە تۆ خورافەچیت،تۆ پێت وایە سرووتە ئاینییەکانی خۆت درووستە،ئەویش پێی وایە ئەوەی خۆی ڕاستە!!
هەر شتێکت لاپیرۆزە،بیپەرستە و ماچیکە،مافی خۆتە،باوەڕت بەهەرشتێك هەیە ئازادیت،بەڵام لوتی درێژت مەخەرە ناو بیروباوەڕی ئەوانیترەوە،سوکایەتی بە ئایین و سرووتە ئایینیەکانی ئەوانیتر مەکە،هەمیشە خۆت بخەرە شوێنی ئەوانیترەوە!