سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

کاوە کوردی یان کاوە داعشی
ئەقڵی تەکفیری و دووفاقیبوون و سەرلەخۆشێواندن

23/05/2022


 

لەم بە ناو زانایە دەپرسن، کە وەک هەمیشە پرسیار و وەڵامیش بەلاڕێدا دەبات، ئایا مووچەی پێشمەرگە حەڵاڵە یان حەڕامە؟! ئەویش لەم نێوەندەدا هەلی خۆی بۆ دەڕەخسێت کە سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە تەکفیر بکات و، مووچەکانیان بە دڵنیاییەکی تەواوەوە بە حەرام ناو ببات. 

ئەو “زانا شارەزا و واقیعبین و بەئەزموونە!” ئەندامانی هێزەکانی ناوخۆ تەکفیر دەکات، لە کاتێکدا بە دەیان و سەدان کەسی نوێژکەر و ڕۆژووگر و مسوڵمانی پاک و بێوەیان تێدایە، کە نەک تەنها، هاوشێوەی جەنابیان، کاریان بەسەر تەکفیرکردن و گوماندروستکردن لەسەر ئیمانی ئەوانی دیکەوە نییە، بەڵکو بە بەرائەتێکی زۆرەوە ئایینداری خۆیان ئەنجام دەدەن.

پێدەچێت کێشەی مەلا کاوە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لەوەدا بێت کە ڕووبەڕووی داعش و تیرۆریزم و دڕندەیی بوونەتەوە! ئەو تاوانە گەورەیەی پێشمەرگە ئەنجامی داوە و، بەهۆیەوە تەکفیرکردنی بەسەردا سەپێنداروە بریتییە لە بەرگریکردن لە هاوڵاتییانێکی بەدبەخت و بێ تاوان، کە سەرەڕای ئەوەی لە هەژاری و چەندین کێشە و قەیرانی دیکەدا دەژین، لە دڕندەییەکانی ئەو داعشانەی هاوسۆز و هاوسەنگەر وهاوتەکفیرکاری جەنابی موفتییە ئیماندارە عەقیدە پاکەکەمانن، ئەوانەی کە هاوڕێ بە مەلا کاوە، لە ڕێگەی تەکفیرکردن و سوکایەتیکردن بە ئیمان و موقەدەساتی ئەوانی دیکەوە، بەرگری لە پاکی و بێگەردیی عەقیدەی خۆیان دەکەن! 



ئیدی لێرەدا نازانم ئەوە پێشمەرگەیە پشتی زاڵمان دەگرێت، یان کاوە و کەسە هاوسەنگەرەکانی ئەون لە داعشە بەدناوەکان، کە نەک تەنها لایەنی زاڵمان دەگرن بەڵکو پشیتوانی گەورە و ڕاستەقینەی توندوتیژی و چەوساندنەوەن!

با خوێنەران خۆیان سەرپشک بن کە ئاخۆ ئایەتی (و لا ترکنوا الی الژین ڤلموا فتمسکم النار) کە واتە: بەلای ستەمکاراندا مەچن ئەگەرنا ئاگرتان بەردەکەوێت، کامەیان دەگرێتەوە: پێشمەرگەی پارێزەری نیشتیمانی هاووڵاتییەکانی، یان کاوە داعشی. بەم بۆنەیەوە لێرەدا دەبێت ئەوەش بگوترێت کە دابوایە (کاوە کوردی) نازناوی کەسێک بووایە کە بەرگری لە کورد بکردبایە، هاوشێوەی پێشمەرگە، نەک سەنگەری داعشی بگرتبایە، لەبەرئەوە وا باشترە نازناوی (کاوە داعشی) یان ئەگەر خاتری بگرین (کاوە تەکفیری) ببوایە!

 

ووتەكانی مەلا کاوە لەم گرتە  ڤیدیۆیەی خوارەوەدا ببیستن :

ڤیدیۆ


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.